بەپەلە

ئاوسبونێ عێراقێ، لەدایك دەبێ یان لەباردەچێ؟

کاوسین بابەکر - 25-01-2020 - 852 جار خوێندراوەتەوە

هەر لەساڵی ١٩١٨ لەوەتەی ئەم عێڕاقە بەزۆری زۆرداری بەپێچەوانەی ئارەزوو خواستی پێکهاتەکانی، لەلایەن ئینگلیزەکانەوە لەکاتی جەنگی یەکەمی جیهانیدا لەعێراقی جنوبی وکوردستان پێکهێنراوە،ئاوس بووە بەکێشەو روداووشەڕوئینقلابە یەک لەدوای یەکەکان وهەر گیز ئارامی بەخۆوە نەدیوە.جگەلەوەی نەتەوەیەکی گەورەو دێرینی وەک کورد کەلەڕوی زمان وکەلتوروبنەچەوخاکەوە زۆر جیاوازەلەعەرەب،لەناوخۆی پێکهاتەی عەرەبیش شیعەو سونە وەک لەباری مەزهەبیەوە لەباری سیاسیشەوە کەلینی گەورەیان تیکەوتووە ومێژوویان پرە لەشەروخوێن وپێکەوە هەڵکردنیان گەلێک زەحمەت بووە،بۆیەمێژووی عێڕاوق بریتیە لەشەڕی درێژخایەنی نێوان شیعەو سونە،دەستەڵاتەسوننەکان خۆبەخۆ،کوردودەستەڵاتدارانی عەرەب لەبەغداوتائێستاش دەستەڵاتدارانی سیاسی عەرەبی نەیانتوانیوە یەکتر،یان ئەوی دی قبوڵبکەن،ئێستا ئاوسبونەکە دوای زیاتر لەسەدساڵ گەیشتۆتە دوا قۆناغی خۆی وپێناچێ بەشێوازی سروشتی لەدایکبوونێکی نوی رووبدات وسیستەمێکی نوێ بیتە ئاراو سوننەو شیعەو کورد ڕازیبکات،هەمیشەلایەنی زاڵ وزۆرینە دەیەوێ بەتوندوتیژی وزۆر ئەوانی تر ملکەچ بکاوبیر لەلۆژیک وگفتوگۆ ناکاتەوە،تادوێنی سوننەی دەستەڵدارو ئێستا شیعەی زۆرینە بەهیزی زۆرینە وبە بەشەرعی کردنی گوشارەکان یان بەهێزی سەربازی.

لەکۆتاییدا خەڵکی وەتەنگ هاتوشەقامیان داگیرکرد،بەدژی شیعەی دەستەڵاتدار کەجگەلەهەژاری وگەندەڵی هیچیان لێی نەچنیەوە،کێشەی کوردیش هەروا بەهەڵواسراوی ماوەتەوە،پرسیارەکە ئەوەیە ئایا دەستەڵاتداری شیعە بۆداخوازی شەقام ملکەچ دەکات،یان دیسان پەنا بۆزۆردەبا بۆدامرکاندنەوەیان،لەهەردوک حاکەتەکەدا عێڕاق چی بەسەر دێ؟سیستەمێکی دێموکراسی دێتەدی،یان دیکتاتۆریەتی زۆرینەی شیعە خۆی یەکدەست دەکات وشەڕی ناوخۆ و گریمانەی ئینقلاب،ئاوس بونەکە لەباردەبەن؟زۆری نەماوە بیبینین،لەهەمووحالەتەکاندا لەدایکبونێکی سروشتی لەم کەشە قەیراناویەداکەسیستمێکی ئارام ودێموکراسیە بەم نزیکانە نابینم و لەبارچونیشی کورد دەبێ ئامادەکاری بکا بۆ خۆیەکلاییکردنەوە،بۆجیابونەوەوسەربەخۆیی. 
 

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP