بەپەلە

كوردستان پێویستی بەگۆڕانی ڕیشەییە

هانا قاسم - 19-06-2017 - 2979 جار خوێندراوەتەوە

هانا قاسم

ئاشكرایە هەرێمی كوردستان توشی قەیرانێكی قوڵی سیاسی و یاسایی و ئابووری بووەتەوە هۆكارەكەشی ئەو شێوازە نا تەندروستەیە كە ئەم هەرێمەی پێی بەرێوەدەبرێت.

رووداو و گۆرانكارییەكانی ناوچەكە و شەڕی داعش و قەیرانی دارایی دەرفەتێكی باش بوو بۆ كەڵك وەرگرتن لە هەڵەكانی رابردوو و پێداچوونەوە بەو سیستەمە نا دادپەروەری لەم هەرێمەدا پەیرەو دەكرێت، بەڵام بەداخەوە ئەم جارەش وەك هەموو جارەكانی پێشوو سود لەو دەرفەتە گرنگە وەرنەگیرا بۆ ڕاستكردنەوەی هەڵە و كەموكورتییەكان.

حزبەكان بەتایبەتیش پارتی و یەكێتی كە خۆیان خۆڵقێنەری ئەم دۆخەن پێ ناچێت هەروا بە ئاسانی دەستبەرداری بەرژەوەندییە زۆر و زەوەندەكانییان بن و بیر لە چارەسەرییەكی بنەڕەتی ئەم سیستەمە داروخاوە بكەنەوە، قسە و گفتارەكانیان بكەنە ‌كردار و گۆڕانكاری پێویست و ریشەی ئەنجام بدەن. 

لە حكومڕانییە پێشكەوتووەكانی دنیا ئەم جۆرە سیستەمە‌ كە لە كوردستان بەرێوەدەبرێت لە زووەوە بەسەرچووە، بۆیە زوو یان درەنگ لە كوردستانیش كۆتایی پێی دێت، ئە‌مڕۆ تەواوی خەڵكی كوردستان بێ هیوا و بێ متمانەیە‌ لەم دەسەڵاتە شكستخواردووە، لە بەهەدەردانی سامان و تاڵانكردنی سەرچاوەكانی ئەم وڵاتە، لە بەرپرسە گەندەڵ و پیسخۆرەكان كە هۆكاری ئەم دۆخە نەخوازراوەن، بۆ كۆتایی هاتن بەم دۆخە كوردستان پێویستی بە‌ گۆڕانكاری ڕیشەییە هەتا بەهۆیەوە دەسەڵاتێكی تەندروست و دادپەروەر بێتە كایەوە .

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP