لەقەڵەمڕەوی سەوز ڕێبەرێكی جیاواز دەردەكەوێت

سلێمان عەبدوڵا یونس - 7-05-2017 - 35369 جار خوێندراوەتەوە

سلێمان عەبدوڵا یونس

لەگەڵ نەخۆشكەوتنی مام جەلال، یەكێتیش نەخۆشكەوت، بۆیە سەردەمی مام جەلال، كۆتا سەردەمی یەكێتییەكی تەندروستە.بێگومان هەمان شتیش لەدوای كاك نەوشیروان بۆ گۆڕان ڕاستە.

یەكێتی ناتوانێت لەغیابی (مام) ببێتەوە بەخۆی، ئەوە لەبەرئەوە نیە،ئەو هێزە هیچ ڕێبەرێكی وەكو ئەڵتەرناتیڤ دروست نەكردووە؛ چونكە لەڕاستیدا، ئەو حزبە زیاتر لەئەلتەرناتیڤێكی ژن و پیاوی هەیە، بۆ ڕێبەرایەتی خۆی بەفۆڕمی مام، بەڵام كێشە گەورەكە ئەوەیە، ئەو حزبە چیتر بەو مۆدێلە بەڕێوە ناچێت.

گۆڕانیش، لەغیابی كاتی كاك نەوشیروان، بڕستی لێبڕاوە. بەڵام دیسان ئەوەش لەبەرئەوە نیە (كاك) ڕەگی هیچ كام لەئەندامانی جڤاتی، بۆ ڕێبەرایەتیكردن بەناخی بزووتنەوەكەدا شۆڕنەكردووەتەوە؛ چونكە لەڕاستیدا، ئەو زیاتر لەڕێبەرێكی هەڵكەوتوی دروست كردووە بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەكەی. بەڵكو هۆكارە ڕاستەقینەكە ئەوەیە، فۆڕمی بنچینەیی گۆڕان، پێویستی بەگۆڕان و نوێبوونەوەهەیە. 

بەكەرەستەكانی یەكێتی لەدوای مام، هەرچی دروستی بكەیت نیوەناچڵە. هەروەك چۆن دەركەوت بەكەرەستەكانی گۆڕانیش، هەرچی كۆششێك بكەیت هەر نیوەناچڵ دەبێت. بۆیە بۆ بنیاتنانی شتێكی تەواو، پێویستیمان بەتێكەڵكردنی كەرەستەكانی یەكێتی و گۆڕانە. بەڵام ئایا، لەواقعی ئێستای پیلانگێڕی بەشێك لەسەركردەكانی یەكێتی و گۆڕان و لەسۆنگەی بەدگومانییە مێژووییەكانی پارتی،  تیمی تێكەڵكردنی كەرەستەكان، دەستەبەر دەبێت و ڕێبەری بنیاتنانی ڕەوتێكی دیكەی مێژویی جیاواز، دەردەكەوێت؟

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP