"سپلە و چاکسازی"!

نیاز لاجانی - 10-01-2020 - 5303 جار خوێندراوەتەوە

_بە خوڵای ئەگەر،"ئێمەی گەندەلکار" نەبونایە،ھەرگیز نە نەفتەکەتان دەچوە سەر نەخشەی ھینی جیھانی  " نە کەسیش گوی بە کلاوتانی دەپیوا"!

-بە حەزرەتی غەوس ،"ئێمە نە بونایە"،لە حەیاتی خۆ،نە مۆلێکتان دەدی،نە بالاخانەیەکی بەرز!

-سندان لە کرمانجی بێ وەفا بدا کە ھیچی لا موھیم نیە، شەو،مال و مندالتان،ھەر دەلێی لە ناوەندی دیسکۆن کە ھەمیشە گلۆپ رەنگ دەگۆرێ،ئەھا پێیە ئەھا ئەکوژێتەوە!عەینەن دیسکۆکانی سەردەم!
ھێندەجاریش دەلێی لە شوێنێکی دورەدەستی بەرازیل و ئامازۆنن،لۆ خۆ لەگەل ئەمیگۆکان شەوچرە دەکەنەوە بە بێ روناکی،بە بێ گەرمی و ساردی!

-ئاخر ئێوە لۆ خۆ قەپاتن!
بەس سپلەیتان،رێگرە لە بەردەم بینینی ئەو جوانیانەی پێمان بەخەشیون!

-مالو نەرمێ چەندە بێ زەوق و ناشرینن!! ئەو ھەموو پالاوگە نایابانەتان نەدیت؟

-ئێمە نەبونایە ھەرامە تاوەرت دەدیت؟ بە دینیت!کارگەی ئاسن و ئەوانیترت دەدی؟
ئاخر! کرمانجە بێ بەختینە،ئێمە نەبواییە ئینتێرنێتان دەبوو؟ ئەدی چاڤی ھینەکە؟ ئەدی...
 - ئەدی ئەو ھەموو تێلەکۆمە نازدارانەتان دەبوو؟؟
چەندە ئێوە سپلەن!
سپلە،وشەیەکە کە قابیلی ئێوە نیە! ئێوە خراپترن لە سپلە!
ئاخر،ھەی بێ نمەکینە،خودا بارانێکی کەممان لە بۆ دەنێرێ و دەریاچەت لە نێوەندی شار لە بۆ دروست دەکا!ھەر رازی نی! مالوخرا نەبئ دەریاچە و ئاو دێتە نێو مالتان! ھەر بۆلە بۆلتانە!

پرۆژەی " چاکسازی" یشمان بۆ ئەوەیە،ئەوانەتان بۆ بپارێزین! ھەی میللەتی بێ ئیقبال! وەرنەوە سەر عەقل!!

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP