بەپەلە

داعش پوکانەوە و گەشانەوە

هاوڕێ توانا مێرگەسەری - 7-12-2019 - 1929 جار خوێندراوەتەوە

ساڵێک لەمەو بەر دواین پێگەی داعش کەباغۆز بو ڕزگار کراو کۆتای  جۆگرافیای خەلافەت ڕاگەیاندرا،  ساڵ وەرنەسوڕا کۆتایش بە ژیانی خەلیفە هێنرا  پرسیار ئەوە ئایە کۆتای خەلافەت وخەلیفە کۆتای داعشە ؟ وڵام بەو پرسیارە ئەوە هیچ فیعلێک بێ پێشینەو فیکر نیە، تیرۆر بەرلەوەی ئەکتێک بێت تیۆرێکە بەدەیان تیۆرسین لە پشتیوە وەستاوە قاعیدەی ئەنتەر ناسیۆنال بۆ کۆحڕام لە نێیجریا و ، شەبابی سۆماڵی و نوسڕە لە شام و  ئێستاش داعش و گروپە پەرتەکانی تەکفیر ئەولادی شەرعی ئەو دیدگایەن کە دنیا دابەشی دوو ڕەنگ و دنیابینیە دەکەن ئەویش دنیای دارلکفر و دارلئیسلام وحڕام و حەلاڵ فریشە وشەیتان ئیدی ئەم دیدگایە بۆ دین ودنیا  دژە بەجیاوازی.

فووتە و مەتری ئەوان بۆ ژیان و ئازادی تا ئەو شوێنەیە کە ئەوان کێشاویانە ! بۆیە شەڕی تیرۆر بەرلەوەی شەڕی  فیعل بێت ،شەڕی فیکرە بەرلەوەی  لە تیرۆر بدرێت دەبێت لە تیۆر بدرێت ئیدی ڕەوتی ڕووداوەکانی چەند ساڵی ڕابردووش ئەو ڕاستینەی زەق کردەوە، کەوا موکین نیە ڕوو بەڕوو بونەوەیی عەسکەری و حەلی ئەمنی گەڕای توند ڕەوی  بەرەو پوکانەوە ببات بەڵکو  ئەگەر لە شونێک بپوکێتەوە ئەوا لەچەندین جێگا دەگشێتەوە،  چونکی تیۆری توندئاژۆی کەوا داینەمۆی ئەکتی تیرۆرە هێشتا بەدەست لێنەدراوی ماوەتەوە.

دەبێت ئەوەش بگوترێت کەوا داعش و گروپە جیهادیستەکان چەندە  زادەی ئەو توراسە تیۆری و فیکریەن هێندەش زادەی ئەو فەزا پڕ لەستەم و ناعەدالەتیەی ناوچەکەن هەر لە غیابی دەوڵەت و دیمۆکراسی  و  باری نالەباری  ئابوری و بێکاری و بوونی هەژاری تا فیتنەی مەزهەب ،هەمووی وێکڕا ئەو ژینگەدەخولقێنن کە داعش و هاوشێوەکانی بەرهەم بێنن هەر بۆیە گەشانەوەی داعش بەندە بە پوکانەوەی  ئەم ژینگە کە داعش تیایدا گەشە دەکات. 

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP