دەوڵەتی دانپێدانراو یان دیفاکتۆ

دەلیل جەمال - 14-08-2017 - 3482 جار خوێندراوەتەوە


دوای جەنگی جیهانی یەکەم وئەودەوڵەتانەی کەبراوەی شەڕبوون ،ڕێککەوتنی گەلان وهەروەها ڕێککەوتنی وڵاتەیەکگرتووەکان هاتە ئاراوە بۆ ئەودەوڵەتانەی دروست دەبن یان مافی بوون بەدەوڵەتییان هەیە ،یاخود چۆن سزای نێودەوڵەتی بسپێنرێت بەسەر دەوڵەتانی لادەر لەیاسانێودەوڵەتی وئەوانەی بۆیەکلاکردنەوەی ململانێکان هێز بەکاردەهێنن،کورد لەبەرئەوەی دەوڵەت نەبوە زووەباس لە سزانێودەوڵەتییەکانبکەین،ئەوەی من لەئێستایا کە قسەلەسەر ڕیفراندەم دەکرێت بۆسەربەخۆیی لەکوردستانی باشوور.
دەمەوێت لێرەدا ئاماژە بەدووجۆر دروست بوون یان ڕاگەیاندنی دەوڵەت بکەم کەئەوانیش:

۱-دەوڵەت و دانپێدانانی سیاسی

۲-دەوڵەت و ئەمری واقع (دیفاکتۆ)

لەجۆری یەکەمدا دروستبوونی دەوڵەت پێویستی بەدانپێدانراوی سیاسی نێودەولەتی هەیە،کەلەم ڕوانگەوە پێوئستە نوسراو یان جۆرێک لەڕێککەوتن هەبێت جا بەشێوەی نهێنی یان ئاشکرا بۆ پشتیوانی دەوڵەتە دروستکراوەکەهەبێت وەک پشتیوانییەکی نێودەوڵەتی ئەو ئەگەروپێشهاتانە کەئەگەری ڕوودانیان هەیە جا سیاسین یان ئابووری یان سەربازی هتد،بەپێی واقعی ئەمڕۆو لێدوانی وڵاتان، کورد ئەم پشتیوانییەی نییەو ئەوپشتیوانییەش کە هەبوە پشتیوانییەک بووە لەسەر ئەساسی دژایەتی تیرۆر لەناوچەکەو،بەداخەوە وەک ڕاستییەکیش،کورد لەباشور لەبەدەستهێنانی ئەم جۆرە پشتیوانییە سەرکەوتوو مۆفەق نەبووە،من ناچمەسەر هۆکاری نەبوونی پشتیوانی سیاسی بۆدەوڵەتی کوردستان لەئێستادا.

جۆری دووەم کە دیفاکتۆیە(ئەمری واقع)،ئەم جۆرە پشت بە واقعی خۆی دەبەستێت،کەپیموایە ئێستا هەرێمی کوردستان ڕیفراندەم ودەوڵەتەکەی لەسەر ئەمرئ واقع تەبەنی دەکات و سەرکردایەتی سیاسیش ئەمەی نەشاردۆتەوەو ئاماژەی پێداوە،کەدتوست بوونی دەوڵەت ئەمری واقعە،جابەڕاستی هێشتا بەتەواوەتی ڕوون نییە ،بۆچی ئەمری واقعە؟گەر کورد بەتەنها پشت بەخۆی دەبەستێت و پشتیوانی نێودەوڵەتی زۆرگرنگ نییە؟چما زووتر یان ڕوەنتربڵێم بۆچی ۲٠٠۳دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی سەدام ئەم بڕیارەنەدرا،یان بۆدوای ڕیفراندەمی ۲٠٠۵کە ڕێژەی %۹۸بەڵێ بوو بۆسەربەخۆییبۆچی هەنگاونەنرا؟چەندین قۆناخی جیاجیا دەکرا ئەنجامبدرێت
ئەمەچەندین پرسیارن کە دێنەپێش و وەلامیان لای سەرکردایەتی سیاسییە.

دەوڵەتی دیفاکتۆ دەکرێت دوو ڕووی هەبێت،ئەوانیشدەکرێت ئەم ئەمری واقعە بەمرووری زەمەن دواجار دەوڵەتان دانی پێدابنێن نمونەهەیە یان نەخێر دەکرێت بەهیچ شێوەیەک نەتوانرێت ئەودانپێدانانە نێودەوڵەتییە بەدەست بهێنێت و دواجار ببێتە دەوڵەتێکی وێران و ئافات بۆگەل و دواجار دەبێتە دەوڵەتێکی داڕووخاو،ئەوەی دەمێنێتەوە چاوەڕوانییە.

ئایا ریفراندەم ئەنجامدەدرێت؟یان گەرئەنجامدرا بەڵێ سەردەکەوێت؟ وەڵامەکان دەبێت هەڵگرین بۆکاتی ڕوودانی پرسیارەکان.
 

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP