xendan ads

ناوەڕۆكی نەخشە ڕێگا ستراتیژییەكەی بەرهەم ساڵح لەفاینێنشەڵ تایمز

د.به‌رهه‌م ساڵح - 18-05-2017 - 9342 جار خوێندراوەتەوە

 
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمریكا، هاوكاری عێراق بوون بۆ گەڕانەوەلەلێواری داڕمان بۆ سەركەوتن بەسەر داعش. ئێستا واخەریكە لە دوای ۳ ساڵ لەشەڕێكی سەختی سوپای عێراق و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی، دەگەینە ئاكامی دەڕپەڕاندنی داعش لەموسڵ، و لەم ڕوەوە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق شایەنی پێزانینە، بۆ بەڕێوەبردنی ئەم هەڵمەتە.
 
بەڵام لەڕاستیدا پشتیوانی بۆ عیراق، پێویستە سنوری هاوكاری سەربازی تێپەڕێنێت، پێویستەئەو پشتیوانییە بەجۆرێك بێت یارمەتی پێكهاتەكانی عێراق بدات بەرەو ڕێككەوتنێكی سیاسی نوێ وگۆڕانكاری بنەڕەتی لە ئابووری وڵاتەكەدا. 
 
ئەو سیستمە سیاسییەی كە لەدوای سەدام دامەزرا شكستی خواردووە.  دوور لەو سیستمە دیموكراسیە لیبڕاڵەی كە ئێمەمانان ئاواتمان بۆخواست  ئەمڕۆ عێڕاق بووەتە گیرۆدەی جۆرێك لەچەتەگەرایی و ناكۆكی ئێتنیكی وتایەفەگەرایی.

پێكهاتە سەرەكییەكانی عیراق، پێویستیان بەدیالۆگی ڕاشكاوانەیە بۆ گەیشتن بەرێككەوتنێكی سیاسی نوێی یەكلاكەرەوە. ئەم پرۆسەیە پێویستە بەدانوستاندن لەنێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا دەستپێبكات. هەروەك گرنگە هەردولا بڕیاربدەن، داخۆ دەمانەێت پێكەوە بژین یان نا؟ ئەوشوێنەی پێویستە ئەم بڕیارەی لێبدرێت بەغدایە، نەك ئەنقەرە و تاران یان واشنتۆن.
 
زۆرینەی كورد، سەربەخۆیی یەكجارەیی دەخوازن، بەڵام ئەگەر بڕیاڕ جیابوونەوە بێت، پێویستە لەڕێگای نەخشەڕێگایەكی گونجاوەوە بێت و بەدانوستان بێت لەگەڵ بەغدا، وەكو نمونەی چیك و سلۆڤاك، نەك بە شێوەی قوبرسی باكوور یان باشووری سودان. ڕەنگیشە سەركردایەتی كورد مانەوە وەكو بەشێك لەعێراقێكی كۆنفیدراڵی بەگونجاو ببینێت، كەتیادا كوردستان سەروەری تایبەتی خۆی هەبێت، وچواچێوەیەكی هاوبەش دیاری بكرێت بۆبەرژەوەندی ئابووری و ئەمنی.  لە ئێستاشدا، سەركردایەتی كورد، پێویستە بەجددی كاربكاتبۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسی وئابووری وحوكمڕانیەكانی، كە دووچاری هەرێمی  كوردستان بوونەتەوە. 
 
عەرەبەكانی عیراق- سوننە و شیعە- پێویستە بڕیاربدەن لەرێككەوتنی سیاسی داهاتووی خۆیان، حزبە شیعەكان حكومەتیان لە دەستە، ونیگەرانن دەسەڵات هاوبەشی پێبكەن نەوەكا ببێتە دەروازەیەك بۆ گەڕانەوەی سوننەكانبۆدەسەڵات. ڕاستە كە سووننەكان سەركردایەتییەكی یەكگرتووی باوەڕپێكراویان نییە، نوێنەرایەتییان بكات و ڕووبەڕووی توندڕەوەكان ببێتەوە،  بەڵام شیعە و كورد پێویستە بزانن، كە پەراوێزخستنی سووننەكان ژینگەی بەرهەمهێنانی تیرۆریزمە. بەهەمانشێوە، سوننەكان پێویستە تێبگەن، ئەوان گەورەترین زەرەرمەندی تیرۆریزمن.
 
گەشەپێدانی ئابووری دووەم گەورەترین ئاستەنگە ڕووبەڕووی سەركردە عێراقییەكاندەبێتەوە. پەرەسەندنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەساڵی 2003 نەبووەتە مایەی دۆخێكی ئەوتۆی باشتری گوزەرانی خەڵكی عێراق. زۆربەی ئەم داهاتە، لەمووچەكانی بەرزەكانی كەرتی گشتی ناتەندروست و هەڵاوساوداخەرجدەكرێت. 
 
لێرەدا ڕێگایەك، بۆ چارەسەركردنی ئابووری كرێگرتەیی شكستخواردوو، بریتیە لەدروستكردنی دامەزراوەیەكی گشتی بۆ پلان وجێبەجێكردنی پڕۆژەكانی ژێرخانی ئابووری. ئەم دەزگایە، بۆردێكی گەشەپێدان و وەبەرهێنانە، نموونەیەك لە (مجلس الاعمار)ی سەردەمیپا دشایەتی بەر لەشۆڕشیساڵی1958، دەسەڵاتی پێدەبەخشرێت وسەربەخۆ ودوور لەدەستێوەردانی سیاسیڕۆژانە كاردەكات و بەشێكی دیایكراو لە داهاتینەوت و غاز، لەبودجەی گشتی و وەبەرهێنانیهاوڵاتیان و كەرتی  تایبەت و كۆمەكەنێودەوڵەتییەكانی بۆ تەرخان دەكرێت وداهاتەكەشی بۆ پڕۆژەی ژێرخانی ئابووری بەكاردەهێنێت. 

گرنگە بۆردی گەشەپێدان و وەبەرهێنان، لەلایەن سیاسیەكانەوە دەستی بەسەردانەگیرێت، پێویستە بەرپرسیارێتییەكەی لەئەستۆی پشكهەڵگرانیدا بێت، كەخەڵكی عیراق ووەبەرهێنەرانەكان دەبن. 
 چارەیەكی لەم جۆرە ڕەنگە عێراق بكاتە هەوێنی سیستەمێكی نوێی سیاسی و ئابووری بۆڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بنەمای پێكەوە گرێدانی بەرژەوەندیە ئابووریەكان وڕێزگرتن لە مافەكان
 
بێگومان بابەتێكی ئاوا بژاردەی عێراقییەكاندەبێت و ئەوان خۆیان بەدانوستانكردن لەسەرڕێككەوتنێكی لەوشێوەیە چارەنووسی خۆیاندروستدەكەن. بەڵام دیالۆگ لەنێوان عیراقییەكاندا سەركەوتوو نابێت، بەبێ هاوكاری هێزە ناوچەییەكان، لەم نێوەندەدا عەرەبستانی سعودیە، ئێران، وتوركیاو هەروەها ویلایەتەیە كگرتووەكانی ئەمەریكا، و ناوەندەكانی هێزی جیهانی، وەك روسیا و ئەوروپا، پێویستدەكات كە بەرژەوەندییەكی هاوبەشیان هەبێت لەریشەكێشكردنی سەرچاوەكانی تیرۆریزم وتوندڕەوییدا. 
 
 دەوترێ، كەئەمەریكییەكان و هاوپەیمانەكانیان پێشتر باجی قورسیان داوە لەبەخشینی گیان وپارە بۆ سەقامگیركردنی عیراق، بەڵام  هیچ ئەنجامێكی نەبووە. بەڵام وێڕاش ئەمەریكا، و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی،  بەرژەوەندییان لەدەستپێشخەرییەكی لەوشێوەیەدا هەیە، كە هاوكاردەبێت لە شەڕی دژی داعش و  توندەڕەویدا. چارەسەركردنی كێشەكانی عیراق رێگایەكی درێژی  لەپێشە و سەرەتایەكە بۆچارەسەركردنی كێشە بنەڕەتیەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە پێویستە گروپێك لەبیرمەندانی خاوەن خواست لەمپێناوانەدا لێبڕاوانە كۆششبكەن.


ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP