xendan ads

خاوەندارێتیکردنی داهاتووی خۆت

تۆماس فریدمان - 12-05-2017 - 2465 جار خوێندراوەتەوە

 شرۆڤەکارە سیاسییەکان بۆ ماوەیەکی درێژ مشتومڕی ئەوەدەکەن سەبارەت بەوەی چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا (بریگزیت) و ترەمپ و لۆپێن لەکوێوە هاتوون.ژمارەیەکی زۆر ده‌ڵێن هۆکارەکەی بریتییە لە جیاوازییەکانی نێوان داهاتەکان. من دەڵێم ...ئەوە زۆر ڕاست نییە. من دەڵێم ئەوانەوە لە نیگەرانی لەبارەی داهاتەکانەوە و فشار لەبارەی ئەوەی ئێستا چی پێویستە بۆ مسۆگەرکردن و لەدەستنەدانی کارێکی باشەوە هاتوون.

من باوەرم وایە ئەو خێراییەی لەلایەن سلیکۆن ڤالییەوە لە بواری تەکنەلۆژیا و جیهانگیری دیجیتاڵدا هاتووتە ئاراوە، جیهانێکی دروستکردووە کە هەموو کارێکی گونجاو ئێستا پێویستی بە  شارەزایی زیاتری هەیە بەدرێژایی ژیان.  ژمارەیەکی  زۆری خەڵک ناتوانن  بەردەوامبن و بەدڵنیاییشەوە هەندێک دەستی خۆیان درێژکردووە بۆ ئەو سەرکردانەی کە بەڵێندەدەن بایەکە بوەستێنن. 

بوارم پێبدەن لەڕێگای چەند وتوێژێکی کەمەوە ڕونکردنەوەی خۆم بخەمەڕوو، سەرەتا لە بریان کرزانیچ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئینتێل-ەوە دەستپێدەکەم کە بەمدواییانە پێی وتم "من باوەڕم وایە کوڕی کوڕەکانم چیتر شۆفێری ناکەن."

لەبەرئەوەی ئەو چەند کوڕ و کچێکی هەرزەکاری هەیە، ئەوە مانای وایە لەماوەی 25 ساڵی داهاتوودا ئۆتۆمبێلی  بێ شوفێر بە تەواوی جێگیربکرێت و لەوکاتەشدا تۆ ئۆتۆمبێلەکەت "لێناخوڕی" بەڵکو تۆ لەسەر مۆبایلێکی زیرەک یان کاتژمێر یان چاویلەکەکەت بەرنامەی بۆ دادەنێیت. ئەوەش خۆش دێتەپێش چاو، مەگەر تۆ تەنها یەکێک بیت لە ملیۆنان کەس کە لۆرییەک یان تاکسییەک بۆ بژێوی خۆت لێبخوڕیت.
بەڵام هەروەها پێت وانەبێت تۆش وەکو ژمێریارێک سەلامەت دەبیت.

مارک بۆهر، کارمەندی باڵای ئینتێل بۆ تەکنەلۆژیا ئەوەی بۆ من ڕونکردەوە کە مایکرۆپرۆسێسەری سەرەکی ئەمڕۆی ئینتێل چیپێکی 14 نانۆمەترییە کە لە ساڵی 2014 ناسێنرا. ئەو چیپە 375 ملیۆن ترانسیسەری لە هەر ملیمەتر چوارگۆشەیەکدا لەخۆ گرتووە. تا کۆتایی 2017، سوپاس بۆ یاساکەی موور، ئینتێل دەستدەکات بە بەرهەمهێنانی چیپی 10 نانۆمەتری کە "100 ملیۆن ترانسیسەر لە هەر ملیمەتر چوارگۆشەیەکدا لە خۆ دەگرێت، زیاتر لە دوو هێندەی چڕییەکی پێشوو لەگەڵ بەکارهێنانی کەمتری گەرمیی و وزە،" بۆهر وای وت.

ئەگەر وا بیربکەیتەوە کە میکانیکییەکان ئەمڕۆ زیرەکن.. ساڵێک چاوەڕێ بکە. ئەو گۆڕانکارییە لە چیپدا لە 14 نانۆمەترەوە بۆ 10 نانۆمەتر کە یارمەتی کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئوتومبێل دەدات بۆ کەمکردنەوەی مێشکی ئوتومبێلی بێ شۆفێر –مێشکێک کە بەشێوەی هەستەوەر زانیاریی بە 360 پلە وەربگرێت و بە پرۆسەیەکی خێرا بزانێت ئایا ئەوە سەگێکە، مرۆڤێکە، پاسکیلسوارێکە یاخود ئوتومبێلێکی دیکە- لە شتێکەوە کە تەواوی ئوتومبێلەکە دەکاتە سندوقێکی بچوکەوە لە ژێر کوشنی پێشەوە، کەواتە دەکرێت ئەم ئوتومبێلانە پێوانەبن.

کاتێک تۆ ئەو بڕە لە وزەی پرۆسێسین بەدەست دەهێنێت، ئەو بڕە لە زانیارییانە لەگەڵ پێشکەوتووترین بەرنامەدا بەرهەمدەهێنیت، جیهانێک دروست دەکەیت کە تێیدا دەتوانین شیکاریی بکەین، پێشبینی بکەن هەروەها گەورەترین سود ببینین لە وردییەکی نەزانراو لە مێژووی مرۆڤدا. دەتوانین ئەو ئاراستانە ببینین کە هەرگیز نەمانبینیووە، پێشبینی بکەین کەی پارچەکانی مەکینەیەک دەشکێن و پێش روودانی بیانگۆڕین، لەگەڵ پاشەکەوتێکی مەزندا، هەروەها دەتوانین سوودی زۆر لەهەموو شتێک ببینین – لە رێگایەکی ئاسمانیدا کە زۆرترین وزەی تێدا پاشەکەوت بکەین بۆ فڕۆکەیەک، تا هەڵکەندنی رێگایەکی نمونەیی بۆ بیری گازێکی سروشتی.

  بەم دواییە سەردانی ژوری کۆنترۆڵم کرد لە "دیڤۆن ئینێرجی"، بەرهەمهێنەرێکی گەورەی نەوت و گاز لە شاری ئۆکلاهاما. نیوەی نهۆمێک تایبەتە بە شاشەی کۆمپیوتەر کە زانیاریی پیشان دەدات لە هەموو بیرەکانی دیڤۆنەوە کە لەسەرتاسەری جیهانەوە هەڵدەکەنرێن.

لە بەشی خوارەوەی هەر شاشەیەک دوو بۆکس هەن کە سەرنجی راکێشام. یەکێکیان ئەوە پیشان دەدات ئەو بڕە پارەیە چەندە کە دیاریی کراوە بۆ هەڵکەندنی ئەو بیرە دیارییکراوە بۆ هەر پێیەک، بۆکسەکەی دیکەش ئەوە پیشان دەدات –لەکاتی راستییدا- هەڵکەندنی ئەو بیرە لە راستیدا چەندی تێدەچێت لەکاتێکدا دەچێتە چینە بەردە جیاوازەکانەوە، ئەوەش هەموو پێیەک نوێ دەکرێتەوە.

بیرێکی نمونەیی پێدەچێت پێویست بکات دوو میل بۆریی بۆ خوارەوەی رەوانە بکرێت و دواتر بەشێوازی ئاسۆیی بۆ دوو میلی دیکە بە ئاراستەی رۆژهەڵات یاخود رۆژئاوا بنێردرێت  - بەو وردەکارییەوە دەکرێت بیرەکە بگاتە گاز بەشێوەیەکی هێند بچوک تەنها بە فراوانی 20 پێ.

ئەگەر تۆ ئەمڕۆ لە یەکێک لە سەکۆکانی دیڤۆن کاربکەیت، کۆمپیوتەرێک پێیە نەک تەنها سپانەیەکی چەور. هەروەها گەر تۆ بڕوانامە لە میکانیکی ئوتومبێلدا لە کۆلێژ بەدەست بهێنێت ئەمڕۆ، ئەوە نابیت بە "میکانیکییەک" ئەو کات تۆ دەبیتە چاککەرەوەی کۆمپیوتەرێک لەگەڵ تایەکاندا.

ئەو تێگەیشتنەی کە دەتوانین بۆ چوار ساڵ بچینە کۆلێژ و دواتر ئەو زانیارییانە بۆ 30 ساڵی داهاتوو بەکاربهێنین، تەواوبووە. ئەگەر دەتەوێت ئەمرۆ کارمەندێک بیت بە درێژایی ژیانت لە هەرشوێنێکدا، دەبێت بە درێژایی ژیانت فێرخواز بیت.

ئەوەش مانای وایە: ئێستا زیاترت لەسەرە. هەروەها مانای هاندانی خود دەگەیەنێت بۆ فێربوون و بەردەوامم فێربوون دەبێته‌ گرنگترین بەهرەی ژیان.

هەر بۆیە پسپۆڕی بواری پەرەوەردە-بۆ- کار هیەسەر ئی. ماکگۆوان دەڵێت "بەسە پرسیارکردن لە گەنجێک بەوەی دەتەوێت ببیتە چی کاتێک گەورە دەبیت. ئەوە شوناسی ئەوان دەبەستێنێت لە کارێکدا کە رەنگە لە داهاتوویاندا نەبێت. پرسیاریان لێ بکەن دەتانەوێت چۆن بن کاتێک گەورە دەبن. بوونی مێشکێکی فێربوونی بەهەڵمەت بەهرەی تازە دەبێت بۆ سەدەی 21."

هەندێک کەس ئامادەن بۆ ئەوە، بەشێکی دیکە نا؛ هەروەها بەشێکی زۆر دەیانەوێت ئامادەبن، بەڵام نازانن چۆن، هەر بۆیە بۆردی کۆلێج دووبارە تاقیکردنەوەکانی PSAT و SAT داڕشتەوە بۆ هاندانی فێربوون بە درێژایی ژیان.

"شیکارییمان کرد بۆ 250 هەزار خوێندکار لە خوێندنگای ئامادەیی پۆلی دەرچوون لە 2107، تاقیکردنەوەی تازەی PSAT مان ئەنجامدا دواتر تاقیکردنەوەی نوێی SAT" سەرۆکی بۆردی کۆلێج، داڤید کۆلیمان وای پێ وتم. "ئەو خوێنکارانەی سودیان وەرگرت لە ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی PSAT بۆ بەڕێوەبردنی بەرەوپێشچوونی پراکتیکی کەسییەکانی خۆیان لەڕیی ئەکادیمیای خانەوە، بەشێوەیەکی دراماتیکی بەرەو پێش چوون: 20 کاتژمێر لە پراکتیککردن پەیوەست بە ناوەندی بەرزبوونەوەی 115 خاڵ لە PSAT بۆ SAT – دوو هێندەی ناوەندی بەدەست هاتوو لەنێو ئەو خوێندکارانەی نەیان کردبوو.

"پراکتیککردن هەموو خوێندکارەکانی بەرەو پێش دەبات بەبێ گوێدانە رەگەز، نەژاد، ئیتنیک یاخود پەروەردەی دایک و باوک، هەرەوەها ئەوە بە خۆڕاییە. ئامانجی ئێمە گواستنەوەی STA ـە بۆ بانگهێشتنامەیەک بۆ خوێندکارەکان بۆ خاوەندارێتیکردنی داهاتووی خۆیان."

 لەبەر ئەوە هەواڵە ناخۆشەکە ئەوەیە زیاتر لەسەر تۆ دەبێت. هەواڵە باشەکەش ئەوەش ئەو سیستمە –وەک بۆردی کۆلێجی خان-  لە هەموو شوێنیک دەردەکەون بۆ پێدانی توانا بەهەر کەسێک بۆ خێراکردنی فێربوون لەسەردەمیی خێراییدا.

هەنگاوێک بۆ دواوە لە هەموو ئەمانە، ئەوە ڕوونە کە وڵاتە گەشەکردووەکان ئەمڕۆ کەسێکی بەهێز هەڵنابژێرن. ئەوان ئەو سەرکردانە هەڵدەبژێرن کە ببنە مایەی پێدانی ئیلاهم و پێداویستییەکانی هاوڵاتیانی خۆیان دابینکەن بۆ بوون بە کەسانی بەهێز کە بتوانن خاوەنداری داهاتووی خۆیان بکەن.

سەرچاوە: نیویۆرک تایمز
وەگێڕانی: دانا تەیب مەنمی، رێنوار نەجم


ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP