خه‌ندان - به‌مه‌به‌ستی وتوێژكردن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ئاوه‌رۆی هه‌ولێر به‌رێگه‌ی كۆمپانیاكانی فه‌ره‌نسا، سه‌میر عه‌بدوڵلاَ مسته‌فا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌گه‌ڵ د.فرێدریك تیسۆ كونسوڵی گشتی كۆماری فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر و سه‌رۆكی كۆمپانیای سوێسی فه‌ره‌نسی كۆبۆه‌وه.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌م وتوێژه وه‌ك به‌شێكه له جێبه‌جێكردنی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فه‌ره‌نسا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمپانیای سوێس كه تایبه‌تمه‌نده له چاره‌سه‌ری زبڵ و پاشماوه و ئاو و ئاوه‌رۆ، له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ فه‌ره‌نسا به یاوه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردوون و ئێستاش له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و پرۆژه‌یه قسه‌ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌پاریس باسمان لێوه‌كردووه.
سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێریش كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای فۆسینگی ئه‌ڵمانیه‌وه ماسته‌ر پلانی بۆ دانراوه و ئاماده‌یه بۆ جێبه‌جێكردن، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پرۆژه‌ی ئاوه‌رۆی هه‌ولێر پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره و درێژخایه‌نه و به‌چه‌ند قۆناغێك جێبه‌جێ ده‌كرێت و پێویستی به بودجه‌یه‌كی زۆر هه‌یه بۆیه ئێمه وه‌ك وه‌زراه‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌رێگه‌ی قه‌رزی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سوێس جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.
ده‌رباره‌ی ئه‌زموون و شاره‌زایی كۆمپانیای (سوێس)ش له‌م بواره، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كۆمپانیای سوێس له‌بواری ئاو و ئاوه‌رۆ و چاره‌سه‌ركردنی زبڵ و پاشماوه یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی فه‌ره‌نساو، له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شماندا بۆ پاریس سه‌ردانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌مان كرد كه كۆمپانیای سوێس جێبه‌جێكردوون.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه و سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنی ئه‌م پرۆژه گه‌وره‌یه له هه‌ولێر، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌ستپێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه زۆر گرنگه بۆ هه‌ولێر، به‌لاَم له‌وه‌ش دڵنیاین ده‌سپێكردنی پێویستی به‌وه‌رگرتنی چه‌ندین رێوشوێنی پێویستی یاساییه، به‌لاَم ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌ره‌نتی بۆ ئه‌و پاره‌یه دابین ده‌كه‌ین و ئاسانكاری بۆ كۆمپانیای سوێس ده‌كه‌ین.
جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه، پرۆژه‌ی ئاوه‌رۆی هه‌ولێر بێجگه له‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی گرنگه بۆ و ئاوه‌رۆی قورس له شاری هه‌ولێر، له‌هه‌مانكاتدا ئاوی ئه‌م ئاوه‌ڕۆیه دوای چاره‌سه‌ركردنی، وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ئاودانی ئه‌و پشتێنه سه‌وزه‌ی ده‌وری هه‌ولێر به‌كارده‌هێنرێت كه له ئایینده‌دا ده‌ستی پێده‌كرێت.