هەواڵی ئەمڕۆ

بەیاننامەکەی یەکێتی و سەرنجێکی خێرا

رێبین هەردی - 18-06-2017 - 4145 جار خوێندراوەتەوە

 رێبین هەردی

راگەیاندنەكەی سەركردایەتی یەكیتی بە راگەیاندنی هەڵویستیكی ئیجابی و هاوسەنگ ئەزانم..بەمەرجیك مەبەست لەم پەرەگرافە (بەمەرجێك سەراپای رێوشوێنەكانی بە یاسایەك لەپەرلەمانی كوردستاندا پەسەند بكرێ و دەسەڵاتە تایبەتمەندییەكانی هەرێم و تەواوی دامەزراوە فەرمییەكانی تر، لەبەر رۆشنایی یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان، ئەركە نیشتمانییەكانیان بۆ سەرخستنی پرۆسەكە، راپەڕێنن و، زەمینەی كۆ دەنگی یەكڕیزی نیشتمانی بڕەخسێنن.) هەر ئەوە بیت كە لەدیدی یەكەمدا دەرئەكوێت و مەبەستی ژێرەوەی نەبیت..وەك كاراكردنەوەی پەرلەمان بە بێ گۆران و كۆمەڵ و بەو مەرجانەی پارتی.

وەك خۆم راموایە لەم دۆخە یەكجار ناسكەدا كاتی حیزب حیزبێنە نیە..ساتەوەختیكی جدیە و بەكەڵكی درۆكردن و خۆ هەڵخەلاتاندن نایەت..ئەمەش بەوە ئەكریت زۆر راشكاوانە و دور لە گیانی حیزبی كار بۆ نەهێشتنی هەموو ئەو درزە گەورە و بچوكانە بكریت كە لەنیوان هیزەكاندا دروست بووە،،ئەركی سەرەكیش لای پارتیە..گەر بەراست بیرتان لای دەوڵەتی كوردیە، كاتی ئەوە نیە لەسەر ئەو دۆخە ناراست و نایاساییە بەردەوام بن كە بەرامبەر پەرلەمان و گۆران و كۆمەڵ ئەنجامتان داوە...یەكریز بوونی كورد..پتەوكردنی بەرەی ناوخۆ ئەركی پێشینەییە بۆ هەر هەوڵێكی راستەقینە كە بۆ دروستكرردنی دەوڵەت ئەدرێت..گەر ئەمەش نەبیت (كە من خۆم گومان ئەكەم ببێت) پێموایە لەدوو تەفسیر زیاتر هەلناگرێت..یان بانگەشەی دەوڵەتی كوردی جگە لە درۆیەكی گەورە بۆ هەڵخەلاتاندنی خەلك هیچی تر نیە یان گەمژەیەكی سیاسی گەورە لە ئارادایە كە هیچ یەك لەو مەترسیانە نابینێت كە ئەم پارچە پارچە بوونە بۆ پررۆژەی سەربەخۆی (گەر بەڕاست لەئارادا بێت) دروستی ئەكات..

كات كاتی جدی بوون و دووركەوتنەوەیە لە حیزب حیزبێنە..وڵات لەبەردەم هەر پێشهاتێكی باش یان خراپدا بیت، هەر هەموو پێكەوە باجەكەی وەرئەگرن چ بە ئیجابی یان سلبی...یەكەم شتیش كە لەم دۆخەد پێویستمان پێیەتی ڕاوەستانی ئەو هێرشی راگەیاندنە پڕ جنیو و تەخوین و ناشرینەیە كە دژ بەیەك خراوەتە گەر..ساتەوەختیكی هەستیار و چارەنوسساز ئەژین..بەرگەی ئەم ناكۆكی و رۆحی دوژمنایەتی وتەخوینە ناگرێت،،گەر ئەزمونەكە بڕمیت بەسەر هەمواندا ئەڕمێت، بەوانەشەوە كە یەكتریان تەخوین كردووە،،گەر باشیش بیت بۆ هەمووان باش ئەبیت.

پێموایە ساتەوەختیكی گرنگ و هەستیار تێكەوتوین كە پێویستی بە هیمەتێكی گەورە و دلسۆزانە هەیە بۆ كۆتایهێنان بە هەموو ناكۆكیەك و شان دانە بەر ئەم قۆناغە كە ئەشیت هەم هەڵگری مژدەی كردنەوەی دەرگای بەهەشت بێت هەم هەڵگری كردنەوەی دەرگای دۆزەخ..وەك خۆم برواموایە گەر هەموان پێكەوە بین و ئەم گیانی حیزب حیزبێنەیە فڕێ بدەین و رۆحی بەرپرسیارێتی ئامادە بیت، چ بەهەشت بەڕیوە بیت و چ دۆزەخ، ئەتوانین بەسەركەوتوانە بیبەینە سەر...با چاوەڕی بین بزانین ئایا رۆژانی داهاتوو چی ڕوو ئەدات؟

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP