نوێترین هه‌واڵ
كۆنتراكتی‌ پرۆژه‌ی‌ سه‌دمه‌تری‌ خێرای‌ نێوان رێگای‌ موسڵ و كه‌ركوك ئیمزا كرا...
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌...
وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف:هه‌ینی‌ یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زانه‌ ...
تاقانه‌كه‌ی‌ ئه‌نفال ئازادكرا...
15 گه‌ریلای PKK له‌هه‌كاری كوژران...
مه‌سیحی‌ و یه‌زیدییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پشتگیری‌ نامه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقافی‌ هه‌رێم ده‌كه‌...
سه‌ڕه‌رای هاتنه‌وه‌ی كاره‌با،هاوڵاتیانی خانه‌قین به‌رده‌وامن له‌ خۆپیشاندان...
به‌هۆی‌ نه‌بوونی كاره‌با،هاوڵاتیانی خانه‌قین شه‌قامه‌كان ده‌گرن...
ئه‌نجامی‌ پۆلی‌ دوانزه‌یه‌م راگه‌یه‌نرا...
به‌ریتانیا نزیكه‌ی‌ 60 په‌نابه‌ری‌ دیكه‌ی‌ عێراقی‌ دیپۆرتكرده‌وه‌...
ئه‌ندامێكی‌ ئه‌لعیراقییه‌‌: به‌كارهێنانی‌ كه‌ركوك له‌ رێكه‌وتنی سیاسییدا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌
12:01:29/07/2010
خه‌ندان ـ ئه‌ندامێكی‌ ئیئتیلافی‌ ئه‌لعیراقییه‌‌، پێنجشه‌ممه‌، رایگه‌یاند به‌كارهێنانی‌ كه‌ركوك وه‌ك سه‌فقه‌ی‌ سیاسی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی‌ كوردستانه‌وه‌ له‌گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ قه‌واره‌كانی‌ دیكه‌ قبوڵ ناكرێت، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و دۆسیه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ ناشێت بچێته‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ گفتوگۆكانی‌ نێوان ئه‌لعیراقییه‌‌‌و هاوپه‌یمانیی‌ كوردستانه‌وه‌.

عومه‌ر جبوری كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامه‌كانی سه‌ر به‌ لیستی ئه‌لعیراقییه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی،  به‌ ئاژانسی‌ (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی‌ راگه‌یاند “سه‌رۆكی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد له‌ به‌غدا رۆژ نوری‌ شاوه‌یس رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كه‌ركوك له‌ڕووی‌ مێژوویی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ سه‌ر به‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌، ئێمه‌ ئه‌و لێدوانه‌ ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌‌و رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئه‌وه‌ هه‌لی‌ گفتوگۆی‌ جدی‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌”.

ناوبراو وتیشی‌ “به‌كارهێنانی‌ كه‌ركوك وه‌ك سه‌فقه‌ی‌ سیاسی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی‌ كوردستانه‌وه‌ له‌گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ قه‌واره‌كانی‌ دیكه‌، ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌‌و رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ ناشێت بچێته‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ گفتوگۆكانی‌ نێوان ئه‌لعیراقییه‌‌‌و هاوپه‌یمانیی‌ كوردستانه‌وه‌”.

جبوری‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ “سوربوونی‌ سه‌ركرده‌ كورده‌كان له‌سه‌ر كوردستانیبوونی‌ كه‌ركوك له‌لایه‌ن كۆی‌ پێكهاته‌كانی‌ گه‌لی‌ عیراقه‌وه‌ ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌، به‌تایبه‌تیش ئه‌و ماده‌ ده‌ستورییه‌ی‌ تایبه‌ته‌ به‌و شاره‌ له‌ یه‌كی‌ دیسێمبه‌ری‌ 2007دا ماوه‌ی‌ به‌سه‌رچووه‌”.

ناوبراو سه‌رسوڕمانی‌ خۆی‌ نیشان دا له‌و جۆره‌ لێدوانه‌ “له‌كاتێكدا وڵات به‌ قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تدا تێده‌په‌ڕێت”.

Share |