دوو دەوڵەتمەداری کورد نوێنەرایەتی عێراق، هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کرد

وڵات قادر - 23-01-2020 - 2133 جار خوێندراوەتەوە


کاتێک هەردوو سەرۆکی  عێراق و هەرێمی کوردستان دیداریان بۆ سازکرا لەگەڵ  سەروکی ئەمریکا وەک گەورەترین زلهێزی جیهان لە کۆربەندی داڤۆس، لێکدانەوەی جیا بۆکرا بەشێک لە رێگەی فکری حزبیەوە  کەوتنە پیاهەڵدان، بەڵام ئەوەی لەپشت وێنەکە دەردەکەوێت  ئاماژەیەکی ئاراستەکراوی سیاسەتی ئەمریکایە، ئەگەر بە وردی لێکدانەوەی بۆبکرێت، ئەو پێشوازی کردنە لە سەرۆک بەرهەم ساڵح لە کاتێکدایە عێراق لە قەیرانێکی ناسەقامگیری قوڵ بەرۆکی گرتەوەو و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عراقیش دەستی لەکار هەڵگرتوەو کاربەرێکەرە، بۆچونەکان پێشتر وا هێمای بۆ دەکرا وڵاتە یەکگرتوەکانی  ئەمریکا عەرەبە سوننەکان باڵا دەست دەکات بو دەرکردنی هێزەکانی ئێران لە عێراق بەتایبەت میلیشیا شیعەکانی لە عەرەبە سوننەکانیش ئاماژە بۆ کاربەدەستانی رژێمی روخاوی بەعس دەکرا.
دەوترا، دەشێ ئەمریکا پەیمانیان لەگەڵ ببەستێ بو جەنگە نادیارەکەی تا بە زەبری هێز هەژمونی ئێران لە عێراق وەدەرنێت، بەڵام پێچەوانەکەی راست بو ئەمریکا بۆ سەقامگیری عێراق پێویستی بە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار بو

 

دەوترا دەشێ ئەمریکا پەیمانیان لەگەڵ ببەستێ بو جەنگە نادیارەکەی  تا بە زەبری هێز هەژمونی ئێران لە عێراق وەدەرنێت، بەڵام پێچەوانەکەی راست بوو ئەمریکا بۆ سەقامگیری عێراق پێویستی بە بەرهەم سالح سەرۆک کۆمار بوو، دوای ئەوەی لە خواروو ناوەراستی عێراق هاوڵاتیانی شیعەو سوننە وەک کەسێی کارێزما دەرکەوت بوە جێی متمانەی هاوڵاتیانی نارەزاو سەرۆکی نیشتیمان پەروەر، دیداری لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا بە ئاشکرا ئاماژەکان دەریدەخەن ئەمریکاش پێویستی بە بەرهەم ساڵحی سەرۆک کومارەو نەوەک هێزو کەسانی تر لەهەر توێژو لایەنێک.

دوای شەڕی داعش و کپبونی دەسەڵاتی سوننەکانی عێراق دەرکردنی هێزی کوردەکان لە سنورە کێشەلەسەرەکان، گەرانەوەی میلیشیا شیعەکان بۆ ئەو سنورانە دەستبەسەر داگرتنی، بێهێزبونی پێگەی کورد لە عێراق  لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا، زیاد بونی هەژمونی ئێران و شیعەکان بەتایبەت دوای پێکدادانی نێوان ئەمریکاو ئێران، دەرئەنجام ئەمریکا کەوتە لێدان و گەمارۆدانی میلیشیا شیعەکان و تا کار گەیشتە ئەوەی جەنگی سەرتاپاسەری لێبکەوێتەوە، هەموو ئارەستەکان وا دەخوێنرایەوە کە ئەمریکا لە سنوری کەرکوک و مەخمورو شنگال و سەرجەم سنورە دابراوەکان جارێکی تر سونەکان بەهێز دەکاتەوە بۆ بەرنگاری هەژمونی ئێران لە پاڵ ئەمەش  تەعریب دەستپێدەکاتەوە لە بەشێک پارێزگای کەرکوک و پەلکانەو دوبز وەک هەوڵیشی بۆ درا، بەڵام دیداری نێچیروان بارزانی لەگەل سەرۆک ترەمپ ئەو هاوکێشەیەی پێچەوانە کردەوە کە پرکردنەوەی بۆشایی هیزە شیعە میلیشیا کان هەر هێزی کوردە ئەمریکاش لەو پرۆسەیەی پێوێستی بە کوردەکانە.
لە داڤۆس دو کورد نوێنەری هەموو عێراقیەکانن لای بەرزترین دەسەڵاتی باڵای ئەمریکا

 

لە داڤۆس دوو کورد نوێنەری هەموو عێراقیەکانن لای بەرزترین دەسەڵاتی باڵای ئەمریکا، روداوەکان بە خێرایی دەگورێن و بە هەمان شێوەش پێشبینی و کارە سیاسیەکانیش، میلیشیا هیزە شیعە کان لە سنوری دەشتی نەینەوا بوەتە مایەی بێزاری هاوڵاتیانی ئەو سنورانە  هاوڵاتیانی ئەو سنورانەش داوای هێزی پێشمەرگە دەکەن بۆ پارێزگاری لە سنورەکەیان دەرکردنی حەشدو میلیشیاکان، بۆیە دوای لەناو چونی دەسەڵاتی داعش لەو پارێزگایە دەسەڵاتی ملیشیا شیعەکان بەهێز بون  شوێنی ئەوانیان گرتەوە ئێستاش‌ ململانێی ئەمریکا بۆ دەرکردنی  هێزەکانی حەشدی شەعبی و نەمانی هەژمونی ئێران، ئەویش تەنها جێگرەوەکەی هێزەکانی کورد دەبێت و دەرکەوت ئەمریکیەکان لە ئێستا دا زور پێوێستیان بەکوردە، ئەوەش‌ پێویستی بە ئەتیکی دیبلۆماتکاری بەهێز هەیە کە هەردوو سەرۆک بەرهەم ساڵح نێچیرڤان بارزانی بەرێی دەکەن، وە هەر هەلەیەکی سیاسی دیبلۆماتکاری هەمان ئەنجامی پێشویی دەبێت کەبە لە دەستدانی 51% خاکی هەرێمی کوردستان کوتایی پێهات،  سەردەمی شەر و هێز بەسەر چوو دەستکەوتەکان بەکاری دیبلوماتکاری بەدەست دێت و لە دەست دانیش بەهەمان شێوە هەڵەی سیاسیەوە دەبێت، بۆیە پێویستە ئەو هەلە بقۆزرێتەوە بتوانرێ جارێکی تر کورد بگەڕێتەوە سنورەدابراوەکان پێگەشی لە عێراق بەهێزبێتەوە.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP