خه‌ندان ـ دادگای كه‌نه‌دا كه‌سێكی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ناوی مه‌حمود یه‌دیگار بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ و سێ مانگ زیندانی كردن حوكمدا به‌تاوانی ره‌وانه كردنی پێداویستی ئه‌تۆمی سه‌ربازیی و مه‌ده‌نی بۆ ئێران.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا وه‌زاره‌تی دادی كه‌نه‌دا ئاشكرایكرد، داواكاری گشتی داوای زیندانی كردنی یه‌دیگاری كردبوو بۆماوه‌ی شه‌ش ساڵ، به‌ڵام دادگا به‌داواكاریه‌كه‌دا چووه‌وه و بڕیاری زیندانی كردنه‌كه‌ی بۆ ده‌ركرد.
مه‌حمود یه‌دیگاری به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی ته‌مه‌نی 36 ساڵه و دانیشتووی كه‌نه‌دایه، ساڵی 2009 له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا بۆ ماوه‌ی دوو مانگ ده‌ستی پێكرد.
به‌وته‌ی پۆلیسی كه‌نه‌دا یه‌دیگار توانیویه‌تی جۆرێك كه‌ره‌سته له ئه‌مریكا ده‌ستبخات، بۆ بواری ئه‌تۆمی سه‌ربازیی به‌كار دێن بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی ئێرانیان بكات،سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه كه‌ره‌سته‌كان له لیستی ئه‌و كه‌لوپه‌له یاساغانه‌دایه كه‌پێشتر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندبوو نابێت بدرێنه ئێران.