خه‌ندان ـ به‌رپرسێكی باڵای ئێران ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ی مافی خۆیه‌تی یۆرانیۆم به‌رهه‌مبهێنێت، به‌ڵام گه‌ر وڵاتانی خۆرئاوا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا رێبكه‌ون له‌باره‌ی دابینكردنی سوته‌مه‌نیه‌وه، ئه‌وا ئاماده‌یه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ڵپه‌سێرێت.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران رایگه‌یاند: " له‌به‌رنامه‌ی حكومه‌تی تاران‌دا نیه پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم رابگرێت، به‌ڵام گه‌ر ره‌وشه‌كه‌بخوازێت ئه‌وا ئێران بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ڵده‌په‌سێرێت" ، وتیشی: " مافی ئێرانه یۆرانیۆمی پیتێنراو به ریژه‌ی 20% به‌رهه‌مبهێنێت و له‌درێژه‌دان به‌و پرۆسه‌یه‌ش سازش ناكات، به‌ڵام له‌حاڵی ئاڵوگۆڕی سوته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه بۆ مه‌به‌ستی درێژه‌دان به تاقیكردنه‌وه‌كانی، ئه‌وا پێویست ناكات ئێران سه‌رقاڵی پیتاندنی یۆرانیۆم بێت .
ئێران ژماره‌یه‌كی زۆر له ئامێریی ته‌ردی مه‌ركه‌زی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رێژه‌ی 3.5% هه‌یه و گوایه ئه‌و ئامێرانه بۆ مه‌به‌ستی ده‌ستخستنی وزه به‌كار ده‌هێنێت، له‌هه‌وڵێكی نوێشدا ئێران توانی رێژه‌یه‌كی كه‌می یۆرانیۆمی پیتێنراو به‌ڕێژه‌ی 20% ده‌ستبخات كه وڵاتانی خۆرئاوا مه‌ترسی ده‌كه‌ن حكومه‌تی تاران ئه‌و یۆرانیۆمه بۆ مه‌به‌ستی ده‌ستخستنی چه‌كی ئه‌تۆم به‌گه‌ڕ بخات.