نوێنه‌ری ئۆباما بۆچی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆنه‌بۆوه‌؟

سلێمان عەبدوڵا یونس - 16-09-2016 - 52641 جار خوێندراوەتەوە

سلێمان عه‌بدوڵا یونس

بارزانی به‌پۆستی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌وه‌ كه‌لانیكه‌م ناكۆكی له‌سه‌ره‌، رۆژانه‌ وه‌فده‌ ئاست به‌رزه‌كانی ئه‌مریكاو ئه‌وروپاو ناوچه‌كه‌ به‌ده‌وری پارته‌كه‌یدا كۆده‌كاته‌وه‌، كه‌چی یه‌كێتی، به‌پۆستێكی گه‌وره‌و گرنگی وه‌كو سه‌رۆك كۆماری عێراق، ناتوانێت كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كه‌ی ئۆباما ڕێكبخات‌و به‌هاتنی فه‌تلاوی‌و دیداری عامری مه‌منونه‌.

پارتی به‌پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمه‌وه‌، واژۆی گرێبه‌ستی په‌نجا ساڵه‌ له‌گه‌ڵ توركه‌كان ده‌كات‌و هه‌ر به‌خاوه‌ندارێتی نه‌وتی هه‌رێمیشه‌وه‌ ناوه‌ستێت‌و به‌و پۆسته‌وه‌ ده‌چێت، هی كه‌ركویش له‌گه‌ڵ به‌غدا، نیوه‌ به‌نیوه‌ به‌ش ده‌كات. كه‌چی یه‌كێتی، به‌پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران‌و پارێزگاری كه‌ركوكه‌وه‌، خۆیان وته‌نی بێ ئاگان له‌نه‌وتی هه‌رێم‌و بێ به‌شن له‌كێكه‌ ڕه‌شه‌كه‌ی كه‌ركوك.

پارتی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌بات كه‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌، كه‌چی پێده‌چێت یه‌كێتی هێشتا هه‌ر كار به‌مه‌كته‌به‌ حزبیه‌كه‌ی بكات‌و  نه‌یزانی بێت، پۆستی جێگری ئه‌و فه‌رمانگه‌ گرنگه‌، پشكی خۆیه‌تی، بۆیه‌ هه‌تا ئێستاش، هه‌ر به‌چۆڵی ماوه‌ته‌وه‌ .

له‌دوای مام جه‌لال ، هه‌رچی شوێنی شیاو هه‌یه‌، به‌خه‌ڵكی نه‌شیاو پڕیانكردۆته‌وه‌، كه‌چی ئه‌ندامه‌ دڵسۆزه‌كانی یه‌كێتی به‌ته‌مان، نوێنه‌ره‌كه‌ی ئۆباما له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یاندا كۆببێته‌وه‌. ده‌ی باش نه‌بوو، په‌ڕاوێزێك ده‌سكه‌وت، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی، لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی تیا بدات!
 

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP