سپی کردنەوەی گەندەڵی (پارە) بەجنێو

دەلیل جەمال - 2-08-2017 - 2302 جار خوێندراوەتەوە


ئەگەر سەیری واقعی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان بکەیت تێدەگەیت ئەوەی هەیە فەوزاو جۆرێک لەژاوەژاوی سیاسیە،بەڕادەیەک نازانی کێ گەندەڵ و دزە، کێ پاک و خزمەتکارە بەجۆرێک شێواوە زۆرجار دز ئەچێتە شوێنی پاک وقسە لەسەر گەندەڵی وقوتی خەڵک دەکات وەک فریشتە خۆی لەناو هەژاران دەبینێت و بەردەوام خەریکی جنێوو قسەیە لەسەر حوکمەت وداهات وهتد،من دەمەوێت لێرەدا ئەم دوجۆر مرۆڤانە یان کەس وتاڕادەیەک سیاسیانە بکەم بەدوبەشەوە بۆئەوەی حەق بەوانەش بدرێت کە بەجدی ڕەخنەدەگرن و قسەیان لەسەر سیستەمە دزی و تاڵانی هەیە.

1- کۆمەڵە یان گروپی یەکەم: ئەمانە ئەوجۆرەن کە بەواقعی ڕەخنەدەگرن و لەڕوویەکی زانستی و ئەتەکییەتی زمانەوە هەڵوێستیان هەیەو دورن لە زمانی جنێوو تەهشیرو قیڕەقیڕو هاواری نالۆژیکی، ئەمانە بەشێک نین لە خراپی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و بەشێک نین لە بەشداری لەم تاڵانییە شەریکی دزو مافیای نەوت نین بۆیە ئەمانە کورد وتەنی لێیان دێت قسەبکەن وڕاوبۆچونیان بەهەند وەربگیرێت،ئەم گروپە کەسانێکن دەتوانن بەشێکبن لەچارەسەروچاکسازی.


2- گروپی دووەم جۆرێکن لەو کەسانەی کە دوفاقن و دوجۆر کەسایەتییان هەیە کەسایەتییەک کە شەریکی دزن و بەشێکن لە گەندەڵی لەم ڕووەوە هیچ گرفتێکیان لەگەڵ سیستەم وحوکمەت نییە کەسایەتییەکەی دیکەیان بەشێوازێکی تر خۆیان نمایش دەکەن و بەردەوام بەزمانێکی ناڕازی دەدوێن و خەریکی داپۆشینی فەزاحەتی گەندەڵیانن خەڵک دەزانێت کەبەشێکن لەگەندەڵی گرفتەکە ئەوەیە خۆیان وادەرناخەن کە خەڵک دەزانێت.

ئەم جۆرە کەسانە بەردەوام خەریکی جنێوو قسەی زۆر بازارین سیاسەت تەنها بۆ پەردەپۆشی دزیانە،لێرەوە خەریکی سپی کردنەوەی پارەن بە جنێودان و بەسوکایەتی کردن بەو تاقمەی کە خۆیان لەگەڵیان شەریکە، وەک بڵێ ڕێککەوتون لەدەرەوە جنێوبەیەکتر بدەن و لەناوەوە دۆست وتەباو برابەشن، تەنانەت وای لێهاتوە دەڵێن (ئەوەی جنێوبەپارتی وحوکمەت ئەدات یان پارتییەک بەپێچەوانەوە دەڵێن ئەوانە خەریکی سپی کردنەوەی گەندەڵین) ئاخر ڕۆژنییە هەزاران وشەی نابەجێمان دەرخوارد نەدەن بەناوی ڕەخنەو بەوقەولەی ئەمان لەبەرەی گەلن ولە پاک پاکترن.

بەکوردی و کورتی حەقە ئیتر بەڕاستی ئەم دوگرپە جیابکرێنەوە، ئەوانەی بەجدی وزانستی ڕەخنەدەگرن وهیچ سەفقەیەکی ژێربەژێریان نییە و ئەوانەش بەدەمامکەوە دێن وعەدالەت ونابۆ حوکمەت و نا بۆ گەندەڵیمان پێ دەفرۆشن.
 

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP