فەلسەفەی لاستیکی خەت کوژێنەوە

دانا هەڵەبجەیی - 10-01-2020 - 3085 جار خوێندراوەتەوە

من ھەر لە مناڵییەوە لە پۆلی سەرەتایی، وانەیەکی باشم لە قەڵەم، پێنووس، خودکارکەم وەرگرتووە؛
نابێت ھەر ھەڵەیەک بکەم و ھێڵێکی ڕەشی پێدا بھێنم، چونکە لاپەڕەکە بە ڕەشی و ناشیرینی پڕ ئەبێتەوە، ھەر ھەڵەیەک بکرێت ئەبێت بە لاستیکە سوورەکەی سەر پێنووسەکە بکوژێتەوە.
ھەموومان لە مناڵیەوە ئەو کارەمان کردووە، بەڵام بە گەورەیی نا.

ھەربۆیە فەلسەفەی خەتکوژێنەوەکە زۆر ئارامی بە من بەخشیووە؛
ئەوەی ئازاری داووم، کوژانومەتەوە
ئەوەی خیانەتی لێکردووم، کوژانومەتەوە 
ئەوەی خۆی بە نەیارم زانیووە، کوژانومەتەوە 
ئاخر خۆ ناکرێت من ھەموو لاپەڕەکانی ژیانم بە ڕەشی و کینە و غەم پڕ بکەمەوە، و باجی نالەباری خەڵکی دیکە، من بیدەم.

تۆش لە ئێستاوە لاسیکەکەی ھۆشت دەربھێنە و دەست بکە بە کوژانەوەی ئەوانەی کە ژیاننیان لێ ڕەش و تاڵ کردوویت، ئەوسا ئەزانی ھێشتنەوەی لاپەڕەکە بە سپییەتی، چ تام وچێژێکی ترت پێ ئەبەخشێت.
خۆ خاڵی کردنەوە و خۆ سفر کردنەوە، باشترین میتۆدی تەندروستێکی باشە و لە قوڕ و لیتاوی ڕەشاییەکانی خەڵکی تر ڕزگارت ئەکات.
ئەوە بوو فەلسەفەی لاستیکەکەی من

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP