نوێترین هه‌واڵ
سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ فراوان بۆ پرسی سه‌رژمێری له‌هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت...
هێزه‌كانی‌ ناوخۆ پلانی‌ ئه‌منی‌ له‌ هه‌ولێر ‌و سلێمانی‌ بۆ ڕۆژانی‌ جه‌ژن داده‌ڕێژن...
فه‌رمانده‌ی‌ نوێی ئه‌مریكا له‌عیراق پشتیوانی‌ خۆی بۆ هه‌رێم دووپاتكرده‌وه‌...
د. به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی‌ نوێی هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌عیراق كۆبۆوه‌...
دوای‌ ریفراندۆمیش په‌كه‌كه‌ درێژه‌ به‌ئاگربه‌ست ده‌دات...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ باڵیۆزی‌ نوێی ئێران له‌عیراق كۆبۆوه‌...
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌رۆك تاڵه‌بانی-یه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ عه‌للاوی ...
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازیكرد له‌باڵیۆزی تازه‌ی ئێران له‌عیراق...
"شێواندنی راستییه‌ دیمۆگرافییه‌كان قبوڵ ناكرێت"
حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڕیاری‌ دا كارمه‌ندانی‌ وه‌زار...
وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عیراق بۆ خه‌ندان: بریاری‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بڕی‌ سوته‌مه‌نی‌ هه‌رێممان ن...
وه‌زیری كاره‌با و كۆنسوڵی كۆریای باشوور چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كاره‌بایان تاووتوێكرد
05:50:29/07/2010
خه‌ندان - به‌مه‌به‌ستی هاندانی وه‌به‌رهێنانی بیانی و پێشخستنی سێكته‌ره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی كاره‌با، یاسین شێخ ئه‌بوبه‌كر ماوه‌تی وه‌زیری كاره‌با پێشوازی له‌ چانگ سۆ یوو كونسوڵی كۆریای باشور له‌كوردستان كرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رهه‌مهێنان و به‌ڕێوه‌به‌ری هایدرۆپاوه‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌زایانی كاره‌با ئاماده‌یبوون، وه‌زیری كاره‌با وێڕای به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوان سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی كۆریای كرد به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی ئه‌و پڕۆژه‌و چالاكییانه‌ی كه‌ له‌ڕێگای كۆمپانیاو رێكخراوه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمی كوردستان كراوه‌.
ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌شی نیشاندا بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو هاوكاریی و یارمه‌تییه‌ك له‌پێناو خێرا به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و بنیاتنانی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێن، به‌تایبه‌ت له‌بواری به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی كاره‌بادا، له‌ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری كاره‌با له‌گه‌ڵ وه‌فدی ناوبراو باسی له‌ورده‌كارییه‌كانی هه‌ردوو پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی وێستگه‌ی 300 مێگاواتی هه‌ڵمی له‌پارێزگای هه‌ولێر له‌خه‌بات و وێستگه‌ی گۆڕینی 400 كه‌ی ڤی له‌ پارێزگای سلێمانی له‌بازیان و پڕۆژه‌ی 51 مێگاواتی تاسڵوجه‌ كرد.
كونسوڵی كۆریای باشور له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سوپاسی وه‌زاره‌تی كاره‌بای كرد به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاسانكاریی و یارمه‌تیانه‌ی پێشكه‌ش به‌كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی كراوه‌، به‌ڵێنیشیدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌ی 51 مێگاواتی تاسڵوجه‌ بكات كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای "یو ئای ئێنرجی" یه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌، وه‌زیری كاره‌با چاویكه‌وت به‌وه‌فدێكی كۆمپانیای ZTE ی چینی، له‌و دیداره‌دا كه‌ راوێژكاری وزاره‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی كاره‌با ئاماده‌یبوون، وه‌زیری كاره‌با ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پاڵپشتیكردن و هاوكاریكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی كاره‌بای كوردستان ده‌یانه‌وێت كاروچالاكییه‌كانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبده‌ن، له‌م پێناوه‌شدا ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی نیشاندا له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو هاوكاری و ئاسانكارییه‌كی كۆمپانیاكانی وڵاتی چین.
Share |