سێهەمین بژاردەی بارزانی

سلێمان عەبدوڵا یونس - 22-07-2017 - 33849 جار خوێندراوەتەوە

دابەشکاری لەسەر سەربەخۆیی، چەندە کاریگەری خراپی بۆسەر ئایندەی کورد دەبێت، ئەوەندەش کار لەناوبانگی پەنجا ساڵەی ڕابردوی بارزانی ئەکات. بەتایبەت سوڕی ڕۆژگار، هەموو میراتەکانی دابەشکاری، بەهی سەربەخۆیشەوە، کردن بەدەرکەوتەی سەردەمی ئەو. لێرەوە سەربەخۆیی کوردستان، لەپاڵ فیداکاری، پێویستی بەبنیاتنانی یەکڕیزی نوێی، دوای دابەشکاریە مێژووییەکانیەتی.

لەم دابەشکاریەدا، بارزانی سەرپشکە لەنێوان دوو بژاردەدا، کەئەوانیش؛ بژاردەی هەژمونخوازی حزبۆکڕاتیەت و، بژاردەی نیشتیمانسازی و سەربەخۆبونی گەلەکەیەتی. کە دوو ئاڕاستەی تەواو پێچەوانەی یەکترن و بەهۆیانەوە، دوا ناونیشانی سیاسی بارزانی، لەناو مێژوودا، جێگیر دەبێت. چونکە واقع و تەمەن و هۆکاری بابەتی و خۆیی، ئەویان لەبەردەم ڕەها بوونی ئەو دوو بژاردەیەدا وەستاندوە و، چانسی سێهەمین بژاردەی نادەنێ.

بژاردەی یەکەم، بارزانی لەچوارچێوەی فیدڕاڵیەت و حزبۆکڕاتیەتی مەلایی و جەلالی،هەر بەسەرۆکێکی کێشە لەسەر دەهێڵێتەوە، بەڵام ڕەنگە، بەختی هاتنەسەرتەختی کوڕ و برازا و کەسەنزیک و هاوپەیمانەکانی بەسەر میرنشینێکی بچوکدا، گەورەتر بکات. هەرچی بژاردەی دووەمە، وێڕای ئەوەی چانسی گەیشتن بەتەخت بەڕێگای نیپۆتیزم کەم دەکاتەوە، بەڵام بارزانی دەکات بەڕێبەری حەتمی سەربەخۆیی و لەبەرەی مەکتەب سیاسیەکانی ناو حزبی کوردی جیای دەکاتەوە، کەقەڵای بێدادی و پیسخۆریەکی گەورەیان لەجوگرافیا سیاسی و ئابوریەکانی کوردستاندا دروستکردوە. ئاخۆ پێش ئەوەی ڕۆژگار حوکم بدات، بارزانی، کامیان، هەڵدەبژێرێت؟

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP