ترەمپ لە بۆسەی دیموکراتەکاندا

هێرش عبدلرەحمان - 11-02-2020 - 1281 جار خوێندراوەتەوە

 

ئەوەی کۆماریەکان کردیان دیمەنێکی سیاسی ناشیرینبو، وەک جارانی پێشو ھەڵەکەیان بۆ ترامپ پەردەپۆشکردو بەدیموکراتەکانیان وت کە ئەوان گرفتیان نیە لەگەڵ ھەلسوکەوتە خراپەکانی ترامپ، لە کاتێکدا ئەو سێ ساڵەی ڕابردو تەواوی کار و ھەنگاوەکانی ترامپ لەھەڵسوکەوتی پادشایەک دەچێت کە پاریزراوە لە ھەمو ھەڵەو سزایەک.
 ئەو کات لە نێوان دەستور و ترامپ بەناچاری دەستوریان ھەڵدەبژارد و ترامپ دور دەخرایەوە، ئەو کاتەی دادگاییەکە دەگوازارەیەوە چەند جارێک کۆماریەکان ھەوڵیاندا لە دەرەوەی ھۆڵەکە دیموکراتەکان ڕازیبکەن

کۆمارییەکان دوای ڕەتکردنەوەی ئامادەبونی شاھیدەکان لەبەردەم ئەنجومەنی پیراندا کۆتاییان بە دادگاییەکەی ترامپ ھێنا، لەکاتێکدا تەنها مات ڕامنی ئەندامی کۆماریەکان کە دەنگیدا لەبەرژەوندی دیموکراتەکان، دەیانزانی ترامپ ئەو کارەی کردوەو بە ئامادەبون و ھێنانی جان بۆڵتن و سەرۆکی دیوانی کۆشکی سپی بۆ بەردەم ئەنجومەنەکە و بەرگریکردن لە ترامپ سەختتر دەبو، ئەو کات لە نێوان دەستور و ترامپ بەناچاری دەستوریان ھەڵدەبژارد و ترامپ دور دەخرایەوە، ئەو کاتەی دادگاییەکە دەگوازارەیەوە چەند جارێک کۆماریەکان ھەوڵیاندا لە دەرەوەی ھۆڵەکە دیموکراتەکان ڕازیبکەن کەکۆمەڵێک یاسای ڕااگیراو لە بەرژەوەندیان دەردەچینن، ئەگەر داوای شاھیدەکان نەکەن و کۆتایی بەو کەیسە بێنن، دوای بێ ئومێدبون کۆماریەکان بێ گوێدانە بەڵگەو شاھیدەکانی پیشو کارتی زۆرینەیان بەکارھێناو یاساشکێنیەکانیان پینەکرد.
 بەشێکی تری پێداگری دیموکراتەکانیش بۆ ئەوەبو کە لەھەڵبژاردنی مانگی یانزەی ئەمساڵ 23 سیناتۆری کۆماریەکان وادەی تێرمەکەیان کۆتایی دێت و، بەرنامەیان ھەیە خۆیان ھەڵبژێرنەوە


دیموکراتەکانیش لەسەرەتاوە دەیانزانی کۆماریەکان لە سینات کارتی زۆرینە بەکاردێنن و ترامپ دەپارێزن، بەڵام ئەوان توانیان لەو ماوەیەدا زۆرباش ڕای گشتی پڕبکەن لەکۆماریەکان و ئامادەیانبکەن تا ھەڵبژاردنەکانی داھاتو، بە بێ ئاگایی دەنگ نەدەنەوە بە ترامپ و کۆماریەکان، بەشێکی تری پێداگری دیموکراتەکانیش بۆ ئەوەبو کە لەھەڵبژاردنی مانگی یانزەی ئەمساڵ 23 سیناتۆری کۆماریەکان وادەی تێرمەکەیان کۆتایی دێت و، بەرنامەیان ھەیە خۆیان ھەڵبژێرنەوە، دیموکراتەکانیش خۆیان ئامادەکردوە لەو 23 پۆستە 5کورسی ئەنجومەنی پیران لە بەرژەوەندی ئەوان یەکلایی بێتەوە، تا ھەردو دامەزراوەی کۆنگرس و پیران مسۆگەر بکەن، ببنە زۆرینە ئەوکات ئەگەر ترامپیش دەربچێتەوە ناچارە تەسلیمی ئەو دو دامەزراوانە ببێت، ئەم سێ چوار ساڵەی ڕابردو لەچەندین بۆسەی دیموکراتەکان دەرچو، تیرمی دوەمی ئەگەر دەربچیتەوە ئەیخەنە گۆشەیکەوە بێ ئەوان نەتوانێت بریار بدات.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP