به‌ستیان

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج - 5-12-2019 - 3339 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌گه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌، كۆنگره‌ی هه‌ر حزبێك له‌ بنه‌ڕه‌تا خه‌یاڵدانی ئه‌ندامه‌كانی لیپ بێت له‌ پاشقول و خزانی كه‌سانێك له‌ سه‌ر ده‌ستی كه‌ سانێكی تر، كه‌واته‌ ئه‌و كۆنگره‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ی رق و بوغز ده‌به‌خشێته‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ خۆشه‌ویستی و رێزی نێوان ئه‌ندامه‌كان نا، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ زۆر راسته‌ كه‌ كۆنگره‌ بۆ گۆڕانكاری و نوێبونه‌وه‌و هه‌ستانه‌وه‌و خۆ گونجانه‌ له‌ ته‌ك دۆخی تازه‌دا، ئه‌مه‌ به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌م ناوچانه‌ی ئێمه‌، لێ‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆنگره‌ بۆ سڕینه‌وه‌ی ناجۆری و ناكۆكی و جیاوازیه‌ نه‌رێنیه‌كانه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌ ده‌گوزه‌رێت رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه‌.
بونی كێبڕكێ‌ و گه‌یشتن به‌ شوێن و پێگه‌ی سه‌رتر، كارێكی ئاسایی و ئه‌رێنی و دروسته‌، ناكرێت هه‌موو هه‌ر سه‌ركه‌ون له‌و نێوانه‌دا كه‌سانێك پاشه‌كشه‌ ده‌كه‌ن و كه‌سانێكیش ده‌یبه‌نه‌وه‌

 

بونی كێبڕكێ‌ و گه‌یشتن به‌ شوێن و پێگه‌ی سه‌رتر، كارێكی ئاسایی و ئه‌رێنی و دروسته‌، ناكرێت هه‌موو هه‌ر سه‌ركه‌ون له‌و نێوانه‌دا كه‌سانێك پاشه‌كشه‌ ده‌كه‌ن و كه‌سانێكیش ده‌یبه‌نه‌وه‌، ده‌كرێت كار له‌ سه‌ر كێماسی و كه‌م و كوڕیه‌كان بكرێت و چاره‌سه‌ر بكرێن نه‌ك كۆنگره‌ بۆ كۆنگره‌ درزو كه‌لێنه‌كان وه‌ك حه‌وشه‌كه‌ی شێخ ره‌زا به‌ هیچ نه‌گیرێن، تا نه‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ له‌وه‌ تێبگه‌ین كۆنگره‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌و پێكه‌وه‌ هه‌ڵكردنه‌، نه‌ك پرش و بڵاو بوونه‌وه‌و په‌رت بوون، ناتوانین بڵێین ئێمه‌ له‌ دۆخی نێو خۆی حزبدایان ده‌ره‌وه‌یدا ده‌توانین دیموراسی بین، یاخود گه‌یشتوینه‌ به‌ دیموكراسی.
ترسان له‌ به‌ستنی كۆنگره‌ بۆ هه‌ر حزبێك، به‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیشه‌وه‌، مانای ئه‌وه‌یه‌ په‌روه‌رده‌ی سیاسی و بوونی لێبورده‌یی له‌و حزبه‌دا كێشه‌و گرفتی خۆی هه‌یه‌

 

ترسان له‌ به‌ستنی كۆنگره‌ بۆ هه‌ر حزبێك، به‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیشه‌وه‌، مانای ئه‌وه‌یه‌ په‌روه‌رده‌ی سیاسی و بوونی لێبورده‌یی له‌و حزبه‌دا كێشه‌و گرفتی خۆی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش ده‌زانرێت كه‌ ناكرێ‌ حزب به‌و جۆره‌ بێت هه‌مووی وه‌ك یه‌ك بیر بكاته‌وه‌، لێره‌دا په‌روه‌رده‌ی سیاسی به‌و جۆره‌ دێت كه‌ بڕوا به‌ گۆڕانكاری  هه‌بێت، واته‌ به‌ستنی كۆنگره‌ هه‌ر بۆ مانه‌وه‌ی دوێنێ‌ نه‌بێت، یان بۆ مانه‌وه‌ی ئێستا له‌ دوێنێدا، هه‌ڵبه‌ت بۆ هه‌ره‌س هێنان به‌ دوێنێش نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ بێت له‌ ڕووی ئاوه‌زو گه‌شه‌و دیموكراسی و لێبورده‌ییه‌وه‌، ئه‌مڕۆ له‌ دوێنێ‌ نه‌چێت.
با راستگۆ بین له‌وه‌دا كه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كۆنگره‌ بۆ كۆنگره‌ پاشه‌ كشه‌ی كردووه‌، كۆنگره‌ی یه‌ك له‌هی دوی باشتر بو

 

با راستگۆ بین له‌وه‌دا كه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كۆنگره‌ بۆ كۆنگره‌ پاشه‌ كشه‌ی كردووه‌، كۆنگره‌ی یه‌ك له‌هی دوی باشتر بوو، هه‌ر به‌و جۆره‌ش مرۆڤ بۆ بینینی ئه‌و راستیانه‌ ده‌كرێت سه‌یری په‌یكه‌ری مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و بڕیار به‌ ده‌سته‌كانی بكات، راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ یه‌كێتی تا ئێستا ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تیانیه‌ ببێته‌وه‌ به‌ خۆی، بوونه‌وه‌ به‌خۆ به‌و مانایه‌ی ئه‌م حزبه‌  بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌رڕاسته‌ ڕێی خۆیی بوون.

هه‌ر كات نێه‌تی خۆیی بوونه‌وه‌ سه‌ریگرت، ئێمه‌ش له‌ باس و خواسی به‌ستیان، ده‌یبه‌ستن، نایبه‌ستن ، دوای ده‌خه‌ن و ئه‌و قسه‌و قسه‌ ڵۆكانه‌ رزگارمان ده‌بێت.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP