لە زیندانەکانی ئەم هەرێمە چی دەگوزەرێ

رێبین کانەبی - 19-01-2020 - 5360 جار خوێندراوەتەوە

دروستبونی زیندان وبەدرێژایی ژیانی مرۆڤایەتی ڕیشەیەکی درێژی هەیە زۆرێک لە فەرمانڕەواکان و دەسەڵاتەکانی پێشووتر زیندان و ئۆردووگای گەورەیان دروست دەکرد ،بەمەبەستی چەوسانەوەو قەتیس کردنی نەیارەکانیان تێیدا .

بەڵام لەگەڵ ئەو گۆڕانکاریەی بەسەر مرۆڤایەتیدا هات پەنا برایە بەر دەرکردنی یاسا بۆڕێکخستنی ژیانی کۆمەڵگە و مرۆڤایەتی زیندان و بەندینخانەکانیش وەک پێویستیەکی ئەم ڕێک خستنە دروست کرا،کەلەسەرەتادا هیچ مافێک بۆ بەندیەکان پارێزراو نەبووەو بەدڕندەترین شێوە مامەڵەیان لەگەڵ کراوە بەڵام لەگەڵ درووست بوونی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان مافەکانی مرۆڤ لەسەرتاسەری جیهان گۆڕانکاری بەسەرداهات.

ئەمەی جێگای سەرنجەلەهەرێمی کوردستاندا سەرەڕای ئەوەی بەپێی دەستوورویاساکارپێکراوەکان ماف و ئەرکەکان و شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ تۆمەتبار دیاری کردووە بەڵام ئەوەی کەڕۆژانە گوێ بیستی دەبین و دەی بینین کە لە زیندانەکانی ئەم هەرێمەدا شتی نامۆ وسەیر ڕوودەدات زیندانەکان بۆتە فێرگەی فێربوونی تاوانی جۆراوجۆر .لەتازەترین نموونەشدا ئەم مردنە گوماناویەی پێشمەرگەکەی یەکێتیە لەکاتێکدابەپێی ماددە(۱۹)بڕگە(٥)لەدەستووری عێڕاقیدا هەموو تۆمەتبارێک بێ تاوانە تاوەکو تاوانەکەی بەسەرداساخ ئەبێتەوە بۆیە کاتێک کەسێک لەسەر تۆمەتێک دەسگیر دەکرێت ئەبێت بەشێوەیەکی مرۆڤانە وڕێک مامەڵەی لەگەڵ بکرێت ماف وئازادیەکانی پارێزراو بێت هەروەکو چۆنیش ناکرێت بەپێی یاسای بنەماکانی دادگایی کردنی سزایی ماددە (۹۲)ناکرێت هیچ کەس بەبێ ڕەزامەندی دادوەر دەسگیر بکرێت .

ئەم دوو سیناریۆیەی کەلەمردنی ئەم پێشمەرگەیەدا باس دەکرێت ،کە ئاماژە بەوە ئەکات خۆی خنکاندبێت دەرخەری ئەوەیە ئەگەر ڕاست بێت تۆمەتبار ئەتوانێت لە زیندانەکان هەموو شتێکی دەس بکەوێت زیندانەکان ئەبنە جەنگەڵ وهیچ چاودێریەکی پۆلیس و یاسای بەسەردا نامێنێت هەرکەسێک هەرچی پێی خۆشبێت ئەنجامی ئەدات.ئەگەرهاتووسیناریۆی دووەم کەکوشتنیەتی لەلایەن هێزە ئەمنەکانەوەڕاست بێت دەرخەری ئەوەیە کەئەم هێزانەلەهێزی نیشتیمانیەوە بوونەتە هێزێکی داپڵۆسێنەرو مەترسیدارکەهیچ بەهایەکیان بۆ یاسا و دادگا نەهێشتۆتەوە چونکە بە پێی یاسا بەهیچ جۆرێک و شێوەیەک ناکرێت ئەشکەنجەو توندوو تیژی بەرامبەر تۆمەتبار بەکار بهێنرێت بۆیە لە کۆتایی هەردوو سیناریۆیەکەدا دادگا و هێزە ئەمنیەکان  لەبەرامبەر وەڵام و بەرپرسیاریەتی گەورەدان سەبارەت بە ماف و ئازادیەکانی مرۆڤ.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP