xendan ads

بەرهەم ساڵح و بژاردەی سێهەم

سلێمان عەبدوڵا یونس - 13-05-2017 - 22894 جار خوێندراوەتەوە


لەئێستادا كوردستان بەسەر دوو بەرەی جیاواز دابەش بووە: بەرەی یەكەم، بەڕەهایی پێداگری لەسەر دەوڵەت، ئینجا چاكسازی و خۆڕێكخستنەوە دەكات؛ بەرەی دووەم، باوەڕیان بەچاكسازی و خۆڕێكخستنەوە، ئینجا دەوڵەتە .

بەرەی یەكەم، بەرەیەكی دیار و ڕاستەڕێیە و بارزانی ڕێبەرایەتی و پارتیش سەركردایەتی دەكات، و بابەتی "سەربەخۆی كوردستان" بە گرنگترین و پێویستترین هەنگاو دەزانێت. هەرچی بەرەی دووەمە، بەرەیەكی بێ ڕێبەرە و سەركردایەتیكردنیشی لەنێوان یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ، سەركرایەتییەكی فرەییە.
 
خاڵی لاوازی بەرەی یەكەم هەژمونخوازی و سیاسەتی ڕیسكسازی  پارتییە، و خاڵی بەهێزیشی ئیرادەی بارزانی و پێداگیریەكانیەتی. هەرچی بەرەی دووەمە خاڵی بەهێزی فرەیی و مۆزایكی حزبیە لەسەركردایەتیكردنی، بەڵام بەپێچەوانەی بەرەی یەكەمەوە، لەدوای مام جەلال، ڕێبەرێكی نیە بەدوور لەململانێی جەلالی و مەلایی، گۆچانەكەی بدا بەئەرزدا!

لەدانیشتنێكی تایبەت لەگەڵ یەكێك لەسەركردە سیاسیەكانی كوردستان گفتوگۆیی ئەو دوو بەرەیەمان كرد؛ ئەو باوەڕی وابوو، بەرهەم ساڵح بژاردەی سێهەمەو بەزیادەوە دەتوانێت ئەوە بكات. ئەگەرنا، لەسۆنگەی ململانێی سەختی لایەنگرانی بەرەی دەوڵەت و  بەرەی چاكسازی، كوردستان بۆ دوو ئیدارە دابەش دەبێتەوە.


ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP