خه‌ندان ـ حكومه‌تی چین، ئه‌م هه‌فته‌یه مانۆڕێكی سه‌ربازیی له‌ده‌ریای چین ده‌ستپێكرد كه‌هاوكاته له‌گه‌ڵ مانۆڕه ده‌ریاییه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌مریكا و كۆریای باشور.
ئاژانسی هه‌واڵی چینی نوێ بڵاویكرده‌وه، سوپای په‌كین مانۆڕێكی سه‌ربازیی ئاسمانی و ده‌ریایی له‌ده‌ریای باشوری چین ئه‌نجامدا به‌به‌شداریی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ژێر دره‌یا و كه‌شتی جه‌نگی چین.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه له مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه‌دا چه‌ندین جۆر موشه‌ك و سیستمی به‌رگریی كردنی دژه موشه‌ك تاقیكراونه‌ته‌وه.
پێشتر حكومه‌تی چین ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌كردبوو كه مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه‌ی به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی پێش وه‌خت بووه یا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر مانۆڕه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌مریكا و كۆریای باشور ئه‌نجامیدا.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا و كۆریای باشور مانۆرێكی سه‌ربازیان له دۆرگه‌ی كۆریا ده‌ستپێكرد بۆ ده‌رخستنی توانای سه‌ربازییان له‌به‌رامبه‌ر كۆریای باكور كه تۆمه‌تباریان كردبوو به‌وه‌ی له‌پشت هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر كه‌شتیه‌كه‌ی كۆریای باشوره‌وه‌یه، حكومه‌تی كۆریای باكور هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد له‌به‌رامبه‌ر مانۆڕه‌كه‌ی ئه‌مریكا و كۆریای باشور چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كار دێنێت.