هەژمونی پارتە نوێکەی ئەحمەد داود ئۆغلو لەسەر ئاک پارتی و پەکەکە

داستان خارگێڵانی - 14-12-2019 - 3472 جار خوێندراوەتەوە


لەم ڕۆژانەی رابردوودا ئەحمەد داود ئۆغلو و عەلی باباجان کەدوو دامەزرێنەرانی ئاک پارتین بناغەی پارتێکی نوێ یان بە فکری جیاواز و دیدی جیاواز بۆ بەڕێوەبردن و چاکسازی میری چەسپاند ، دوای ئەوەی کە تورکیا هێرشی کردە سەر ڕۆژئاوا و ڕێژەیەکی ئابوری تورکیای لە شەڕدا بەهەدەردا و بەهای لیرە دابەزی و دەنگۆی سزادانی نێودەوڵەتی دژی تورکیا هەبوو وا پەی یان برد کە قۆناغەکە پێویستی بە فریاد رەسێک و لەدایک بوونی پارتێکی نوێ هەیە بۆ دەرباز کردنی تورکیا لەم قەیرانە 

ئەحمەد داود ئۆغلو لەسالی ١٩٥٩ لەدایک بوە و زمانی ئینگیلزی و عربی و تورکی و ئەڵمانی دەزانێت وخاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە ئیدارەی گشتیدا و دکتۆرا لە 
زانستی سیاسی و پەیوەندی نێودەوڵەتیدا 
، چوار ساڵ نوسەر بووە لە ڕۆژنامەی (یەنی شەفەق ) ی تورکی و زیاد لە ٤٠٠ مەقالەی نوسیوە وە خاوەنی کتێبێکە بە ناوی
(پێگەی تورکیا وکاریگەری لە گۆرەپانی نێودەوڵەتیدا )

وە پێشتر سەرۆک وەزیرانی تورکیا بووە و سەرۆکی پارتی دادو گەشەپێدان بووە 
عەلی بابا جانیش وەزیری ئابوری بووە و هەردووکیان دوو کەسایەتی کاریگەر و گرنگی تورکیان و توانای گۆڕینی پێوەشن و سیستەمی وڵاتیان هەیە وە کۆمەڵێک سەرکردەی دیکەش لەگەڵ ئەم پارتەدان و هاوڕایی سیاسیان لەگەڵ ئەم پارتە نوێ یەدا هەیە ، بە پێی قسەی نوسەر ئەحمەد تاکان نزیکەی ٨٠ ئەندام پەرلەمان پەیوەندیان بەم پارتی داهاتوەوە کردووە ، ئەم پارتە نوێیە بە ڕیفۆڕمێکی نوێوە دەیەوێت سیاسەت بکات و پرسی نەتەوەی و ئاین لای پرسێکی سەرەکی نییە واتە نایانەوێت شەڕی نەتەوەی و پاکسازی نەژادی بکەن وە دژی داگیرکاری تورکین بۆ هەر شوێنێک ، بۆیە بەپێی کۆڵەکەی سیاسەتی پارتەکە تەواو دژی ئاک پارتین و خواستی گرتنە دەسەڵاتیان هەیە و دەیانەوێت سکەی سیاسەتی تورکیا بگۆڕن ، دوای ئەوەی ئەردۆگان لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی ئەستەنبوڵ دا شکستی هێنا ئەگەر زۆرە کە ئەم پارتە نوێیە دەنگە ناڕازییەکان بەلای خۆیدا ڕابکێشێت و رەوایەتی دەنگە ناڕازییەکان بەدەست بێنێت 
وە بۆ کوردەکانیش بە تایبەت پەکەکە گۆرانکاری و شەق بوونی هەرەمی سیاسی تورکیا سودمەندە بەهەموو شێوازێک لەم قۆناغەدا لەوانەیە بتوانێت لەگەڵ ئەم پارتە نوێیەدا بۆ ماوەیەکی سەرەتایی کۆمەڵێک دەستکەوتی گرنگی دەستکەوێت و بسازێت 
بەهۆی ئەوەی کە یەکەم پرەنسیپ لای ئەم پارتە نەکردنی شەڕی نەتەوەیی و دژی پاکسازی نەژاتیە بۆیە ئەمە سەرەتایەکی باش دەبێت بۆ مفاوەزات و ئاڵوگۆڕی ڕا 
بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ئیدی کورد تەسلیمی ئەم پارتە نوێیە بێت چونکە
کورد ئەزمونی لەگەڵ ئەم جوڵە سیاسیەدا هەیە بۆ نمونە کاتێک لە عێراق لە ساڵی ١٩٥٨ ڕژێمی پاشایەتی گۆڕا بۆ ڕژێمی جمهوری ئەوکات عبدولکریم قاسم ڕێبەرایەتی دەکرد و بەڵێنی گەورە و مافی نەتەوایەتی تەواوی بە کوردەکان دا و دژی پاکسازی نەتەوایەتی وەستایەوە ، ئیدی کوردەکانیش واپەیان برد کە تەواوی مافەکانیان بەدی دێن بۆیە بە نیەت پاکیەوە ڕێکەوتن یان واژو کرد بەڵام مخابن دواتر هێچ خاڵێکی ڕێکەوتنەکە جێبەجێنەکراو کورد دوو بارە گەڕایەوە خاڵی سەرەتا 

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP