بەپەلە

بۆ ئه‌وه‌ی 27ی مانگ ببیته‌ سه‌ره‌تای خه‌باتیكی مه‌ده‌نی كاریگه‌ر

عومه‌ر عه‌لی محه‌مه‌د - 24-09-2016 - 2321 جار خوێندراوەتەوە

عومه‌ر عه‌لی محه‌مه‌د

پێویسته‌ جارێكی تر ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خه‌ڵك، ئه‌مه‌ش جه‌وهه‌ری دیموكراسه‌، له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م تێگه‌یشتنه‌وه‌ له‌دیموكراسی ئیتر پێویست ناكات رۆژانه‌ خه‌ڵك‌و پارته‌ سیاسیه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بچنه‌ به‌رده‌م عه‌رشی ده‌سه‌ڵات‌و داوای چاكسازیی‌و باشكردنی موچه‌و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ به‌پێوه‌ره‌كانی دیموكراسی شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ با له‌ڕۆژی ۲۷ی مانگ له‌هه‌موو رێكخراوو سه‌ندیكاو كۆمه‌ڵه‌كان‌و میدیا ئازاده‌كان ده‌سته‌یه‌ك دیاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان بكه‌ن، ئه‌م لیژنه‌یه‌ با هیچ پارتێكی سیاسی تیا نه‌بێت، چونكه‌ پارته‌ سیاسیه‌یكان به‌گشتی شكستیانهێناوه‌ له‌به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستاندا.

ئه‌م لیژنه‌یه‌ با سه‌ره‌تا پلانێكی كورتخایه‌ن دابڕێژێت بۆ كاركركردن دروشمی سه‌ره‌كی بریتی بێت له‌ باده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خه‌ڵك.

یه‌كه‌م كاریش كاركردن بێت بۆ ئه‌نجامدانی راپرسیه‌ك كه‌ ئایا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانانه‌ی هه‌رێم بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ به‌غدا یان نا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیه‌كان دروستبكرێت، سه‌ردانی قونسوڵی وڵاتان بكرێت.
فكره‌كه‌ بگه‌یه‌نرێته‌ جالیه‌ی كوردی له‌ده‌ره‌وه‌ ئه‌وانیش بیگه‌یه‌نن به‌یه‌كێتی ئه‌وروپاو نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، له‌ناو خۆشا به‌بێ هێرشكردنه‌ سه‌ر هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كار له‌سه‌ر هوشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بكرێت ئه‌مه‌ش باشترین ئالیه‌تی مه‌ده‌نیه‌ بۆ خۆ پاراستن له‌توندوتیژیی‌و به‌لاڕێدابردنی خۆپیشاندانه‌كان له‌توندو تیژیی‌و ڕژانی خوێنی هاوڵاتیان.

با ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ خۆی به‌دوربگرێت له‌دروشمی سیاسی با ئامانجه‌كانی خه‌می خه‌ڵك بێت به‌تایبه‌تیش له‌ئێستادا باشكردنی گوزه‌ران‌و نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌، له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌ردانی به‌غدا بكرێت‌و له‌گه‌ڵیاندا ئه‌م بابه‌ته‌ باس بكرێت.

به‌ڵام زۆر پێویسته‌ بۆزه‌مانه‌تی پاراستنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ پشتیوانی خه‌ڵك‌و رێكخراوه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانی له‌گه‌ڵدا بێت هه‌تا بتوانێت به‌ئازادی ئیش بكات، بڕواموایه‌ به‌م ئالیه‌ته‌ نوێیه‌ كاره‌ساته‌كانی رابردو دوباره‌ نابنه‌وه‌و باشترین ئالیه‌تی مه‌ده‌نیه‌ بۆ كاركردن.

 

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP