بارزانی و بەڵێ و بەڵامی ئێرە

سلێمان عەبدوڵا یونس - 22-06-2017 - 23511 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک لەپارتیەکان بەسیاسەتی خراپ گرفتن لەبەردەم بەرچاوڕونی بارزانی گرفتیشن بۆ پشتیوانی دەستەجەمعی لەپڕۆسەی ڕیفراندەم و سەربەخۆیی کوردستان کاتێک کوێرانە لەدەستی دووەوە سیاسەت دەکەن، و کوێرانەش لەدژی بەرەی بەرامبەر دەوەستنەوە؛ نەک گۆڕان و کۆمەڵ، کەبەتوندی لەوبارەوە قسەی هەق و ڕەق و جیاوازیان هەیە.

با هێژا بارزانی لەمنی وەربگرێت، تاکە کوردێک نییە دژی ڕیفراندەم و سەربەخۆیی بێت، بەلام ئەوە بەشێک لەپارتی و پارتیەکانن، بەزۆری زۆرداری وادەردەخەن، کەهەر ئێستا سەردەمی جەلالی و مەلاییە و لەودیوی دێگەڵەوە، خڕ میللەتەکەی ئێرە، دژی مافی چارەی خۆنوسینە، کەخوێن و خەباتی جێگای شانازی لەپێناودا بووە.

لەم مەملەکەتە دابەشەدا، کەغەدر و جیاوازیەکانی مێژوو دروستیان کردووە و کردوویانە بەدوو کەرتەوە، گرنگە ورد سەرنج بدرێ و بزاندرێت بەدوای (بەڵێ) ی ئەم قەڵەمڕەوەدا (بەڵام)ێک هەیە. ئەوەش واتای ئەوەیە؛ لە (بەڵێ)دا چونیەکین و لەدوای بەڵێوە -بەڵامێک- هەیە جیامان دەکاتەوە. ئەوەش هەر هی گۆڕان و کۆمەڵ نییە، بەڵکو هی دەستەجەمعییە.

گرفتەکە ئەوەیە، بەشێک لەپارتی (بەڵێ )ی ئێرە لەبارزانی دەشارنەوە و کەشێکی تەمتومانی وایان دروست کردووە بارزانی (بەڵام)ی دوای (بەڵێ)ی ئێرە، بەنەخێر دەبینێت، ئەمەش ماکی هەڵئاوسانی کێشەکەیە. لەکاتێکدا تێگەیشتن لە(بەڵێ و بەڵامی ئێرە) دەتوانێت نەک لەسەر سەربەخۆیی یەکمان بخات، بەڵکو پارلەمانیش کارا بکاتەوە و دوای ئەو شکستە گەورەیەی ئێستا جارێکی تر چانسی سەرکەوتن بداتەوە بەدنیای حوکمڕانیمان و کێشەی یاسایی سەرۆکایەتی هەرێمیش، لەململانێ حزبیەکان، پاک بکاتەوە.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP