بەپەلە

ئەرێ بەڕاست بەرهەم ساڵح بێدەنگ بووە؟

دەلیل جەمال - 21-08-2017 - 3522 جار خوێندراوەتەوە

لەئێستادا زۆرجار لەملاوئەولا هەندێک، قسە لەسەر ئەوەدەکەن کە بۆچی بەرهەم ساڵح بێدەنگە؟ ناکرێت لەم دۆخە هەستیارو پڕلەگرفت و کێشە سیاسی ئابووری کۆمەڵایەتی، چۆن دەبێت کەسێکی وەک بەرهەم ساڵح بێدەنگ بێت، من ڕام وایە ئەم تێڕوانینە دوو جۆر کەسایەتین بەشێکیان ئەوانەن کەبەجدی ئومێدیان بە بەرهەم ساڵحەو، چاوەڕێن کە هەنگاوی ئاشکرابنێت و خەڵک ئومێدی لەسەر هەڵچنیوە، من زۆرقسەم لەسەر ئەم دیدو تێڕوانینە نییەو پێموایە لەکات وساتی خۆیدا بێ ئومێدیان ناکات و ئەو هیوایە بەرجەستەدەبێت.

قسەی من لەسەر ئەوانەیە کەدەزانن بێدەنگ نەبووەو قسەی خۆی لەکات وشوێنی خۆی کردووە،کەمن دەگەڕێمەوە بۆ هەندێک قۆناخی پێشتر تا وەڵامی ئەم پرسیارەبدەمەوە، چ بۆ یەکێتی و چ بۆ ڕای گشتی و دۆخی ئێستای خەڵک.

دوای کۆتایی خولی کابینەی شەش کەماوەی دوساڵ بوو، تائەوکات کردارو بەرنامەو پڕۆژەکانی حوکمەت بەگشتی وەڵام دەداتەوەو هاوڵاتیش پێموایە بەرهەمی ئەو دووساڵەی بینیوەو لەبەرچاوانە، ئەوەی ماوە دوای غیابی مام جلال و نەخۆش کەوتنی و بارودۆخی یەکێتی کەبەجۆرێک تێکدرا دەرئەنجامەکەی ئەوەیە کەدەیبینین.

لەچەند مەوقعی جیادا بەرهەم ساڵح قسەی خۆی کرد چ بۆیەکێتی چ بۆ حوکمڕانی..

ئەوکات کە دووساڵ بۆ بارزانی درێژکرایەوەو یەکێتی بەشێوەیەکی بەرچاو زەڕبەیەکی کوشندەی بەرکەوت بەرهەم ساڵح داوایکرد دیراسەبکرێت و هەوڵ بدرێت ئەوبابەتە کۆدەنگی لەسەردروست بکەن ناکرێت بە زۆرینەو کەمینە ئەم پرسە چارەسەربکرێت، چونکە چارەسەری ڕیشەیی نییە، ئەوەی ڕویدا ڕوویدا....

دوبارە بۆئەم مەبەستە پڕۆژەی خستە بەردەم یەکێتی و تەنانەت هێزەکانی تریش، بۆ ئەوەی خەڵک باجی ئەم هەڵەیە نەدات و دواجار دۆخی هەرێم نەگاتە مریشکە ڕەشە پڕۆژەکە بۆ چارەسەری کێشەو گرفتە یاسایی و ئیدارییەکان بوو، ئەوەش بینرا چۆن دژی وەستان و لەناو یەکێتیشدا بەجۆرێک لەجۆرەکان دژایەتی کرا، تاڕادەی ئەوەی دەیان ووت  پڕۆژەکەی بەرهەم ساڵح بۆ دووساڵی تری بەرزانییە، بەڵام ئەوانەی دژایەتیان کرد خۆیان بێ منەت دووساڵ بڵێم زیاتریان دایەوە بەبارزانی، ئەمە سەرەڕای پڕۆژەی دیکە بۆچارەسەری کێشەکانی یەکێتی، تاڕادەی ئەوەی هەوڵی زۆریدا بۆ سەرخستنی ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان، ئەویش بینیتان بەچ دەردێک چوو.

ئایا بەرهەم ساڵح بێدەنگ بووە؟ لەگەڵ ئەمەشدا قسەی خۆی بۆ چارەسەرو دەرچوون لەم قەیرانە ئابووری و سیاسیەش کردووە.

دواهەمین هەڵوێستی سیاسی کە ڕاگەیاندنی (ناوەندی بڕیار)بوو وەک ئاراستەو میمبەرێک بۆ چارەسەری کێشەکانی یەکێتی، کە چەند خاڵێکی جەوهەری بوون بۆ هەستانەوەی یەکێتی، ئەمە هەر لەسەرەتاوە بەچەندین جۆر خوێنرایەوەو چەندین تۆمەتی خرایە پاڵ کە پەتی درۆ کورت بوو ڕاستی دەرکەوت، ئەمە بۆ پلەو پۆست و ئیمتیازی شەخسی نەبوو، بەڵک و بۆنەمانی پیسخۆری و گەندەڵی و رێگرتن لە سەفقەی ژێربەژێر بوو بۆ دوبارە داڕشتنەوەی یەکێتی بوو، لەقۆناخێکی تردا داوای لێکرا کە بەگفتوو گۆ کێشەکان چارەبکەین، بەرهەم ساڵح گوتی فەرموون، بەجدی چارەسەری بکەن من وەک ئەندامێکی ئاسایی ئامادەم و لەگەڵتانم، نەک ئەمڕۆ داوی غیابی جەنابی مام جلال چانسی زۆری داوە بۆ هەرکەس و هەوڵێک کە وەزعی ناوخۆی حیزب و هەرێم چارەسەر بکرێت، ئەوەش بەمڕۆ گەشتووە کەهەموان دەیبینین، قسەیەک زۆرگرنگە بکرێت، ماوەیەک لەمەوبەر دەیان ووت بەرهەم ساڵح شەری پۆست و ئیمتیازدەکات، کەچی هەر بۆخۆیان ئێستا دەڵێن لەگەڵ بەرهەم ساڵح نەگەشتنە نەتیجە، وێڕای ڕەتکردنەوەی ئیمتیازو پلەو پۆست لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە، کەوابوو بەرهەم ساڵح گرفتی ئیمتیازی شەخسی نییە گرفتی سیاسەت و حوکمڕانییە هتد.

سەبارەت بە پرسی ڕیفراندەم، کە زۆرجار دەیخەنە بەرەی نەخێر و جاری تریش بەرەی بەڵێ، بەهەر حاڵ پێموایە وتەکان و پەیامی بەرهەم ساڵح لەزانکۆی ئەمریکی لەدهۆک قسەی خۆی کردووە، لەگەڵ ئەمانەشدا بەردەوام کەسایەتی دیاری بیانی دەبینێت و بۆ خزمەتی میللەت هەنگاوی جدی ناوەو دەنێت، ئەمە بۆناوخۆش قسەی هەبووە، جا چەند گوێڕایەڵن ئەوە شتێکی ترە، لەگەڵ ئەمەشدا تۆمەتە بارکردن و تەهشیر بەردەوامەو خەڵکیش لەوڕاستییە گەشتووە ڕاستی ئەوەیە بەری درێژەو عومرباقی بێت زۆر شت دەردەکەوێت،کەمن پێموایە ئەوەی هەیە ژاوەژاوە نەک سیاسەت.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP