نوێترین هه‌واڵ
سێ‌ كه‌سی‌ ئه‌ندامی‌ خێزانێك له‌موسڵ به‌ هۆی‌ گولله‌ هاوه‌نێكه‌وه‌ برینداربوون...
خالد ئه‌سه‌دی‌ بۆ خه‌ندان:
تائێستا له‌گه‌ڵ ئیئتیلافی‌ وه‌ته‌نی‌ پرسی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی‌ حكو...
عیراق له‌ چاوه‌ڕوانی‌ دیكتاتۆرێكی‌ نوێدا...
ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ ئه‌نجامدانی‌ سه‌رژمێری‌ گشتی‌ كرده‌وه‌‌...
عه‌بدولمه‌هدی‌: له‌گه‌ڵ‌ كورده‌كان‌و ئه‌لعیراقییه‌، حكومه‌تێكی‌ شه‌راكه‌تی‌ راسته‌قینه‌ پێكده‌هێنم ...
سكرتێری رۆژنامه‌وانی‌ مالیكی‌ بۆ خه‌ندان: مالیكی‌ باری ته‌ندروستی‌ باشه‌...
عه‌بدولمه‌هدی‌: گه‌ر پاڵاوتنم كێشه‌ دروستبكات، ده‌كشێمه‌وه‌...
هاوپه‌یمانی‌ نیشتیمانی‌ میكانیزمی‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ سه‌رۆك وه‌زیران دیاریده‌كات...
پارێزگاری‌ واست له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی‌ دوورخرایه‌وه‌...
به‌رادعی‌ داوای‌ بایكۆتكردنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ میسر ده‌كات...
عیراق: ئێران ‌و ئیسپانیا هاوكارمان نین، له‌گێڕانه‌وه‌ی‌ پارچه‌ ئاسه‌واره‌ دزراوه‌كاندا
10:17:31/07/2010
خه‌ندان ـ  وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ گه‌شتوگوزار‌و ئاسه‌واری‌ عیراق ڕایگه‌یاند: زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپی‌ ‌و هه‌رێمی هاوكاری‌ عیراق ده‌كه‌ن بۆ گێرانه‌وه‌ی‌ ئاسه‌واره‌ دزراوه‌كانی، بێجگه‌ له‌ئێران ‌و ئیسپانیا، سه‌ره‌ڕای‌ پێشكه‌شكردنی‌ به‌ڵگه‌ی‌ ڕه‌سمی‌ كه‌ده‌یسه‌لمێنێت ئاسه‌واری‌ عیراقی‌ دزراو  به‌شێوه‌یه‌كی‌ نایاسایی‌ بۆ ئه‌و دوو وڵاته‌ گوازراونه‌ته‌وه‌.
عه‌بدولزه‌هره‌ تاڵقانی‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ گه‌شتوگوزار‌و ئاسه‌واری‌ عیراق ئاشكرایكرد: عیراق 2470 پارچه‌ ئاسه‌واری‌ خۆی‌ له‌ئوردن وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌، توركیاش 4 پارچه‌ی‌ ئاسه‌واری‌ بۆ عیراق گێراوه‌ته‌وه‌ ‌و له‌م مانگه‌شدا هۆڵه‌ندا 70 ئاسه‌واری‌ بۆ عیراق گێڕاوه‌ته‌وه‌.
وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ گه‌شتوگوزار‌و ئاسه‌واری‌ عیراق ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، وڵاته‌ ئه‌وروپییه‌كان به‌تایبه‌تی‌ هۆڵه‌ندا، ئیتالیا، ئه‌ڵمانیا ‌و پۆڵه‌ندا هاوكاری‌ عیراقیان كردووه‌، له‌گێرانه‌وه‌ی‌ پارچه‌ ئاسه‌واره‌ دزراوه‌كاندا،  هاوكات وڵاتی‌ "پیرۆ"ش 3 تابلۆی‌ قوڕینی‌ گێراوه‌ته‌وه‌ كه‌نوسینی‌ "مسمار"یان له‌سه‌ره‌، وتیشی‌: "به‌ڵام ئێران ‌و ئیسپانیا هاوكاریمان ناكه‌ن له‌به‌دواداچوون‌و گێڕانه‌وه‌ی‌ پارچه‌ ئاسه‌واره‌ دزراوه‌كاندا، لایه‌نی‌ ئیسپانیش ئه‌و ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ 22 پاره‌چه‌ ئاسه‌واری‌ دزراو بۆ عیراق بگێڕێته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای‌ داواكانی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ئێرانیش هاوكاریمان ناكات له‌و باره‌یه‌وه‌".


Share |