31ی ئاب لە 31ی ئاب نەبوو؟!

سلێمان عەبدوڵا یونس - 1-09-2016 - 5838 جار خوێندراوەتەوە

سلێمان عەبدوڵا یونس

لە 31ی ئاب هەر تاڵاوەكانی براكوژی ناگاتەوە لوتكە، بەڵكو پەرچەكرداری ساڵی 1966 لەساڵی 1996 دووبارە ئەبێتەوە، كە پەرچەكرداری پەنابردنە بۆ داگیركەران، بەجیاوازی شوێنی حزبەكان‌و جۆری كاراكتەرەكان، لەكۆڵوانە سورەكانەوە، بۆ كۆڵوانە زەردەكان.

لەڕاستیدا وەك چۆن كۆڵوانە سورەكان نەیانتوانی پارتی لە 66 تێكبشكێنن، بەهەمان شێوەش كۆڵوانە زەردەكان نەیانتوانی، لە 31ی ئاب یەكێتی بسڕنەوە، چونكە لەهەردوو حەدەسەكەدا، شكست‌و سەركەوتنەكان كاتین‌و بكەری سەرەكیش، هەمان غەوارەی پشت، هێزە كوردیەكانە!

لە 31ی ئاب پارتی نەیتوانی سەربكەوێت، چونكە بەهاكانی لەدەست دابوو، یەكێتیش نەڕووخا، چونكە هێشتا دڵی یەك بەیەكی ئەندامەكانی ئەو حزبە، پڕ بوو لەهیوا.

پارتی زوو لەوە تێگەیشت حەدەسی ئاب ناتوانێت شكست بەیەكێتی بهێنێت، هەربۆیە دواتر هەوڵیدا، ئاسەوارەكانی ئەو ڕۆژگارە، لەرێككەوتنێكی ستراتیژیدا لەبیر بباتەوە، چونكە بۆی دەركەوت شەڕی بنكەی جەماوەری‌و پێشمەرگەی یەكێتی بێ هودەیە‌و دەشێت 31ی ئاب دوای 31ی ئاب بێت.

لەم تێگەیشتنەوە پارتی دنیای بەرژەوەندی سەركردەكانی یەكێتی لەگەڵ خۆیدا دروستكرد، دنیایەك، پێگەی بچوكی مادی سەركردەكانی گەورە كرد‌و پێگەی گەورەی سیاسی، یەكێتیشی بچوك كردەوە.
 

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP