لە بەهاری عەرەبیەوە بۆ پایزی عەرەبی

ئەحمەد کامەران - 14-12-2019 - 1270 جار خوێندراوەتەوە

هەڵبەتە پێش نۆ ساڵ لەمەو پێش لە نێو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شۆڕشێک  دژی هەژاری و برسیەتی و گەندەڵی بەرپا بوو کە ناوی لێنرا بەهاری عەرەبی ، کە هاوکات بەشێکی زۆری وڵاتانی عەرەبی لە خۆی گرتەوە وە دیارترین وڵاتی عەرەبی کە هەتاوەکو ئێستا کراوەتە ململانێ و جەنگ و کاولکاری  کە هاوکات لەگەڵ سەرهەڵدانی ئەو شۆڕشەوە کە هەتاوەکو ئێستاش  هەر بەردەوامە ئەویش سوریایە،کە  زیاتر لە نۆ ساڵە وڵاتێکی وەکو سوریا بۆتە شوێنی یەکلایی کردنەوەی ململانێی دەوڵەتە زلهیزەکانی جیهان کەدەرئەنجامی ئەو شۆڕشەیان بە هەلێکی گەورە قۆستەوە کە تێیدا قوماری خۆیان لەم ناوچەیەدا بکەن و سەرجەم بەرژەوەندیەکانی خۆیان تێدا یەکلایی بکەنەوە،وە هەرچەندە کوردیش لە نێو گۆڕەپانەکە دایە کە ئەویش دەیەوێ لەگەڵ ئەم قومارچیە گەورانەدا یاری بکات و بەهەر شێوەیک مافی خۆی وەربگرێتەوە کە چەندین ساڵە مافەکانی لێ زەوت کراوە.

جیاواز لە بەهاری عەرەبی پاش نۆ ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوە جارێکی تر لە نێو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شۆڕشێکی تر سەری هەڵدایەوە  کە لەوەرزی پایزەوە دەستی پێکرد هەربۆیە دەتوانم بە پایزی عەرەبی لە قەلەمی بدەم ، کە ئەویش لە شەقامی عەرەبی بەغداد هەلگیسرا دژی هەژاری و گەندەڵی، کە هاوکاتیش زیاتر لە ماوەی حەفتاو پێنج ڕۆژە بەردەوامە و کە هەتاوەکو ئێستاش نازانرێت داهاتووی ئەم خۆپیشاندانە چ دەستکەوتێکی دەبێت بۆ گەلی عێراق و بەتایبەتیش بۆ چینی گەنجانی خێر لە خۆ نەدیو...

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP