هەرێمی كوردستان لەژانی لەدایكبووندایە...

دەلیل جەمال - 30-06-2017 - 3152 جار خوێندراوەتەوە

دەلیل جەمال

مێژووی هەردەوڵەت وهەرێم وحوكمەتێك دەخوێنیتەوە ئاشنادەبیت بەوقۆناخ وگۆڕانكارییە گەورانەی كە لە ڕووی سیاسی وئابووری وكۆمەڵایەتی بە توراس وفەرهەنگیانەوە،چۆن قۆناخ بەقۆناخ ڕۆشتوون وپێشكەوتوون ومێژوویان دابەشی مێژووی بەرلە گۆڕانكاری ومێژووی دوای گۆڕانكاری،زۆرجار لەهەندێك كۆمەڵگەی پێشكەوتوە،كە لەقۆناخێكدا هیوانەماوە ئومێدنەماوە،گیرۆدەی سیستەمی خراپ وناعەدالەتی بوونەتەوەو نوقمی گەندەڵی بوون و تاڕادەی تێكچوونی شیرازە كۆمەڵایەتی ونەمانی یاساو ڕووخانی ژێرخان وسەرخانی ئابووری ،بەجۆرێك لەجۆرەكان كۆمەڵگە لە ژێرفشاری برسیەتی ونەبوونی متمانە بە حوكمەت وحوكمڕانانی بۆچاكسازی ڕیشەیی،لەقۆناخێكی دیاریكراودا،تەقینەوەی گەورە یان بومەلەرزەیەكی گەورەی سیاسی ڕوویداوەو،توانیویەتی لەڕەگەوە فاكتەرەكانی ئەم بێدادییە لەناوبەرێت،بەجۆرێك كۆمەڵگە لەژانی لەدایك بوونی هیواوئومێد لەدایك بووە.

هەڵبەت هەرێمی كوردستان ئێستا لەدۆخێكی زۆرخراپ لەهەموو ڕووەكانەوە،بێدەنگی كۆمەڵگەش لەچاوەڕوانی لەدایكبوونێكی جیاواز لەڕووی سیستەمو سیاسەت وحوكمڕانێكی دیكە دایە،ئەم لەدایك بوونە چۆن وبەچ شێوەیەك دەبێت كێ ڕابەرایەتی دەكات؟پێموایە قۆناخی ئێستا بە تەواوی پێكهاتە سیاسی وبیروتێڕوانینەكان لە خاڵی كۆتایی نزیكین.

بەڕای من ئەم پێكهاتەسیاسیانەی كە لەگۆشە چۆڵەكانی كۆمەڵگەوە دەڕواننە ئایندە،قۆناخی خاڵی بوونەوەی سیاسەتە لەبەردەم ئەركە قورسەكان دا،پێموایە ئەم پێكهاتانە بەواتەی ئەوە نایەت پێیان خۆشە دۆخی كۆمەڵگەیان خراپەو تەواوی كایەكانی لەبەریەك هەڵوەشاون بەڵكوو بەواتای ئەوەی قودرەت وتوانایان كۆتایی هاتووەو ناتوانن خۆیان لەبەردەم گۆڕانكارییەگەورەكان بەگەورەیی ببیننەوە،ئێستا هێزەكانی هەرێم بەتەواوی ماناوە بەدەوری خاڵێكدا دەسوڕێنەوە،كەخاڵی مانەوەی ناوە بەتەنها،چونكە شانی شل ولاوازی ئەوان باری قورسی دۆخەكە هەڵناگرێت،پێموایە ئێستا كۆمەڵگە چاوەڕێی دەستێكی ئەمین دەكات دەستێك كە بتوانن هیوای لەسەرهەڵبچنن و ئەم لەدایك بوونەی بەشێوەیەكی شایستەو  بەشێوازێكی دیكە لەفۆڕم وناوەڕۆك لێ بەرهەم بێت.

هەموومان درك بەوەدەكەین هەركات كۆمەڵگە لەبەردەم ماف وخواست وحقوقی خۆی بێدەنگ بوو دەبێت زیادلەجاران هەڵوەستەبكەین و بزانین كۆمەڵگە بەرەو قۆناخێكی دیكە دەڕوات،لەم هەنگاوەی كۆمەڵگە بۆ دروستكردنی مێژوو شوناسێكی تر هێزەكانی ئێستای لەگەڵدانییەو ڕام وایە ئەمجار كۆمەڵگە لەچوارچێوەی فۆڕم بەرەیەكی تر خۆی بەیان دەكات وپێموایە ئەمجار خۆی دەبێتە بەشێكی گەورە لەداڕشتنەوەی سیاسەت وسیستەمی بەڕێوەبردن، كۆمەڵگە ئێستا پێویستی بە هاوكاری كەسانێكە بۆلەدایك بوونی قۆناخێكی دیكە.

ڕام وایە ئەم بێدەنگییە خۆسازانە بۆ ئایندە،هەڵبەت لەچوارچێوەی دیموكراسی دەبێت. باوەڕموایە، زیادلەجاران دەبێت هاونیشتمانی لە كایەكاندا بمێنێتەوەو لەڕێگەی هەڵبژاردن وڕێگەی دیموكراسی دۆخەكە بگۆڕێت،جاكاتی ئەوەیە هەوڵی ئەولەدایك بوونەبدرێت و نەهێڵرێت لەبارببرێت،ئەمە لەكاتێكدایە ئەگەر هێزەكان بۆخۆیان نەیان توانی پێش كۆمەڵگە گۆڕانكاری گەورەبكەن لە تێڕوانین وسیاسەت وپێكهاتەیان خۆئەگەر توانییان پێم وایە دەتوانن لە گۆڕانكاری گەورەی كۆمەڵگە بمێننەوەو سود لەدۆخی دوای ئەم قۆناخەببینن.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP