تكایە تەنگەژەی سیاسی بە هەڵەی یاسایی چارەسەرمەكەن

لوقمان مسته‌فا ساڵح - 17-06-2017 - 2929 جار خوێندراوەتەوە


هەركاتێك تەنگەژەی سیاسی و قەیرانە درووستكراوەكان، بازاڕیان گەرم بێت، لە نێوان هێزو لایەنە سیاسیەكاندا، لەبری چارەسەری گونجاو بۆ كێشە سیاسیەكان بدۆزرێتەوە، تا لەو رێیەوە ڕێگری بكرێت لەوتەنگەژە سیاسیەی كە تێی كەوتوون زیاتر تەشەنەنەكات،كەچی بەپێچەوانەوە وەك مەلەوانێكی نەشارەزا خۆیان دەخەنە گۆمێكی مەنگی لێخنەوە،كە دواجار دەربازبونیان لێی مەحاڵ دەبێت.!!

 هەروەك دەبینین بێ گوێدان وپابەند نەبوونیان بە دەستورو یاسا بەكاربەرەكانی عێراق وهەرێمی كوردستان،لە شوێنێكی نایاسایی مەرج بۆ شوێنێكی شەرعی یاسادانان دادەنێن و دەبنە بڕیاردەر لە كێشە چارە نوس سازەكاندا، كە ئەمە خۆی لە خۆیدا پێچەوانەی یاسایە، چونكە بە گوێرەی بڕیاری ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٠٥ی پەرلەمان و یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان ژمارە ١ی ساڵی ١٩٩٢ ماددەی ٥٦ بڕگە ٢كە دەڵێت: بڕیاردان لەسەر رێكەوتنەكان و یەكلاكردنەوەی كێشە چارەنوسسازەكانی گەلی كوردستان/عێراق، و دیاریكردن پەیوەندی یاسایی لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی، یەكێكە لە ئەركەكانی پەرلەمان.

كەواتە ریفراندۆم و سەربەخۆیی، لەبازنەی پرسە چارەنوسسازەكانی گەلەكەماندایە، كە ئەوەش كرۆكی ئیشی پەرلەمانە نەك سەرۆكی هەرێم یا سەرۆكی حزب و لایەنە سیاسیەكان.

بۆیە ناكرێت  بۆ كارا كردنەوەی دەزگایەكی شەرعی وەك پەڕلەمانی هەرێمی كوردستان  وابەستەی مەرج ومەرجداری بكرێت،چونكە داوایەكی نالۆژیكی وناپەسەندە لە ڕووی یاسایی یەوە.

مەخابن لەووڵاتی ئێمەدا لۆژیكی یاسا تەنها بۆ جوانكردنی قسەی سەر مێزی سیاسیەكانەوهەمیشە لە ژێر پێنراوە.هەر بۆیە سەروەری یاسا بەردەوام جەخت لەسەر نەھێشتنی كردارە زۆردارەكیەكان دەكاتەوە، و لە ھەمانكاتیشدا رەوایەتی بە هەموو ئەو شتانەش دەدات كە بۆ ئەم مەبەستە جێبەجێدەكرێن " بەگوێرەی یاسا" ھەتاوەكو زۆرینەی خەڵكیش دژ بەم رێوشوێنانە بن.

بەڵام بە پێچەوانەوە لە هەرێمەكەی لەمەڕ ئێمەدا لۆژیكی سیاسەت لەسەرووی یاساوە كاری پێدەكرێت و دەستورو سەرجەم مادە یاساییەكانی مل كەچ دەكرێن بۆ ڕێكەوتننامەی سیاسی چ بە شێوەی ئاشكراو چ بە شێوەی نهێنی.!! 

ئاخر گەلۆچۆن دەكرێت بۆ پرسێكی واهەستیارو مێژوویی كە پرسی ڕیفراندۆمە و پاشانیش سەربەخۆیی كوردستان، هیچ زەمینە سازی بۆ نەكرێت و زۆر بێ منەتانە دامەزراوە شەرعیەكان لەكار بخرێت وبەلاوەبنرێت.!! پاشانیش بۆ

كاراكردنەوەشێ مەرج ومەرجكاری بە ئامانج بگیرێت.! بەڕاستی بیروبۆچونێكی لەوچەشنە نالۆژیكیەو نەك لەگەڵ ئەم بارودۆخە پڕلە كێشمەكێشم و قەیراناویە ناگونجێت بەڵكو پێچەوانەی داب ونەریت ودەستورو بنەما یاسایی یە كانشە.

بەڵام.. كاتێك سەركردایەتیە سیاسیەكان پێ دەزانن ودێتەوە یادیان كەچی هەڵەیەكیان كردووە وەك پێشینان دەڵێن تازكارلەكارترازاوەودەستیان لەبنی هەمانەكەوە دەرچووە.!!  چونكە چارەسەركردنی تەنگەژەی سیاسی بەهەڵەی یاسایی چارەسەر ناكرێت، بەڵكو ڕێكەوتنامەی سیاسیەكان شتێكە وبابەتە دەستوری ویاسایی یەكان بەمەبەستی چارەسەر كردنی كێشە چارەنوسسازەكان كە پێویستیان بە بڕگەو مادە یاساییەكان هەیە شتێكی ترە، پێویستە دەسەڵاتی سیاسی ڕێز لە یاساكان بگرن و پێوەی پابەندبن،لەهەمان كاتیشدا شكست وتەنگەژە سیاسیەكانی خۆیان تێكەڵ بە بنەمایاساییەكان نەكەن،لەبەر ئەوەی لەدونیادا سەروەری یاسا بووە بە بەشێك و بنەمایەكی باو بۆ چارەسەركردنی كێشە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان ومامەڵەكردن لەگەڵ مافەكانی مرۆڤ وبنەمادیموكراسیەكان، كەلە ئێستادا لەو پەڕی لوتكەدایە  لە نێوان ووڵاتە پێشكەوتوەكانی جیهاندا.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP