خه‌ندان - جان ماری ئۆزانۆ فوكێ، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌كزۆدیۆن له هه‌رێمی دوسیڤێری فه‌ڕه‌نسی، بڕیاریدا له گیرفانی خۆی چه‌ندین مێشكوژ بكڕێ بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی دانیشتوانی شارۆچكه‌كه‌ی بكات.
ئه‌م هه‌نگاوه سه‌یره‌ی ئۆزانۆ فوكێ دوای زۆربوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری مێش هات له شارۆچكه‌كه‌یدا به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاوین.
له‌مباریه‌وه ئۆزانۆ فوكێ وتی: "مێشێكی گه‌لێك زۆر له ئه‌كزۆدیۆن هه‌یه، هه‌ندێك ده‌ڵێن سه‌رۆكی شاره‌وانی چ ده‌كات، بۆیه داوای 250 مێشكوژم كردووه".
به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره كارنه‌كاته سه‌ر بودجه‌ی ئه‌م شارۆچكه بچووكه، كه پێكهاتووه له ته‌نها 650 كه‌س، سه‌رۆكی شاره‌وانی 130 یۆرۆی له گیرفانی تایبه‌تی خۆی بۆ كڕینی ئه‌م مێشكوژانه ته‌رخانكردووه.
سه‌رۆكی شاره‌وانی، به هه‌موو شكۆ و هه‌یبه‌تی خۆیه‌وه، به‌ده‌ستی خۆی 250 مێشكوژه‌كه دابه‌شده‌كات، "یه‌ك مێشكوژ بۆ یه‌ك ماڵ" و "له هه‌موو ڕه‌نگێكدا". ئۆزانۆ فوكێ ده‌ڵێ كه ئه‌مه ڕێگه‌یه‌كه بۆ: "په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك" كه ئه‌م كاره‌یان پێباشه، چونكه مێشكوژ، به بۆچوونی سه‌رۆكی شاره‌وانی: "ته‌ندروسته و پاره كه‌م خه‌رجده‌كات و توانای له‌شی مرۆڤیش په‌ره‌پێده‌دات".
ئاسۆ - هێڤار ڕواندزی