خه‌ندان ـ وه‌زاره‌تی كاروباری حاڵه‌ته كتوپڕه‌كانی ڕوسیا ئه‌مڕۆ ئاشكرایكرد: نزیكه‌ی 240 هه‌زار كه‌س و 25 هه‌زار ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر و 226 فڕۆكه و هه‌لیكۆپته‌ر كۆكراونه‌ته‌وه، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و ئاگره گه‌وره و فراوانانه‌ی كه له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا به‌هۆی گه‌رماوه كه‌وتوونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی كاروباری حاڵه‌ته كتوپڕه‌كانی ڕوسیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ناله‌باری كه‌ش‌و هه‌وا‌و به‌رزی پله‌ی گه‌رماوه، ده‌زگاكانی فریاكه‌وتن ڕێوشوێنی پێشوه‌ختیان گرتووه‌ته‌به‌ر و په‌نایان بۆ به‌كارهێنانی فڕۆكه و هه‌لیكۆپته‌ر بردووه، بۆ كۆنتڕۆڵكردن‌و كه‌وتنه‌ی هه‌ر ئاگرێكی نه‌خوازراو له‌ده‌شت‌و دارستانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا.
له‌ئاكامی كه‌وتنه‌ی ئاگری به‌رفراوانه‌وه له‌ناوچه‌كانی خۆرئاوای ڕوسیا، به هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رماوه له‌م مانگه‌دا، تا ئێستا 30 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 120 هه‌زار هێكتار زه‌وی سوتاون‌و چه‌ندین گوندیش له‌و ناوچانه‌دا به‌و هۆیه‌وه وێران بوون.