بۆ گریام!؟

نیاز لاجانی - 19-01-2020 - 4784 جار خوێندراوەتەوە

لە ناو دەشتێ بووین،ئێمە لە سەر گردەکەی لێوژە بوین،شەرێکی قورسی بێ مانا لە نێوان ئێمەی جود و یەکیەتی دا ھەبوو،ھەر یەکەو تەپۆلە و شاخێکی بەرامبەر یەکتر گرتبوو،سەدان شەھید و بریندارمان ھەبوو... سالی ١٩٨٣  مانگی ھەشت بوو.

تەنیا شەوێک ھەموومان دیار بوو گەلێ ماندوو بووین... تەقە نەبیسترا و نەبیسترا...
لە تاریکی شەودا،لەو  بێ نان و ئاوییەدا،لە ئەو ھەلە فرەناخۆشەدا،لە سەنگەرێگی ھەر کیلۆمەتەرێکی ھەورازتر  بەرەو گوندی ئێندزێ،لە سەنگەرێگی حیزبی سۆسیالیست کە خارە سەید کاکە قیادەی دەکرد،لەو دونیایە بێ دەنگەی ئەوێ شەوێ،لە شەری براکاندا،دەنگێکی عەجایبی بە ھێز ھات،ھەر ھەندەم زانی یەکێک جراندی: ئەوجا دەرێم براینە برادەرینە،ئەمن ئەوشۆکە لەوێ بنارێ،حەیرانکی لۆ  دەرێم......
لە سەنگەرەکەی ئەوبەری کە برادەرانی یەکێتییە ھەولێریەکان لێ بوون، یەکێک لە بۆی تەواو دەکرد و لێی وەردەگرتەوە.

ئەو شەوە بەس حەیران،ھونەر، ئێمەی بەیەکەوە بەستەوە،ھەموو دۆشکە و تۆپ و چەکی پێدەنگ کرد.شوکر ھێندە تاریک بوو،کەس فرمێسک و گریانی خەم و خۆشحالی ئەوشەوەمی نەبینی!
پێشمەرگە و ھونەر و کولتوری کوردی بە دورە لە کوردکوژی.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP