خه‌ندان ـ دوای سێ ساڵ داخستن به‌هۆی كاری توندوتیژی و شه‌ڕی ناوخۆوه، ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق دوو شه‌قامی سه‌ره‌كی ناوجه‌رگی شاری به‌غدایان كرده‌وه كه یه‌كێكیان بازاڕی شۆڕجه له‌خۆ ده‌گرێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری به‌غدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه دوو شه‌قامی سه‌ره‌كی شاری به‌غدایان كرده‌وه، ئه‌مه‌ش دوای سێ ساڵ داخستن به‌هۆی كاری توندوتیژی و شه‌ڕی ناوخۆوه، یه‌كێك له‌و شه‌قامانه شه‌قامی جمهوریه كه به بازاڕی شۆڕجه‌دا تێده‌په‌ڕێت.
شه‌قامی جمهوری یه‌كێكه له‌و شه‌قامانه‌ی له‌ناو جه‌رگه‌ی شاری به‌غدادایه و له‌گۆڕه‌پانی خه‌لانیه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته ناوچه‌ی "بابولموعه‌زه‌م".
شه‌قامی دووه‌میش شه‌قامی سه‌دری نزیك شه‌قامی جمهوریه كه تا گۆڕه‌پانی وه‌سبه له‌ناوچه‌ی نه‌هزه ده‌ڕوات، شه‌قامه‌كه‌ش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خوێناوی له ساڵی 2007 داخران، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه بووه هۆی كوژرانی 135 كه‌س.
لیوا قاسم عه‌تا وته‌بێژ به‌ناوی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا به‌ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسی راگه‌یاند: هه‌ردوو شه‌قامی جمهوریه و سه‌دریه له‌و شه‌قامانه بوون كه به‌هۆی كاری تیرۆریسته‌كانه‌وه له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌رووی ئۆتۆمبێله‌كاندا داخران.
عه‌تا وتیشی "كردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو شه‌قامه ده‌بێـته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له‌شه‌قامه‌كانی تری به‌غدا و ئاسانكاری بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان".