خه‌ندان ـ له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه 12 ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس كوژران كه یه‌كێكیان فه‌رمانده‌یه‌كی بزووتنه‌ه‌وه‌كه‌یه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی هێزه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه عیسا مه‌تران فه‌رمانده‌ی باڵای بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و 11 ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌و رێكخراوه كوژراون و ته‌ئكیدیش كراوه‌ته‌وه ناوبراو 42 ساڵ ته‌مه‌نی بووه و له بواری دروستكردنی بۆمبی ده‌ستكرددا شاره‌زا بووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هه‌واڵی كوژرانی فه‌رمانده باڵاكه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه و رایگه‌یاندوه توڵه‌ی كوژرانی فه‌رمانده‌كه‌ی له سوپای ئیسرائیل ده‌كاته‌وه.
هێزه ئاسمانیه‌كانی ئیسرائیل له هێرشی خۆیان بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه چه‌ندین موشه‌كیان ئاراسته‌ی ئه‌و تونێلانه‌ش كردووه كه به مه‌به‌ستی هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل دروستكراون.