خه‌ندان ـ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سڕه داواكه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی باشووری ره‌تكرده‌وه سه‌باره‌ت به چۆڵكردنی گوندێكی باكووری به‌سڕه به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی نه‌وت تیایدا.
ئه‌حمه‌د سڵێتی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره به ئاژانسی هه‌واڵی "سۆمه‌ریه نیوز"ی راگه‌یاند: " كۆمپانای نه‌وتی باشوور داوای له دانیشتوانی گوندی عیبره‌ی باكوری شاری به‌سره كردووه، گونده‌كه چۆڵ بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گونده‌كه ده‌كه‌وێته سنوری ناوچه‌ی پرۆژه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای لۆك ئۆیڵی روسیا "، وتیشی: " ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سڕه سكاڵای ئه‌و گوندنشینانه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه‌له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كۆمپانیای باشووره و گوشاریان خراوه‌ته سه‌ر بۆ جێهێشتنی ناوچه‌كه".
ئه‌حمه‌د سڵێتی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سڕه دژی هه‌موو ده‌ركردنێكی زۆره‌ملێی هاووڵاتیانه و داوا ده‌كات له‌به‌رامبه‌ردا قه‌ره‌بوو بدرێنه‌وه، وتیشی پارێزگای به‌سڕه لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ گه‌یاندنی داخوازیی گوندنشینه‌كان به وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق و كۆمپانیای نه‌وتی باشوور و تیایدا وێڕای خستنه‌ڕووی داوای قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یان ، گوندنشینانی ناوچه‌كه له‌كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیش دابمه‌زرێنن.
جووتیارانی گوندی عیبره‌ی باكوری شاری به‌سره گازنده‌ی ئه‌وه‌شیان هه‌یه كه تا ئێستا كۆمپانیای نه‌وتی باشوور ره‌زامه‌ندی پیشان نه‌داوه له‌سه‌ر گرێبه‌سته كشتوكاڵیه‌كانیان تا به‌هۆیه‌وه به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵ بۆ ساڵی داهاتوو.