خه‌ندان ـ ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعیراقیه داوایكرد حكومه‌ت كۆتایی به‌هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنه‌كانی گه‌ڕه‌كی ئه‌عزه‌میه‌ی ناو شاری به‌غدا بهێنێت، تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراقیش داوایكرد نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌په‌له ره‌وشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات.
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر كوشتنی چه‌ند سه‌ربازێكی سوپای عیراق له‌هێرشێكدا له‌خاڵێكی پشكنینی گه‌ڕه‌كی ئه‌عزه‌میه، هێزه‌كانی سوپای عیراق له‌رۆژی 22 ئه‌م مانگه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینان ده‌ستپێكردووه و رێگه‌شیان له‌هاتوچۆی هاوڵاتیان گرتووه.
ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعیراقیه له‌وباره‌یه‌وه لێدوانێكیدا و داوایكرد حكومه‌ت گه‌مارۆی سه‌ر گۆڕه‌پانی ئیمام ئه‌عزه‌م و گه‌ڕه‌كی بیست له‌ناوچه‌ی ئه‌عزه‌میه‌ی شاری به‌غدا هه‌ڵبگرێت و مه‌ترسی ئه‌وه‌شی كرد كه ره‌وشه‌كه سه‌ر بكێشێت بۆ كاره‌ساتی چاوه‌ڕوان نه‌كراو.
عه‌لاوی له لێدوانه‌كه‌یدا داوایكرد حكومه‌ت چه‌ند رێوشوێنێكی خێرا بگرێته‌به‌ر، له‌وانه وه‌ستاندنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕان و پشكنین و ئه‌وانه ده‌ستگیر بكرێن كه له‌یاسا ده‌رچوون و سوپای عیراقیش په‌لكێشی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كان نه‌كرێن و ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی روداوی كوژرانی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سوپای عیراق ده‌ستپیبكات و ئه‌وانه‌شی به‌بێ گوناه ده‌ستكیر كراون راسته‌وخۆ ئازاد بكرێن.
هه‌رله‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كرد و تیایدا وێڕای ئاراسته كردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی، داوایكرد مالیكی به‌په‌له كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی ره‌وشه‌كه بكات و چیتر دانیشتوانی ئه‌عزه‌میه به‌هۆی هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینی هێزه‌كانی سوپای عیراقه‌وه دوچاری سزای گشتی نه‌بنه‌وه.
هه‌رله‌نامه‌كه‌دا هاشمی داوایكرد لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی رووداوی كوشتنی سه‌ربازه‌كانی سوپای عیراق له ئه‌عزه‌میه ده‌ستپێبكات له‌گه‌ڵ چاودێریی كردنی ده‌ستور له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌ربازییه‌كان له‌ناوچه‌كه و كاركردن له‌پێناو ئه‌وه‌ی زیان به‌خه‌ڵكی بێ‌دیفاع نه‌كه‌وێت.
دوو رۆژه هێزه‌كانی سوپای عیراق گه‌مارۆی ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه‌یان داوه و رێگه ناده‌ن هاووڵاتیان به‌ئاره‌زووی خۆیان هاتوچۆ بكه‌ن و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانیان دابین بكه‌ن، هه‌روه‌ك ماوه‌ی كاتی پێدانی كاره‌با له‌و گه‌ڕه‌كه كه‌مبۆته‌وه بۆ دوو سه‌عات له‌شه‌وورۆژێكدا.