خه‌ندان ـ چین به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت له‌ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌هه‌ڵدانی ته‌نی ئاسمانی بۆ بۆشایی ده‌وروبه‌ری گۆی زه‌وی، گه‌ردونیان پیس كردووه.
ئاژانسی گه‌ردونناسی روسیا "روس كۆسمۆس" راپۆرتێكی له‌سه‌ر پیس كردنی به‌رگی گه‌ردوونی زه‌وی به پاشماوه‌ی ته‌نه ئاسمانیه‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چین به له 40% پاشماوه‌ی ته‌نه‌كانی بۆشایی گه‌ردوونی پیس كردووه، له‌كاتێكدا كه ئه‌مریكا له 27.5% و روسیا له 25.5% و وڵاتانی دیكه‌ش له 0.7% بۆشایی گه‌ردوونیان به پاشماوه‌ی ته‌نه‌كان پیس كردووه.
پێشتر ئاژانسی گه‌ردونناسی ئه‌مریكا " ناسا" بڵاویكردبۆوه، زۆبه‌ی پاشماوه‌ی ته‌نه ئاسمانیه‌كانی روسیا بۆشایی گه‌ردونیان پیس كردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی ناسا 5833 ته‌نی ئاسمانی كه 1402 یان مانگی ده‌ستكردی له‌كاركه‌وتوو، 4431 پارچه‌شیان پاشماوه‌ی موشه‌كه ئاسمانیه‌كان و ته‌نۆچكه‌ی دیكه‌ی به‌جێماون.
ئه‌مریكا 4824 پاشماوه‌ی ته‌نی له‌ئاسماندا بڵاوكردۆته‌وه كه 1125 یان مانگی ده‌ستكردی له‌كار كه‌وتوو 3699 پارچه‌ی دیكه‌شیان پاشماوه‌ی موشه‌كه ئاسمانیه‌كانه.