بەڵێ كاراكردنەوەی پەرلەمان گرنگترە

لوقمان مسته‌فا ساڵح - 12-04-2017 - 2440 جار خوێندراوەتەوە

ماوەیەكە هەندێك لە بەرپرسە باڵاكانی بەڕێوەبەرانی پرسی ڕیفراندۆم بە هەناسەیەكی تەنگ وبەشێوەی تاڕادەیەك ئستفزازی لە چەندین لێدوانیاندا دوبارەی دەكەنەوەو دەڵێن: ڕیفراندۆم وپرسی سەربەخۆیی بەبێ پەرلەمانیش ئەنجام دەدرێت.!!

ئاخر بەڕێزینە هەرچی بڕیارێك لە بارەگا حیزبیەكانەوە دەردەچێت ناچێتە چوار چێوەی یاساوە، تەنها بڕیارێكی سیاسیەو هیچیتر، دەتوانرێت تانەی لێبدرێت و ڕاوەستێنرێت تاڕادەی هەڵوەشا‌ندنەوەش، لەبەر ئەوەی پەرلەمان تەنها شوێنی شەرعی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانەو شوێنی دەركردنی یاساو بریارەچارەنوس سازەكانە، ئەو دەزگا شەرعیەیە كە هەڵبژێرراوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە.

پاشان لەگەڵ ئەوەی هێزێكی یاسایی هەیە لە هەمان كاتیشدا لەلایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتی وڕێكخراوەمرۆییەكانەوە معتەبەرترەو زیاتر باوەڕ پێكراوە.


بەڵێ پەرلەمانی كوردستان، هەر وەكو وڵاتانی تر ئەو دەزگا نیشتیمانییە كە هاوڵاتیان بۆ ڕزگاربوون لە جەبەڕووت ودەسەڵاتی ڕەهاو بێسنووری تاكڕەوەی و سنورێك بۆدەسەڵاتی تاكڕەوی دامەزراوە، بۆ ئەوەی هەموو بڕیارو دەسەڵاتەكانی حكومڕانی كۆنەبێتەوە لەژێردەستی چەند كەسێكی كەمدا وچارەنوسی میللەتێك دیاری بكات، لەكاتێكدا پەرلەمانێكی شەرعیت هەیە كە بەرزترین دەسەڵاتی یاسادانانە لە ووڵاتدا لەجیاتی تاك  بڕیاری كۆدەنگی و دەنگی خەڵك بەگشتی و بەشێوەیەكی  یاسایی بڕیار لە كێشە چارەنوس سازەكان دەدات.

هەر بۆیە لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە لە ڕووی یاساییەوە، دەبێت پەرلەمان یاسای ڕیفڕاندۆم تاووتوێبكات و بڕیاری كۆتایی لەسەرچۆنێتی جێبەجێكردنی بدات، جا ئەگەر تۆ پەرلەمانەكەت وەك باڵاترین دەزگای یاسا دانان پەكخرابێت، دەبێت چۆن و چ شەرعەتێك بدەیت بە راپرسیەكە، یاخود پرسی سەربەخۆیی، ئەوە شەرعیەتی نێودەوڵەتی نێوخۆیش دەخرێتە ژێر نیشانەی پرسیارەوە. 

بۆیە بەفەرمی پەرلەمانی كوردستانە یاخود ئەنجومەن نیشتمانیی كوردستانە، ئەم ئەنجومەنە نوێنەرایەتی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان دەكات و هێزی یاسا دانەری حكومەیتی هەرێمی كوردستانە.


گرنگیەكەی لەوەدایە كەپەرلەمانی كوردستان بۆی ھەیە ھەر یاسایەكی فیدڕاڵی لە ھەرێمدا بخاتە كار كە بەدەر بێت لە تایبەتمەندیی دەسەڵاتەكانی فیدڕاڵی كە لە ماددەی ١١٠ی دەستووری كۆماری عێراقی فیدڕاڵیدا ھاتوون.پرسی ڕیفراندۆمی بەدەست هێناوە.

بۆیە تكایە ئێوەی سیاسی بەرپرسیاریەتیەكی مێژویتان لەسەر شانە لە كۆمەڵگادا، بێگومان ڕێزی خەبات وماندوبونی ئێوەدیارە وقورسایی وبایەخی خۆتان هەیە، هەرلە ڕۆژگارە سەختەكانی كۆڕی خەباتی شاخ و وئێستاش لە ژیانی مەدەنیدا، دەبێت بەهەمان گیانی خەباتی پێشمەرگایەتیەوە بەڕۆڵی خۆتان هەستن هەر لە سازان ویەك ڕیزی  نێوماڵی كوردی وتا ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی،ئەوەی دەمێنێتەوە ڕێكارە یاساییەكانە جێێ بێڵن بۆ خەڵەكە یاساییەكە،كە بەبڕوای بەندە پێش هەموو شتێك كاراكردنەوەی پەڕلەمانی كوردستانە،كە كۆمەڵە كەسانێكی یاساناس وپرۆفیشناڵ لە بواری یاسادا لەنێوپەڕلەماندا بوونیان هەیە، بێشك دەتوانن ئەو دەنگەبن كە پرسە چارەنوسسازەكان بە یاسایی بكەن و بیگەیەنن بە كۆمەڵگای نێەدەوڵەتی ودۆست ونەیارەكانی كەلی كوردستان.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP