نوێترین هه‌واڵ
كۆنتراكتی‌ پرۆژه‌ی‌ سه‌دمه‌تری‌ خێرای‌ نێوان رێگای‌ موسڵ و كه‌ركوك ئیمزا كرا...
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌...
وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف:هه‌ینی‌ یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زانه‌ ...
تاقانه‌كه‌ی‌ ئه‌نفال ئازادكرا...
15 گه‌ریلای PKK له‌هه‌كاری كوژران...
مه‌سیحی‌ و یه‌زیدییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پشتگیری‌ نامه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقافی‌ هه‌رێم ده‌كه‌...
سه‌ڕه‌رای هاتنه‌وه‌ی كاره‌با،هاوڵاتیانی خانه‌قین به‌رده‌وامن له‌ خۆپیشاندان...
به‌هۆی‌ نه‌بوونی كاره‌با،هاوڵاتیانی خانه‌قین شه‌قامه‌كان ده‌گرن...
ئه‌نجامی‌ پۆلی‌ دوانزه‌یه‌م راگه‌یه‌نرا...
به‌ریتانیا نزیكه‌ی‌ 60 په‌نابه‌ری‌ دیكه‌ی‌ عێراقی‌ دیپۆرتكرده‌وه‌...
له‌ ساڵیادی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كاندا، مام جه‌لال بروسكه‌یه‌كی ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی كرد
02:21:31/07/2010
خه‌ندان ـ مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌بۆنه‌ی بیست و حه‌وته‌مین ساڵیادی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی و كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی بارزانییه‌كان كرد ئه‌مه‌ش ده‌قی بروسكه‌كه‌یه‌:  

به‌ناوی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده‌و ومیهره‌بانه‌وه‌
جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان  
سڵاوێكی گه‌رم....  
له‌یادی بیست و حه‌وته‌مین ساڵڕۆژی  كاره‌سات و  تراژیدیای  بێسه‌روشوێنكردن و شه‌هیدكردنی هه‌شت هه‌زار بارزانی، له‌ساڵی   1983 دا له‌لایه‌ن رژێمی له‌ناوچوی سه‌دام حسێنی دیكتاتۆره‌وه‌، هاوخه‌میی خۆمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م، له‌ڕێی ئێوه‌شه‌وه‌ هاوخه‌می خۆم ده‌گه‌یه‌نم به‌ كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌كانی ئه‌و هه‌شت هه‌زار بارزانیه‌ نه‌مره‌و جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان كه‌  هێزه‌كانی رژێمی له‌ ناوچوو  له‌ شاڵاوێكی ره‌شبگیریی  دڕندانه‌دا، له‌ قوشته‌په‌  به‌هه‌مان ئسلوبی نازییه‌كان، هه‌شت هه‌زار بارزانییان بێسه‌روشوێنكرد، ئه‌وه‌ش داخ له‌ دڵیی و وه‌حشه‌ت گه‌ریی سه‌رانی ئه‌و رژێمه‌ی ده‌رخست به‌رامبه‌ر رۆڵه‌كانی بارزان و بارزانیه‌كان كه‌ دواتریش هه‌مان ره‌فتاریان له‌ناوچه‌كانی تری كوردستان و به‌شه‌كانی تری عیراق دا له‌ و ناوه‌ڕاست جێبه‌جێكرد، تا دوای روخاندنی ئه‌و رژێمه‌ش چاره‌نوسی ئه‌و بارزانیانه‌ دیار نه‌بو ، كه‌سوكاره‌كانیشیان له‌وپه‌ڕی ناخۆشیدا ده‌یان گوزه‌راندو  مه‌ینه‌تی و نه‌هامه‌تی زۆریان چه‌شت.
هه‌رچه‌نده‌ روفاتی پیرۆزی ده‌یان ئه‌نفالكراو ئه‌و هه‌شت هه‌زار بارزانیی-یه‌ هێنراونه‌ته‌وه‌و به‌خاكی پیرۆزی كوردستان سپێردراون، به‌ڵام هێشتا هه‌زارانی تر له‌ بێسه‌روشوێنكراوی  بارزانیی و  ده‌یان هه‌زار ئه‌نفالكراوی تری ناوچه‌كانی كوردستان  و شوێنه‌كانی تری عیراق  له‌ گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا ماون، یان هه‌ر بێسه‌روشوێنن و دیار نین، كه‌سوكاریان هه‌ر چاوه‌ڕێن به‌روفاتیان یان  به‌هه‌ر یادگارییه‌كی تریان شاد ببنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش هه‌مووان هان ده‌دات كه‌ كاری زیاتر بكرێت  بۆ  دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نوسیان و كۆتایی هێنان به‌ چاوه‌ڕوانییان  .
بیره‌وه‌ریی تراژیدیای بێسه‌روشوێنكردنی هه‌شت هه‌زار بارزانیی، سه‌رباری  به‌بیرهێنانه‌وه‌ی تاوانه‌كانی رژێمی دیكتاتۆریی به‌رامبه‌ر به‌رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، فاكته‌رێكیشه‌ بۆ زیاتر پاراستنی یه‌كێتی هێزو  ریزه‌كانمان، له‌هه‌مو ئاسته‌كاندا له‌ پێناوی  پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان  و عیراق،  به‌تایبه‌تی  له‌م بارودۆخه‌دا  كه‌ دوژمنه‌كانی گه‌لی كوردستان و دیموكراسیی و فیدراڵیی  له‌ عیراق  خه‌یاڵیان له‌سه‌ر  له‌باربردنی ده‌ستكه‌وته‌ به‌دیهاتوه‌كانمان بنیات ده‌نێن، بۆیه‌ چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسیی و  په‌له‌كردن له‌ رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو بۆته‌ ئه‌ركی له‌ پێشینه‌ی هێزه‌ سه‌ره‌كی و دیموكراسییه‌كانی عیراق كه‌ گه‌لی كوردستان و هێزه‌ سیاسیه‌كانی له‌و هاوكێشه‌یه‌دا پارسه‌نگێكی گرنگ و یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌یه‌، ئه‌وه‌ش گیانی هه‌شت هه‌زار بارزانیی و هه‌موو  شه‌هیدانی رێگای دیموكراسیی له‌ عیراق  شادو سه‌رفرازتر ده‌كات .
دوباره‌ سه‌ری رێزو نه‌وازش بۆ گیانی هه‌شت هه‌زار بارزانی بیَسه‌رو شوێنكراو و ئه‌نفالكراو و هه‌مو شه‌هیدو قوربانییه‌كانی تری  ده‌ستی رژێمی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ عیراق .

برای دڵسۆزتان
جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆك كۆماری عیراق
به‌غداد
31/7/2010


Share |