چاکسازی یان چاک کردنەوە!

نیاز لاجانی - 16-01-2020 - 4960 جار خوێندراوەتەوە

لای من بژێوی ھەژار گرنگە،بێ نان و بێ لانە نەبێ!

بە من چی،ئەوێکی ساختەجی چەند وەردەگرێ!

لای من گرنگە بزانم کەرکوک و شەنگال و خورماتوو بەراستی ئێمە چیمان بۆ دەکرێ!

لای من کەمتر گرنگە قاچاقچیەک بە شۆرش کۆمەلێ فەرخە ساختەچی بە ناوی بندیوار دروست کردوە!

من پێموایە: نەوت ھی من و تۆ و ھەمومانە! ئەو بەدبەختە بۆ یەخسیر کراوە!؟

لای من مەعاشی ھەندێ کەس چەند بەرزە گرنگ نیە! ئاخیر بیرتان نەچێ ھەر قاچاقچیەکان ئەو دۆخەیان خولقاند،بەرتیلێک بوو بۆ کوێرکردنێ زۆرانێک!!

لای من کارەبا گرنگە،ئەگەر ئەدیسۆن بیزانیبا ئاوا لە وولاتی ئێمە سوک دەبێ،دەبوو بە مۆمفرۆش!
جا بە من چی ئەوەی خۆتان وا تێکدانداوە،دەسکاری دەکەن و زیاتریش تێکی دەدەن!

ئاخر گۆرباچۆڤ وا ویستی ریفۆرم بکا لە ناوەراستی ھەشتاکان بەلام بە شەش سالان،لە ١٩٩١ دەولەتێکی زلھێزی یەک لە سەر شەشی جیھاندا لە سەر دەستی ناھوشیاری ئەو ھەلوەشایەوە.

پیرۆزبایتان لێدەکەم کە لە قونەوە ھێسترکەتان لغاو کرد!
بەلام بەینی خۆشمان بێ عەلی حەمە سالح لە ھەموتان سالحتر بوو! فەقیرەی دە سالە ھاوار دەکا و ئەوانەی دەگۆ و ھەزار ناو و ناتۆرەتان بۆ دروست کرد!  ئەورۆ شوکر ئەوانەی قسەیان پێ دەگۆ لە بن و شانی عەیب نەبێ رەسمی تەسلیمبونیان  لەگەل دەگرت !بە خوا ئافەرین بۆ ھەموتان!


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP