خه‌ندان، سه‌عد مه‌لا عه‌لی – بۆ جاری دووه‌مه وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی شاری كه‌ركوك ده‌كات و له نزیكه‌وه له ره‌وشی شاره‌كه ده‌كۆڵێته‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆش به‌ردی بناغه بۆ دوو خوێندنگه‌ی نموونه‌یی داده‌نێت.
ئه‌مڕۆ دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری دكتۆر كاوه مه‌حمود وه‌زیری رۆشنبیری و دكتۆر كامه‌ران ئه‌حمه‌د وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده و ئاسۆس نه‌جیب وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته شاری كه‌ركوك بۆ دانانی به‌ردی بناغه بۆ دوو خوێندنگه‌ی نموونه‌یی له شاره‌كه به بودجه‌ی (4) ملیار دینار.
له كاتی دانانی به‌ردی بناغه‌ی خوێندنگه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوا، دكتۆر به‌رهه‌م ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد؛ "هاتووین خزمه‌ت به شاری كه‌ركوك بكه‌ین و به‌ردی بناغه بۆ دوو خوێندنگه‌ی نموونه‌یی دابنێین".
وتیشی: "هه‌موو كات حكومه‌تی هه‌رێم به په‌رۆشی شاره حه‌یاته‌كه‌ی كه‌ركوكه و وه‌ك چۆن هه‌ردوو جه‌نابی مام جه‌لال و كاك مه‌سعود به په‌رۆشی كه‌ركوكه‌وه‌ن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه "ناوی خوێندنگه‌كه نراوه (پێكه‌وه ژیان) له پێناو ئه‌وه‌ی ببێته هۆی پێكه‌وه‌ژیانی شاره‌كه".
خوێندنگه‌كه‌ی ره‌حیماوه (27) پۆلییه و بڕی دوو ملیار و (300) ملیۆنی بۆ دابینكراوه و، ناوی پێكه‌وه ژیانی لێنراوه، ئه‌ویتریشیان خوێندنگه‌یه‌كی (18) پۆلیه و بودجه‌ی ملیارێك و (700) ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كراوه و كورد و عه‌ره‌ب و توركمان تێیدا ده‌خوێنن، كه ده‌كاته (4) ملیار دینار، كه سه‌ر به هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانی بۆ دروستكردنی خوێندنگه‌ی هاوچه‌رخ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان به بودجه‌ی (150) ملیار دینار دروست ده‌كرێت كه دوانیان ده‌كه‌وێته شاری كه‌ركوكه‌وه.
له سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (5) خوێندنگه له كه‌ركوك دروست ده‌كرێت كه دوانیان سه‌ر به هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانی هاوچه‌رخن و سیانه‌كه‌ی تر له بواری جێبه‌جێكردندایه و بودجه‌ی (3) ملیار و (849) ملیۆن و (550) هه‌زار دیناری بۆ دابین كراوه، جگه له دروستكردنی (9) یاریگا و (8) پڕۆژه بۆ فراوانكردنه‌وه‌ی خوێندنگاكانی شاره‌كه و چه‌ندین پڕۆژه‌ی تر وه‌ك گه‌یاندنی كاره‌با و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاوبان و ئاوه‌ڕۆ و پڕۆژه‌ی تریش.
دواتر دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح به ئاماده‌بوونی پارێزگاری كه‌ركوك، له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی شاره‌كه كۆبۆوه و دواتریش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی سه‌رجه‌م لیسته‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبۆوه و وتی: "هه‌موو كات خۆمان به كه‌ركوكی ده‌زانین و له خزمه‌تی شاره‌كه‌دا ده‌بین و خۆشحاڵم له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا كۆده‌بمه‌وه و وتوێژ له پێناو خزمه‌تكردنی كه‌ركوكیه‌كان ده‌كه‌ین".
وتیشی: "راسته كێشه‌مان زۆره، به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه چۆن هه‌وڵ بده‌ین خزمه‌ت به كه‌ركوكییه‌كان بكه‌ین".