هەواڵی ئەمڕۆ

نا، ئەوھا دروستە!

نیاز لاجانی - 28-01-2020 - 2518 جار خوێندراوەتەوە

بە خۆم ھەرلە بنەڕەتدا بێزم لە  خۆرەپێشکردن،ماستاوچیەتی،پانکردنەوە و تەمەلوقکردن دەبێتەوە...
بەلام بە قەدەر ئەو بێزبوونەوە،دە ھەندە خۆشحالم بە نزیکبوونەوەی ئەوانەی کە چارەنووسی کوردستانیان بە دەستەوەیە!
جا نەخاسمەێ بگاتە ھاوپەیمانی و برایەتیان!
ئاخر نابێ لە بیری بکەین:
- ھەر کە لە یەک دور بن و ناکۆکی نێوانیان بێ،یان شەرمان ھەلگیرساندوە یان وولاتمان تووشی قەیران کردوە!
- دەزانم بە لێکترازانیان مالی کورد تاریکتر و ساردترە!
.-دەزانم  بە ھۆی تورەیی نێوانیان،دوژمنان زیاتر لە کوردستان تەراتێنی تێدا دەکەن!
-دەزانم ئەگەر یەکبین گرێ نەکراوەکان بە دلنیایەوە دەکرێنەوە و پێچەوانەکەشی ئالۆزتر کردنی دۆخە چەقیوەکەی وولاتە!
دێتەوە بیرمان کە نێوانی شادرەوان مام جەلال و جەنابی کاک مەسعود باش بوو،چ ھیوایەک ھەبوو!؟
ئەورۆش زۆر خۆشحال بووم،بە  دیتنی وێنەی دەستەلەملانێی کاک نێچیروان و د. بەرھەم« جا ئەگەر لە داڤۆس یان لە ھەرجێگاێکتر ئەو وێنەیە گیرا بێ» 
ئاخر لە بیری مەکەن،قسەم لە سەر کورد و کوردستانە نەک ھیچیتر....!

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP