خه‌ندان - به‌مه‌به‌ستی كارئاسانی بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان له
وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی سنووری پارێزگاكان و یه‌كه
ئیدارییه‌كانی تر و به‌رجه‌سته‌كردنی پره‌نسیپی دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵات
و پیاده‌كردنی لامه‌ركه‌زی ئیداری، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ڕۆژی
(4/7/2010) كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست و له‌وباره‌یه چه‌ند
بڕیارێكی گرنكی ده‌ركرد، كه تیایدا ده‌سه‌ڵاتی دابه‌زاندووه بۆ
هه‌رسێ پارێزگاری سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی
گه‌رمیان و هه‌روه‌ها بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌و
به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانیان له دیوانی
وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رێتییان له سنووری پارێزگاكاندا هه‌یه، به
ئیداره‌ی گه‌رمیانیشه‌وه. هاوكات ده‌سه‌ڵات دابه‌زیوه بۆ قایمقام و
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ناحییه‌كان.
ئیداره‌كردنی باشتر
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێیوایه، بڕیاره‌كه هه‌نگاوێكه به
ئاڕاسته‌ی دروست له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتر و ئیداره‌یه‌كی باشتر،
وته‌بێژی حكومه‌تیش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر له داهاتوودا توانایان
هه‌بێت، ئه‌وا هه‌نگاوی زیاتر بۆ باشتركردنی سیستمی ئیداری
ئه‌نجامده‌ده‌ن.
بڕیاره‌كان به سێ نووسراوی جیاواز له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران له (6/7/2010) ده‌ركراون كه تیایاندا ورده‌كاری هه‌موو
ده‌سه‌ڵاته‌كان دیاریكراون و له هه‌رسێ بڕیاره‌كه‌دا هاتووه "پێویسته
وه‌زیری دارایی و ئابووری و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان لانیكه‌م ئه‌م
ده‌سه‌ڵاتانه‌ی لای خواره‌وه دابه‌زێنن". هه‌روه‌ها نووسراوه "له
كۆتایی ساڵدا پێداچوونه‌وه ده‌كرێت به‌جۆری جێبه‌جێكردنی ئه‌م
بڕیاره".
ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی پاره
له نووسراوی یه‌كه‌مدا به ژماره (7586) له (6/7/2010) كه د.به‌رهه‌م
ساڵح سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئیمزای له‌سه‌ركردووه و
وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاسۆ كه‌وتووه، تیایدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه دیاریكراون
كه دابه‌زیون بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌و
به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانیان له دیوانی
وه‌زاره‌ته.
سه‌ره‌تا بڕیاری ده‌سه‌ڵاته داراییه‌كان هاتووه كه له (26) خاڵ
پێكهاتووه، بریتین له "پاكتاوكردنی پێشینه‌ی پرۆژه‌كانی بودجه‌ی
سه‌رمایه‌داری تا بڕی دووسه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار، پاداشتكردن بۆ
(غیر عاملین) تا بڕی سه‌د هه‌زار دینار، هه‌روه‌ها به‌خشینی پاداشت به
فه‌رمانبه‌رانی پارێزگا و ئیداره‌ی گه‌رمیان تا بڕی سه‌د و په‌نجا
هه‌زار دینار".
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتیان پێدراوه به‌وه‌ی ده‌توانن كه‌لوپه‌ل و
مه‌وجوداتی جێگیر تا بڕی بیست ملیۆن دینار بكڕن، جگه له كڕینی
ئۆتۆمبیل. ئه‌مه جگه له خه‌رجكردنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و
خه‌رجكردنی هاوكاری پرسه و خه‌رجكردنی پاره‌ی ئاو و كاره‌با و
ته‌له‌فون و ئه‌نته‌رنێت و خه‌رجكردنی پاره‌ی سووته‌مه‌نی ئۆتۆمبیل و
ئامێره‌كان "به‌پێی ڕێنماییه داراییه‌كان".
جگه له‌و ده‌سه‌ڵاتانه، كه‌پێشتر ده‌بووایه بۆ هه‌ریه‌كێكیان
به‌نووسراو به‌رزبكرایه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی،
ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌زیون بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی سه‌ر به پارێزگاكان و
ئیداره‌ی گه‌رمیان و ده‌سه‌ڵاتیان پێدراوه به "خه‌رجكردن له‌سه‌ر
فه‌سڵی چوار تایبه‌ت به صیانه الموجودات و كڕینی كه‌لوپه‌ل و
مه‌وجوداتی جێگیر تابڕی بیست ملیۆن دینار و گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی
زیاده وه‌رگیراو تابڕی پێنج ملیۆن دینار و كڕینی پێداویستییه
په‌راوگه‌ییه‌كان تا بڕی پێنج ملیۆن دینار مانگانه و خه‌رجكردنی
پێشینییه‌كان بۆ كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ره‌كان به‌پێی بڕگه‌كانی
گرێبه‌ست". هه‌روه‌ها "خه‌رجكردنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و خه‌رجكردنی
هاوكاری پرسه و خه‌رجكردنی پاره‌ی ئاو و كاره‌با و ته‌له‌فون و
ئینته‌رنێت و خه‌رجكردنی پاره‌ی سووته‌مه‌نی ئۆتۆمبیل و ئامێره‌كان
و كڕینی پێداویستییه په‌ڕاوگه‌ییه‌كان تا بڕی پێنج ملیۆن دینار و
خه‌رجكردنی كرێی ماندووبوونی پارێزه‌ران به‌پێی بڕیاری دادگای پله
كۆتا و خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران و چاككردنی خه‌رجی
ئۆتۆمبیل و ئامێره‌كان تا بڕی پێنج ملیۆن دینار و چاككردنی ئامێری
ساردكه‌ره‌وه و ئامێری ساردكه‌ره‌وه‌ی مه‌ركه‌زی تا بڕی په‌نجا ملیۆن
دینار و به‌كرێ گرتنی خانوو به پێی پێویست و به‌كرێگرتنی ئۆتۆمبیل و
پاس و ئامێر بۆ ماوه‌ی پێویست".
بانگه‌واز و ته‌نده‌ر
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی بانگه‌وازی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان و كردنه‌وه
شیكردنه‌وه‌ی ته‌نده‌ره‌كان و ئیحاله‌كردنی به‌پێی ڕێنمایی
جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته گشتییه‌كان تابڕی پێنج ملیۆن دینار دراوه به
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان.
له كۆتا خاڵه‌كانی بڕیاره‌كه‌شدا ده‌سه‌ڵاتی پێدانی ماوه‌ی زیاد بۆ
ته‌واوبوونی پرۆژه‌كان كه له ڕێژه‌ی (20%) پرۆژه‌كه تێپه‌ڕ نه‌كات و
ده‌سه‌ڵاتی چاككردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه ئاوییه‌كان و كاره‌باییه‌كان
تابڕی بیست و پێنج ملیۆن دینار و ئیتلافكردنی ماڵی گواستراوه و
به‌كرێدانی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌و موڵك و ماڵانه‌ی نرخی
خه‌مڵاندنیان ده‌گاته پێنج ملیۆن دینار و خه‌رجكردنی مووچه‌ی مۆڵه‌تی
ئاسایی كۆكراوه تا سه‌د و هه‌شتا ڕۆژ و خه‌رجكردنی پاره‌ی ئیفادی
ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و خه‌رجكردنی تا یه‌ك ملیۆن دینار بۆ بۆنه
و ئاهه‌نگ و میوانداری، دابه‌زیوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان.
ده‌سه‌ڵاتی كارگێری به (14) خاڵ
له به‌شی ده‌سه‌ڵاته كارگێرییه‌كانیش كه له چوارده خاڵ پێكهاتووه
و ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی
سه‌ر به پارێزگاكانی هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئه‌وانه‌ش
پێكهاتوون له "پێدانی ده‌سه‌ڵاتی زێده مووچه (علاوه) و
به‌رزكردنه‌وه‌ی پله (ترفیع)ی فه‌رمانبه‌ران تاپله‌ی وه‌زیفی (4) و
به‌ره‌وخوار، پێدانی مۆڵه‌تی بێ مووچه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ، به‌ڵام
نابێت له‌هه‌موو كاتێكدا له سێ ساڵ زیاتر بێت. هه‌روه‌ها ئاڕاسته‌كردنی
سوپاس بۆ فه‌رمانبه‌ران و ته‌رقین قه‌یدكردنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی
كه كۆچی دواییان كردووه و جێگیركردنی فه‌رمانبه‌ران دوای ته‌واوبوونی
ماوه‌ی ئه‌زموونیان و جێگیركردنی ته‌مه‌نی فه‌رمانبه‌ران، پێدانی
مۆڵه‌تی ئاسایی بۆ گشت پله‌كان به مووچه‌ی ته‌واو بۆ ماوه‌ی (90)
ڕۆژه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
له‌به‌شێكی تری ده‌سه‌ڵاته‌كاندا كه دراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان، ده‌سه‌ڵاتدراوه به "ناردنی فه‌رمانبه‌ر بۆ
لیژنه پزیشكییه‌كان و پێدانی مۆڵه‌تی نه‌خۆشی و ئیمزا له‌سه‌ر
گشتاندن و نووسراوه‌كان، جگه له‌و نووسراوانه‌ی ئاڕاسته‌ی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێن، ئیفادكردنی
فه‌رمانبه‌ران بۆ ئیشوكاری ڕه‌سمی له‌ناو هه‌رێم و عیراق بۆ ماوه‌ی
بیست ڕۆژ، پێكهێنانی لیژنه پێویسته‌كان وه‌كو لیژنه‌ی كڕین و
كردنه‌وه‌ی ته‌نده‌ر و شیكردنه‌وه‌ی و لیژنه‌كانی خه‌مڵاندن و
فرۆشتن و...هتد، گواستنه‌وه و ته‌نسیبكردنی فه‌رمانبه‌ران له پله سێ
به‌ره‌وخواره‌وه له سنووری دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و
فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه و ڕه‌زامه‌ندی بۆ به‌شداربوون له تۆڕی
ئینته‌رنێت و ڕۆژنامه‌كان و هه‌روه‌ها پێدانی مۆڵه‌تی منداڵبوون و
دایكایه‌تی".
كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر عوسمان عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌یته‌ره‌ی
گه‌رمیان، كه‌یه‌كێكه له‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌سه‌ڵاتی بۆ دابه‌زیوه و
به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته ناو دیوانی وه‌زاره‌تی
كشتوكاڵ، بۆ ئاسۆ وتی: "به‌دابه‌زاندنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه، زۆربه‌ی
كێشه دارایی و كارگێڕییه‌كانمان چاره‌سه‌رده‌بن و به‌وه‌ش ڕۆتین كه‌متر
ده‌بێته‌وه". ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره نموونه‌ی ئه‌وه‌ی هێنایه‌وه كه
هه‌ندێكجار كاتێك نه‌خۆشییه‌كی ئاژه‌ڵی له‌ناوچه‌كه بڵاوده‌بێته‌وه،
پێشتر پێویستی ده‌كرد نووسراو به‌رزبكرێته‌وه بۆ وه‌زاره‌ت و دواتر
ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ وه‌ربگیریایه "تا ڕه‌زامه‌ندیمان بۆ
ده‌هاته‌وه ماوه‌یه‌كی زۆری پێده‌چوو، به‌ڵام به‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكی
حكومه‌ت ده‌توانین ڕاسته‌وخۆ ده‌رمان و ڤاكسینی پێویست بكڕین و ڕێگه
له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه بگرین". وتیشی: "زۆرجار بۆ وه‌رگرتنی
ڕه‌زامه‌ندییه‌ك یا هه‌ركارێكی تر ده‌بووایه بازرگانی په‌یوه‌ندیدار به
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان له گه‌رمیانه‌وه بڕۆشتنایه بۆ هه‌ولێر،
به‌ڵام چیتر ئه‌و ڕێگا دووره‌یان له‌به‌رده‌مدا نامێنێت و ڕاسته‌وخۆ
خۆمان كاره‌كانیان بۆ جێبه‌جێده‌كه‌ین".
ده‌سه‌ڵاتی تر
له نووسراوی دووه‌مدا به ژماره (7587) له (6/7/2010) به ئیمزای
د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تیایدا ده‌سه‌ڵات
دابه‌زیوه بۆ پارێزگاره‌كان و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
له‌وێشدا ده‌سه‌ڵاته داراییه‌كان كه له (26) خاڵ پێكاهتووه
دیاریكراوه و بریتین له "پاكتاوكردنی پێشینه‌ی كۆتایی پرۆژه‌كانی
بودجه‌ی سه‌رمایه‌داری تابڕی دووسه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار،
پاداشتكردن بۆ (غیر عاملین) تابڕی سه‌د هه‌زار دینار، هه‌روه‌ها به‌خشینی
پاداشت به فه‌رمانبه‌رانی پارێزگا و ئیداره‌ی گه‌رمیان تا بڕی سه‌د و
په‌نجا هه‌زار دینار و له هه‌موو كاتێكدا نابێت هه‌ردوو پاداشته‌كه له
دوو ملیۆن دینار بۆ هه‌مان كه‌س تێپه‌ڕێت".
هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌كه، ده‌سه‌ڵاتدراوه به‌وه‌ی پارێزگاره‌كان و
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌توانن هه‌ستن به "خه‌رجكردن
له‌سه‌ر فه‌سڵی چوار تایبه‌ت به صیانه الموجودات، هه‌روه‌ها كڕینی
كه‌لوپه‌ل و موجوداتی جێگیر تابڕی بیست ملیۆن دینار، له‌گه‌ڵ
گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی زیاده وه‌رگیراو تابڕی پێنج ملیۆن دینار و
خه‌رجكردنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و هاوكاری پرسه و خه‌رجكردنی
پاره‌ی ئاو و كاره‌با و ته‌له‌فون و ئه‌نته‌رنێت به‌پێی ڕێنماییه‌كان".
هاوكات ده‌سه‌ڵاتی "خه‌رجكردنی پاره‌ی سووته‌مه‌نی ئۆتۆمبیل و
ئامێره‌كان و كڕینی پێداویستییه په‌ڕاوگه‌ییه‌كان به‌پێی پێویست تا
پێنج ملیۆن دینار و خه‌رجكردنی پێشینه‌كان بۆ كۆمپانیا و
به‌ڵێنده‌ره‌كان به‌پێی بڕگه‌كانی گرێبه‌ست و خه‌رجكردنی كرێی
ماندووبوونی پارێزه‌ران به‌پێی بڕیاری دادگای پله كۆتا و خه‌رجكردنی
ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران"، دراوه به هه‌رسێ پارێزگاره‌كه‌ی هه‌رێم و
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتیان پێدراوه
به "چاككردنی خه‌رجی ئۆتۆمبیل و ئامێره‌كان به‌بڕی په‌نجا ملیۆن دینار
و چاككردنی ئامێری ساردكه‌ره‌وه‌ی مه‌ركه‌زی تا بڕی په‌نجا ملیۆن
دینار، به‌كرێ گرتنی خانوو به‌پێی پێویست و به‌كرێگرتنی ئۆتۆمبیل و
پاس و ئامێر بۆ ماوه‌ی پێویست كه نابێت له ساڵێك زیاتر بێـت".
ده‌سه‌ڵاتی "بانگه‌وازی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان و كردنه‌وه و
شیكردنه‌وه‌ی ته‌نده‌ره‌كان و ئیحاله‌كردنی و جێبه‌جێكردنی
گرێبه‌سته گشتییه‌كان تابڕی پێنج ملیۆن دینار و پێدانی ماوه‌ی زیاده
بۆ ته‌واوبوونی پرۆژه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك كه له (20%)ی گرێبه‌سته‌كه
تێپه‌ڕ نه‌كات و چاككردنی دامه‌زراوه ئاوییه‌كان و كاره‌باییه‌كان
تابڕی بیست و پێنج ملیۆن دینار و ئیتلافكردنی ماڵی گواستراوه به‌پێی
ڕێنماییه‌كان و خه‌رجكردنی مووچه‌ی مۆڵه‌تی ئاسایی كۆكراوه تا (180)
ڕۆژ پاش خانه‌نشینكردنی فه‌رمانبه‌ر و خه‌رجكردنی پاره‌ی ئیفادی
ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و خه‌رجكردنی تابڕی یه‌ك ملیۆن دینار بۆ
بۆنه و ئاهه‌نگ و میوانداری" دراوه به پارێزگارانی هه‌رێم و
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
ده‌سه‌ڵاتدان به پارێزگاكان
هه‌ر له‌و نووسراوه‌دا بڕیاردراوه به دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاته
كارگێرییه‌كان بۆ پارێزگارانی سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك و
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ده‌سه‌ڵاته‌كان له (13) خاڵدا
خۆی ده‌بینێته‌وه كه بریتین له "پێدانی ده‌سه‌ڵاتی زێده‌مووچه
(علاوه) و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله (ترفیع)ی فه‌رمانبه‌ران تا پله‌ی
وه‌زیفی چوار به‌ره‌وخوار و پێدانی مۆڵه‌تی بێ مووچه بۆ ماوه‌ی یه‌ك
ساڵ كه نابێت به كۆكراوه‌یی له سێ ساڵ زیاتربێت و ئاڕاسته‌كردنی
سوپاس بۆ فه‌رمانبه‌ران و ته‌رقین قه‌یدكردنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی
كه كۆچی دواییان كردووه"، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتیان پێدراوه به
"جێگیركردنی فه‌رمانبه‌ران دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئه‌زموونیان و
جێگیركردنی ته‌مه‌نی فه‌رمانبه‌ران و پێدانی مۆڵه‌تی ئاسایی بۆ گشت
پله‌كان به مووچه‌ی ته‌واوه‌وه بۆ ماوه‌ی (90) رۆژ له‌ناوه‌وه و
ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ناردنی فه‌رمانبه‌ران بۆ لیژنه پزیشكییه‌كان و
پێدانی مۆڵه‌تی نه‌خۆشی و ئیمزاكردن له‌سه‌ر گشتاندن و نووسراوه‌كان،
جگه له‌و نووسراوانه‌ی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و
وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت".
هاوكات ده‌سه‌ڵاتی "ئیفادكردنی فه‌رمانبه‌ران بۆ ئیشووكاری ڕه‌سمی له
ناو هه‌رێم و عیراق بۆ ماوه‌ی بیست ڕۆژ و پێكهێنانی لیژنه
پێویسته‌كان وه‌ك لیژنه‌ی كڕین و كردنه‌وه‌ی ته‌نده‌ر و شیكردنه‌وه‌ی
و لیژنه‌كانی خه‌مڵاندن و فرۆشتن و.. هتد، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه و
ته‌نسیبكردنی فه‌رمانبه‌ران له پله (3) به‌ره‌و خواره‌وه و
ڕه‌زامه‌ندی بۆ به‌شداربوون له تۆڕی ئه‌نته‌رنێت و ڕۆژنامه‌كان به‌پێی
ته‌رخانكراوی بودجه‌ی پێویست". هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه دابه‌زیون بۆ
پارێزگاره‌كان و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
ئیداره‌ی گه‌رمیان
سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره‌ی حكومه‌ت، سه‌عید ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری
ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ ئاسۆ، ته‌ئكیدیكرده‌وه كه له‌و بڕیاره‌دا حكومه‌ت
وه‌كو پارێزگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیاندا كردووه "ئه‌مه
خۆی له‌خۆیدا ده‌سه‌ڵاتێكی فراوان به ئیداره‌ی گه‌رمیان دراوه".
ناوبراو، وتیشی: "زۆر گرفت كه پێشتر ده‌هاته ڕێمان و چه‌ندین نووسراو و
نووسراوكاری ده‌كرا له ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه بۆ سه‌رووی خۆمان و تا
وه‌ڵامده‌دراینه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆری پێده‌چوو، به‌ڵام ئێستا به‌پێی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێماندراون ئه‌و ڕۆتیناته كه‌مده‌بنه‌وه و
كارئاسانییه‌كی زۆرمان بۆ ده‌كرێـت".
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌پێی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێیاندراوه ڕێگای دووری هاوڵاتیانی گه‌رمیانیش له
هه‌ولێره‌وه نزیك ده‌بێته‌وه بۆ ناوه‌ندی گه‌رمیان له كه‌لار، وتیشی:
"بڕیاره‌كه هه‌نگاوێكه به ئاڕاسته‌یه‌كی دروست له‌پێناو خزمه‌تكردنی
زیاتر و ئیداره‌یه‌كی باشتر".
له‌بڕیارێكی تری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا كه كۆپییه‌كه‌ی ده‌ست ئاسۆ
كه‌وتووه، به نووسراوی ژماره (7588) له (6/7/2010) و ئیمزای
د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌سه‌ره‌وه‌یه،
تیایدا ده‌سه‌ڵات دراوه به قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كان و
تیایدا هاتووه "پێویسته وه‌زیری دارایی و ئابووری و وه‌زیره
په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر لانیكه‌م ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه
دابه‌زێنن بۆ قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كان بۆ پیاده‌كردنی له
چوارچێوه‌ی سنووری یه‌كه ئیدارییه‌كاندا".
قایمقامه‌كان
به پێی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانی دابه‌زیون بۆ قایمقامه‌كان بریتین له:
ده‌سه‌ڵاته داراییه‌كان كه له حه‌وت خاڵ پێكهاتووه "خه‌رجكردنی
پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری، ئیتلافكردنی ماڵی گواستراوه تا بڕی سێ ملیۆن
دینار و خه‌رجكردنی هاوكاری پرسه و پاداشتكردنی ئه‌فسه‌ر و
كۆمیسه‌ر و پله‌داران و فه‌رمانبه‌ران له سنووری ئیداره‌ی خۆی تا
بڕی سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار". هه‌روه‌ها "كڕینی كه‌لوپه‌ل تا بڕی
ده ملیۆن دینار و كڕینی ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت بۆ پرۆژه‌كان
به‌بڕی پێنج ملیۆن دینار و به‌كرێگرتنی ئۆتۆمبیل و ئامێری پێویست".
هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌سه‌ر پێشنیاری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیدار له
سنووری ئیداره‌ی قایمقامه‌كه‌دا ده‌بێت.
هه‌روه‌ك ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كارگێڕییانه‌ی بۆ قایمقامه‌كان دابه‌زیون
بریتین له "شاندكردنی فه‌رمانبه‌ر بۆ ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و عیراق تا
ماوه‌ی (15) ڕۆژ و ته‌نسیبكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌ناو سنووری
قایمقامییه‌تدا تاپله چوار و سزاكانی سه‌رزه‌نشت و ئاگاداركردنه‌وه
به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا تا پله چوار و پێدانی مۆڵه‌تی ئاسایی به
مووچه تا سی ڕۆژ و پێدانی مۆڵه‌تی بێ مووچه تا شه‌ست ڕۆژ و پێدانی
مۆڵه‌تی منداڵبوون و دایكایه‌تی و ته‌رقین قه‌یدكردنی
فه‌رمانبه‌رانی كۆچكردوو و ده‌سه‌ڵاتی نوێكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه تا
پله چوار و به‌خشینی سه‌رمووچه‌ی ساڵانه تا پله چوار". هه‌موو ئه‌م
ده‌سه‌ڵاتانه‌ی سه‌ره‌وه له‌سه‌ر پێشنیاری فه‌رمانگه
په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌بێت، ئه‌مه جگه له پێدانی ده‌سه‌ڵاتی
پێشنیاركردنی دانانی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان له سنووری قه‌زاكه.
ناحییه‌كان
هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌سه‌ڵاته داراییانه‌ی دابه‌زیون بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری
ناحییه‌كان، بریتین له "خه‌رجكردنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و ئیتلافی
ماڵی گواستراوه تا بڕی دوو ملیۆن دینار و خه‌رجكردنی هاوكاری پرسه
و كڕینی كه‌لوپه‌ل و ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی پرۆژه‌كان به‌بڕی پێنج
ملیۆن دینار". ده‌سه‌ڵاته كارگێڕییه‌كانیش بریتین له "شاندكردنی
فه‌رمانبه‌ران بۆ ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و عیراق بۆ ماوه‌ی (15) ڕۆژ و
ته‌نسیبكردنی فه‌رمانبه‌ران تا پله پێنج و جێبه‌جیكردنی یاسای
به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌ران و سزاكان و سه‌رزه‌نشتكردن و
ئاگاداركردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحییه‌كه و
پێدانی مۆڵه‌تی ئاسایی به مووچه‌وه تا (15) ڕۆژ و پێدانی مۆڵه‌تی
منداڵبوون و دایكایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی نوێكدرنه‌وه‌ی ده‌رماڵه تا
پله شه‌ش و به‌خشینی سه‌رمووچه‌ی ساڵانه تا پله شه‌ش". هه‌موو
ئه‌مانه‌ش بپێی یاسا ده‌بن.
له كۆتایی هه‌رسێ بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه "سه‌رجه‌م
ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی سه‌ره‌وه له‌چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێنماییه
په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به پیاده‌كردنیان به‌كارده‌هێنرێن و
له‌سه‌ر بنه‌مای پشتیوانه‌ی ته‌رخانكراو له بودجه‌ی په‌سندكراودا
ده‌بێت و نابێت تێپه‌ڕێت له‌و بودجه‌یه و به په‌یڕه‌وكردنی یاسا و
ڕێنماییه‌كان".
بنه‌مای متمانه
سه‌باره‌ت به هه‌رسێ بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت، كاوه مه‌حمود وته‌بێی
حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئاسۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "چاككردنی سیستمی
ئیداری ته‌نها له‌و كۆمه‌ڵه بڕیارانه‌دا خۆی نابینێته‌وه، به‌ڵكو
كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی تر له بواره جیاجیاكاندا ماوه كه ده‌كرێت ئه‌وانیش
ئه‌نجامبدرێن"، وتی: "له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئێستادا ده‌توانین ئه‌م
هه‌نگاوه جێبه‌جێ بكه‌ین".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا حكومه‌ت میكانیزمێكی داناوه بۆ
چاودێریكردنی چۆنێتی به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌سێ
بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه‌یان پێكراوه، وتی: "بنه‌مای ئیشووكاری حكومه‌ت
به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه‌یه، له حاڵه‌تی ئه‌وه‌شدا
گه‌ر هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له‌هه‌ر پۆستێكدا بێت تاده‌گاته پله‌ی وه‌زیر،
گه‌ر پێشێلكاری له ئیشووكاره‌كانیدا بكات و له یاسا ده‌ربچێت، ئه‌وا
كۆمه‌ڵێك میكانیزمی چاودێریمان هه‌یه و كه‌س ناتوانێت لێیده‌ربچێت".
بڕیاره‌كان له به‌رواری (6/7/2010)ه‌وه ده‌رچوون، بۆیه وته‌بێژه‌كه‌ی
حكومه‌ت كه هاوكات وه‌زیری ڕۆشنبیریشه، وتی: "وه‌كو وه‌زاره‌تی
ڕۆشنبیری ئه‌وا ئێمه ده‌ستمانكردووه به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان و
كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتی دارایی و ئیداریمان دابه‌زاندووه بۆ خواره‌وه‌ی
خۆمان".
ئاسۆ - سۆران كه‌ریم