خه‌ندان ـ عیزه‌ت شابه‌نده‌ری ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون رایگه‌یاند ئه‌مریكا ده‌ستی نابێت له پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانیی له‌كاتێكدا ته‌ركیزی له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیه‌تی له‌عیراقدا به‌باشترین شێوه.
شابه‌نده‌ر له‌لێدوانێكیدا به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی وت “ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ئێستادا ته‌ركیز ده‌كاته سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆی له‌عیراقدا به‌باشترین شێوه، بۆیه له‌وبڕوایه‌دانیم سه‌رگه‌رمی ده‌ستوه‌ردان بێت له‌پێكهێنانی حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانی له‌عیراقدا”.
ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه “ئه‌مریكا زۆرتر له‌فشارخستنه سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كاندا كاریگه‌ری هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا فشارێكی راسته‌قینه‌ی نه‌ركردووه”.
جێی باسه كازم شمه‌ری ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعیراقییه، دوێنێ هه‌ینی، رایگه‌یاند كه ئه‌لعیراقییه‌و ئیئتیلافی وه‌ته‌نی كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزای زیاتر له نیوه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی سازكردنی دانیشتنێكی نائاسایی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌پێی هه‌ندێك زانیاری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت حكومه‌تی رزگاریی نیشتیمانی له‌عیراق دابمه‌زرێنێت.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی نیشیتمانی به‌یه‌كگرتوویی، شابه‌نده‌ر روونیكرده‌وه كه “ته‌حالوفی وه‌ته‌نی ده‌یه‌وێت بمێنێته‌وه تا به‌رپرسیارییه‌تی پێدانی سه‌رۆك وه‌زیران به ئیئتیلافی ئه‌لعیراقییه نه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هیچ لایه‌كه‌وه”.
ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه “ته‌حالوفی وه‌ته‌نی به‌جیددی بیر له‌وه ده‌كاته‌وه به تاكه كاندیدێك بڕواته په‌ڕله‌مانه‌وه، تا ئێستاش له‌ناو ئیئتیلافه‌كه‌دا مالیكی زۆرترین چانسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی هه‌یه”.
سه‌باره‌ت به نزیكبوونه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌دری‌و ده‌وڵه‌تی قانون، په‌ڕله‌مانتاری ناوبراو وتی “شتێك نییه به‌ناوی له‌یه‌كنزیكبونه‌وه‌و دووركه‌وتنه‌وه، ره‌وتی سه‌دریش له‌ئێتسادا له‌باشترین بارودۆخی خۆیدایه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی قانوندا”.
جێی باسه گۆڕه‌پانی سیاسیی عیراقیش له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی حه‌وتی ئاداره‌وه تا ئێستا ناكۆكیی نێوان فراكسیۆنه‌كان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، دیارترین‌و توندترین ناكۆكیشیان كه‌وتۆته نێوان هه‌ردوو ئیئتلافی ئه‌لعیراقییه كه 91 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی قانون كه به‌پله‌ی دووه‌م 89 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام له‌دوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له‌نێوان ده‌وڵه‌تی قانون‌و ئیئتیلافی وه‌ته‌نی كه خاوه‌نی 70 كورسییه‌و ژماره‌ی كورسیه‌كانی ئه‌م هاوپه‌یمانییه نوێییه بوو به 159 كورسی‌و پێیوایه كه بووه به گه‌وره فراكسیۆنی په‌ڕله‌مانی‌و مافی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌یه، له‌كاتێكدا ئه‌لعیراقییه پێیوایه به‌و پێیه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پله‌ی یه‌كه‌مه ئه‌م مافه به‌ر خۆی ده‌كه‌وێت.