خه‌ندان، فوئاد جه‌لال ـ رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی له‌زاری به‌رپرسێكی سه‌ربازی باڵای عیراقه‌وه بڵاویكرده‌وه كه له ناوچه‌كانی پێنجوێن و عه‌ماره و مه‌نده‌لی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا بۆ لێدانی ئێران بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ی "ئه‌لعه‌ره‌ب"ی قه‌ته‌ری له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا و له زاری به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی عیراق به پله‌ی عه‌مید روكن له فیرقه‌ی هه‌شتی پیاده‌ی سوپای عیراقه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێزه سه‌ربازییه‌كانی خۆی له سنوره‌كانی پێنجوێن و عه‌ماره و مه‌نده‌لی به‌رامبه‌ر ئێران بڵاوكردۆته‌وه، هێزه‌كه له زیاتر له حه‌وت هه‌زار سه‌ربازی مارێنز و چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی چاودێری و هه‌واڵگری تایبه‌ت پێكهاتووه و چه‌ندین سه‌كۆی تایبه‌تی پێشكه‌وتووی موشه‌كی به‌رگری دژه موشه‌ك و راداری پێشكه‌وتوو له‌و ناوچانه جێگیركراون.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه، ڕه‌زا محه‌مه‌د قایمقامی قه‌زای پێنجوێن، به‌سایتی "خه‌ندان"ی ڕاگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه باس له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزێكی ئه‌مریكی له‌نزیك قه‌زای پێنجوێن ده‌كه‌ن، هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاست‌و دروستیان نییه و دوورن له‌ڕاستییه‌وه، قایمقامی قه‌زای پێنجوێن له‌و باره‌یه‌وه وتیشی: "ته‌نانه‌ت یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌ناوچه‌كه‌دا بوونی نییه".
لای خۆشیه‌وه، مه‌لا ئه‌حمه‌د دیسكه‌ره فه‌رمانده‌ی لیوای سێی پاسه‌وانی سنوور له‌پارێزگای سلێمانی، به‌سایتی "خه‌ندان"ی ڕاگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵه ڕاست نییه‌و هێزه‌كانی ئه‌مریكا نه‌چوونه‌ته ده‌وروبه‌ری قه‌زای پێنجوێن.
فه‌رمانده‌ی لیوای سێی پاسه‌وانی سنوور له‌پارێزگای سلێمانی هێمای به‌وه‌شكرد، مانگانه وه‌فدێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ردانی مه‌رزی باشماخ ده‌كه‌ن، ئه‌و سه‌ردانه‌ش تایبه‌ته به‌كاروباری ئیداری ئه‌و مه‌رزه‌وه و ته‌نها بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكیش ده‌مێننه‌وه.