بەپەلە

کورد لەنێوان دوو(بەڵێ)دا

دەلیل جەمال - 12-08-2017 - 2600 جار خوێندراوەتەوە

تا ئەوکاتەی کەقسە لەسەر خەبات و تێکۆشان و بەرخودانی کورد وەک نەتەوەیەک دەکرێت لەبەرانبەر دیکتاتۆرییەت و حوکمی فاشی وتاکڕەوی دەسەڵاتی ڕابردوی عێراق، لەو پێناوەدا گیانبازی و گیانبەخشینی زۆرکراوە، تاڕادەی خەبات بۆ سەربەستی وگەشتن بە ئامانجی لەمێژینەی کورد کەئەویش مافی چارەی خۆنوسینە، کە بەجۆرێک کورد یەکدەنگ و یەک هەڵوێست بووە لەو پێناوەدا، تائێرە (بەڵێ)یەک کەکۆدەنگی لەسەرەو هەموان لەو پێناوەدا هیچ پاساوێک نییە،(بەڵێ)ی دووەم کەدەکرێت ئەو کۆدەنگییە بخاتە ژێرپرسیارو بەجۆرێک کۆمەڵگەی کوردستان دەکاتە دوبەرەی دژبەیەک ئەوانەی کە (بەڵام)و قسەی جدییان لەسەر دۆخەکە هەیە، بەجۆرێک کەتێکۆشەرەکانیش پێشمەرگەو خانەوادەی شەهیدانیش بەڵێیان بە گومان دادەپۆشن،کەمن هەوڵدەدەم هەردووبەڵێ کە پێناسەیەکی واقعیانەیان بۆبکەم.

۱-بەڵێی یەکەم... ئەم بەڵێیە زۆرتر لەچوارچێوەی مێژوو خیتابی ڕابردوو شەرعییەت بەو بەڵێیە دەدەن و ئێستا بەگونجاو دەزانن بۆ ڕیفراندەم و سەربەخۆبوون،کەزۆرتر پشت بە دیفاکتۆ دەبەستن و بەجۆرێک گونجاوترین کات ئێستایە وکاتێکی ترنییە.

۲-بەڵێی دووەم.. ئەوانەن کەزیاتر پشت بەئارگۆمێنتی ناوخۆی و دەرەکی دەبەستن و خوێندنەوەیەکی واقعی و سیاسی و ئابوری بۆ ئێستای بڕیارەکە دەکەن و ئامادەگی کۆمەڵگە لەڕووی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە، بە باش نابینن، دەکرێت بڵێین ئەم جۆرە بەڵێیە جەوهەرییەو زیاتر فۆکس لەسەر ناتەبایی و نەبوونی یەکڕیزی سیاسی دەخەن و ترس لەوە هەیە کە ئەم کارتە بسوتێنرێت و کورد وەک کۆمەڵگە دەستی لەهەمانەی مافەکەی دەرچێت.

ئەم بەڵێیە قسەی لەسەر بوونی گەندەڵی و پیسخۆری بەرپرسانە، کە نەتوانراوە هەنگاوی جدی بۆ بنرێت، لێرەوه‌ دەترسن دواجار ڕیفڕاندەم سەرکەوتوو نەبێت، هەروەک چۆن لۆبی کورد نەیتوانیوە سەرکەوتوبێت ووڵاتانی دەرەوە هاوئاوازی ئەم ڕیفراندەمە نین، نەتوانراوە دانپێدانانی سیاسی بۆ سەربەخۆیی بەدەست بهێنن، کەپێموایە زیاتر پشت بە دیفاکتۆ دەبەستن بۆ ئەم ئامانجە لێرەوە دەکرێت هەنگاوێکی کوشندەبێت و دڵخۆشکەر نەبێت،کەوابوو هەموو نەخێرەکانیش هەڵگری بەڵێ یەکی جەوهەرین، بەڵام دەمێنێتەوە سەر سەرکردایەتی سیاسی کورد کەئێستا بوونەتە هۆی ناڕەزایەتی و ئەم فەزاحەت و پارچەپارچەبوونە،چۆن دەتوانن کار لەسەر چاککردنی دۆخی سیاسی و ئابووری بکەن و نییەت بۆ یەکڕیزی هەبێت، وەدەبێت سەربەخۆیی لە هەڵوێستەوە لەئامانجی سیاسییەوە بگۆڕن بۆ ئامانجی نەتەوەیی، ناکرێت تەنها پشت بە ڕابردوو مێژوو ببەسترێت، ناکرێت وەڵامی نا بەهەندێک زاراوە بدرێتەوە کە لەمەسڵەحەتی بەڵێدانییە،چونکە دەبێت ئەوەندە بزانرێت نایەکی زۆر ڕتوشکراوە بەبەڵێ وبێدەنگیش لەنێوان ئەم دووئاراستەیەی کەئێستا خۆیان بەیانکردووە مەترسییە لەسەر ڕیفراندەم وپێموایە بەم شێوازە ئەو دەرئەنجامە دەردەچێت کەکەسمان خوازیاری نین...

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP